
05-28-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گوڵ له به‌فر گه‌ڵا له ئاگر
با قه‌له‌مه سه‌رشێته‌که‌م
له روخساری تۆ بدوێ
یادگارییه‌کان
بوون به هاوده‌می رۆژه تاڵ و شیرنه‌کان
که منداڵ بووم
چاوه‌ڕوانی رۆژێکی به‌فرینم ده‌کرد ..
تا بتوانم په‌یکه‌رێکت
له به‌فر بۆ دروست‌که‌م ..
شێوه‌ی له تۆ بچێ و
هه‌تا هه‌تایێ نه‌توێته‌وه.
هه‌ندێ جار یاری به‌فرینه‌مان ده‌کرد ..
تاکو جه‌سته‌مان به‌ر جه‌سته‌ی یه‌کتر که‌وێ.
هه‌ندێ جاریش ده‌ستمان سر ده‌بوو و
جێژوانێک نه‌بوو
بیکه‌ین به‌حه‌شارگه‌یه‌کی گه‌رم ..
له‌وکاته‌دا په‌نامان بۆ ئآگر ده‌برد و
ده‌بووین به هاوده‌می ئاگر،
له‌و کا‌ته رقمان له به‌فر بوو
به‌فریش خۆشی ده‌ویستین..
که گه‌وره بووین و بووین به دۆستی به‌فر..
له‌و کا‌ته سڕ و گه‌رمه‌دا
بڕیارمدا چه‌پکێ گه‌ڵاوگوڵ
له ئاگر و به‌فر چێ بکه‌م؛
گوڵ له به‌فر..
گه‌ڵا له ئاگر .
ده‌ستم بۆ گه‌ڵاوگوڵ ده‌برد
سڕ و گه‌رمیی ئه‌وکاتیان لێ به‌دیده‌کرا .
بریارم دا دڵیشم بکه‌م به ئینجانه‌و
له ژووره ته‌نیایه‌که‌می دانێم..
چرا خامؤشه‌که‌م داگرسێنم..
به دیاریه‌وه شه‌ونخونیی بکێشم ،
پێنوسه‌که‌م هاورێم بێ ...
تا ئه‌و رۆژه
له‌گه‌ڵ گوڵی به‌فر و گه‌ڵای ئاگر
بتوانین ماچ له ده‌می یه‌کتر بکه‌ین ..
سڕ و گه‌رمیی پێشوومان بیرچێته‌وه
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م بکه‌م به وێستگه‌یێک
تا هه‌نا‌سه گه‌رم و سارده‌کانمی تیا ده‌ربکه‌م
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|