تۆ... له دوو تابڵۆی جیاواز‌و
تا ئه‌وێ به خته وه‌رم که تۆ له گه‌ڵمای
تا ئه‌وێ ئه‌رۆم و ماچ بارانی ساته كان ئه‌که‌م
كه ده نگی هه ناسه ت له ڕۆحمه وه بێ
من تا ئه‌وێ وێزگه‌کانی به‌خته‌وه‌ری ناگۆڕم
تا ئه‌وێ خامبار ئه‌بم.. به توڕه‌ییت
کاتێ به فری خه مه كانت زستانی ڕۆحم دائه گرێ
تا ئه‌وێش خۆشبه ختم.. کاتێ بارانی بزه
ده‌رگا له به‌هاری لێو ت ئه‌کاته‌وه.
تا ئه‌وێ سوپاسمه‌ندی چركه كانم که وشه‌کانی تۆ هه ڵگرێ
لێ ی زویر ئه‌بم ، که‌به تۆی ناساندم و
ئاشتی ئه‌که‌مه‌وه کاتێ له‌گه‌ڵ جوانی و..به‌رزی تۆ باڵئه‌گرم
تا زستانێک.. به‌فر.. دا ئه‌بارێنته باخچه هێمنه که‌مان و
شه‌خته‌یه‌ک له گه‌ڵ خۆی ئه‌مانبا...
تۆ.. له پێش هه‌موو جوانیه‌ک
ئاوابوونت.. سه‌وزبوونه.. سه وزبوونی به فرستانێكی زۆر دره نگ
ئه زانی تۆ به ماڵئاوایی ون نابی؟!!
وشه گه لێك له ده روێشێك ..چه ند وشه یه ك له سۆفی نێو ون بوون و
چه ند ڕسته یه ك.. له به یارێكی باخۆس و
چه ند ئافراندن و جوانیه ك.. له كێڵگه ی ته لیسمی چاوت
چه ند ڕه شه بایه كی ئارام له لادێیه كی زۆر هێمن
بۆیه کاتێ چاوه کانی تۆ ئه بارن من کوێر ئه بم
وشه‌کانت..له SMS ی به هار ێک دێن به ر له هاتن و ده رکه وتن
هه موو وه‌رزه‌کانی تر به ره و سڕینه وه ئه به ن
له دیدارت.. ئاهورا مه زدا له‌چاوانم بدۆزمه‌وه
گشت پلانه‌کان له زبڵدانێکدا ون که م
بۆتۆو.. پیاسه‌یه‌ک و..ماچێک
من فێربووم بینینت ڕۆناهی چاوانم ببات
به‌دیده ی ڕۆح به‌ره‌و لای تۆ‌و.. ڕاکردن بێم
خه‌نده بمبات بۆزه‌مه‌نێک نامۆ به ڕوباری سه رده م
ئه‌بیته یه‌که‌م گرفت و سه‌دان پێناسه هه‌ڵئه‌گرێ
به‌ر له هه‌موو نیگا‌و وشه‌و دیدارێك
به‌ر له هه‌موو پێناسه‌یه‌ک....تۆ له‌ويَي
به‌ته‌نیا ..له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن..له گه ڵ من
له‌گه‌لَ هه‌موان.. له‌گه‌ڵ چاوه‌کان.. له‌گه‌ڵ جوانیه‌کان
تۆ له‌وێی.......تۆ له‌وێی....تۆ له....
کنێر حه‌سه‌ن خانم