
05-28-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوو شیعری هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
بێ پێکه‌نین .. حیت حیت
هه‌موو شته‌کان له شیعر ده‌ستێنمه‌وه
وشه نا، بێ برین، خوێن ده‌که‌مه ژیان
گۆرانییه‌ک ده‌خۆمدا به‌ڕه‌ڵا ده‌که‌م
بێ ئاسمان باڵه‌کانم ده‌ده‌مه فڕین
ده‌سه‌ر دڵی به‌خته‌وه‌ریدا ده‌دانیشم
رێبوارێک ته‌ماشای چاوم ده‌کات
بڕوا نا‌کات سه‌فه‌ر ده‌دڵی مندا دا‌ده‌نیشێت وا ده‌زانێت ژیان ته‌نیا یه‌ک رووی خوشک حیزی هه‌یه!
وێنه‌ی دڵێک له سه‌ر ته‌مدا ده‌کێشم سوێند ده‌خۆم، به تۆ نا..
به هه‌ور،
دێره‌دا مردووم.. ئێره هه‌ندێجار هه‌ناره ده بن مه‌مکی تۆدا و
هه‌ندێجاریش خانه‌ی سه‌ودا..
هه‌ندێجار رێحانه ده‌نێو له‌پتدا و
...هه‌ندێجاریش .. وای له هه‌ندێجار... ده‌مبه‌ن.. که‌سه‌کان نا..
کۆترێک .. توله رێیه‌ک.. تانۆکێک به درێژی خۆی
ده‌مبات و نامهێنێته‌وه....
چاوم پڕی ته‌مه.. سه‌ر برژانگم په‌ڕی رووناکی
تۆش.. به شێوه‌ی زه‌یتونێک ده چاومدا ... چاره‌نووس ده‌ڕۆم ده‌گه‌ڵ کۆتره‌کان
ده‌گه‌ڵ ته‌م و ده‌گه‌ڵ خۆم ده‌ڕۆم.. تا رێگه‌کان
تا خاکه‌کان
تا زارا بۆ تۆ نا، بۆ به‌خته‌وه‌ریم وێنه‌ی دڵێک له‌سه‌ر ته‌مدا ده‌کێشم و ده‌چمه نێوی بۆ تۆش وێنه‌ی هه‌نارێک ده‌کێشم و له جێی دڵی خۆمی داده‌نێم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|