
05-30-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کایه‌کانی تایبه‌تی منداڵانی کورده‌واری
کایه‌کانی تایبه‌تی منداڵانی کورده‌واری
کایه، ئامرازی پێویستی ژیانی منداڵه و ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌زموونی ژیانی راسته‌قینه‌ی داهاتووی خۆی به‌م بۆنه‌وه تاقی بکاته‌وه. به واته‌یێک، کایه شانۆیێکه له ژیان که مناڵی چێژی لێ وه‌رده‌گرێ!
له کورده‌واریدا، کایه بۆ مناڵ کارایی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و هه‌موو هه‌ل و مه‌رجه‌کانی ژیان و ئه‌و شتانه‌ی که له فه‌رهه‌نگ و داب و ده‌ستوور و کو‌لتوور و چۆنیه‌تی ژیان و هه‌روه‌ها کار و ئیشی ئاسایی رۆژانه‌دا هه‌یه، له کایهکانا به‌دی ئه‌کرێ و وه‌ک شانۆیێک نیشان ئه‌درێ.
کایه‌کان هه‌ر یه‌ک به جۆرێک و به‌مه‌به‌ستێک هه‌ن و هه‌روه‌ها ، بۆ کوڕ و کچ و که‌م ته‌مه‌ن و مێر منداڵ، جیاوازن. به‌ڵام کارکردی ته‌واوی کایه‌کان، ئه‌مانه‌ن: سه‌رگه‌رمی، پێکهێنانی خۆشی، وه‌رزش، تاقی کردنه‌وه و ئه‌زموون، کێبه‌رکێ، ئه‌زموونی هۆش و بیر، فێر بوون و بارهێنان بۆ دوا رۆژی ژیان.
ئه‌مڕۆ ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌مووانه که کایه فۆلکلۆره‌کانی ناو گه‌له‌که‌مان بپارێزین و ئه‌و کایانه که له دڵی پاکی نه‌ته‌وه و بیر و باوه‌ڕی به هه‌ست و جووانی باو و باپیرانمانه‌وه ههڵقوڵیوهوه مناڵان به کایه کردنیان تا ئه‌ورۆ پاراستویانه به خه‌ڵکی بناسێنین و له فه‌وتان رزگاریان که‌ین و به هه‌ر چه‌شنێ که ئه‌توانین به مناڵانی ئێستا و به‌ره‌ی داهاتوو بناسێنین، به‌م بۆنه‌وه ئه‌م کایانه به نوسراوه، کۆ ئه‌که‌ینه‌وه یان به شێوه‌ی شانۆ بۆ مناڵان ئهینوێنین!
هه‌کڵ مه‌کڵ
هه‌کڵ مه‌کڵ یه‌کێ له‌و کایه ئاسایانهیه و له هه‌موو جێگایێک مناڵان ئه‌توانن ئه‌م کایه بکه‌ن. به‌م جۆره که دوو، سێ یا چوار مناڵ ( ئه‌توانێ زیاتر بێ) له په‌نای یه‌کتر دائه‌نیشن و هه‌ر دوو پێیان رائه‌کێشن.
یه‌کێ له‌وانه هه‌کڵ مه‌کڵ به‌م جۆره ئه‌خوێنێ و له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگه‌که‌دا یه‌که به یه‌که ده‌س ئه‌نێته سه‌ر پێی خۆی و ئه‌وانه‌یتر:
هه‌کڵ مه‌کڵ، کڵکافۆکێ
زه‌رد و سوور و ، شه‌ما مۆکێ
مێخم کوتی، مێخ هه‌ڵبه‌زی
تیکه‌ی چه‌پم، له‌وێ گه‌زی
ئاسن سیا، له دوور دییا
کاسه‌یێ مێوژ، پڕ و پووش
خودا دای و هه‌ڵی لووش
به‌م جۆره تا ئاهه‌نگه‌که ته‌واو ئه‌بێت، وشه‌ی ئاخر که ئه‌خوێنێ ، ده‌ستی له سه‌ر پێی هه‌ر که‌سێ بێت، ئه‌بێ ئه‌و که‌سه ئه‌و پێییه‌ی کۆ کاته‌وه.
دیسان له سه‌ره و ده‌س پێ ئه‌کات، تا کاتی که پێی هه‌موویان کۆ ئه‌بێته‌وه. ئه‌و که‌سه‌ی که له ئاخرا هێشتا پێی کۆ نه‌بوه‌ته‌وه، پێی ئه‌ڵێن مه‌ڕه سووتهڵه.
له بڕێ جێگای کوردستان ، هه‌کڵ مه‌کڵ به‌م جۆره ئه‌خوێننه‌وه:
پاپا ره‌نجێ، کۆتره قنجێ
ئاگره وه‌ره ، ده‌ست نه‌زه‌ره
په‌تێ خاو و ، په‌تێ کرژ
بام دا ، حه‌وام دا
تۆزێ خه‌نه‌م تێ هه‌ڵدا حیساباتی نجوومی کوردی ناوچه‌ی سه‌قز له ئاوێنه‌ی فولکلۆردا
- یه‌که‌مین رۆژی به‌هار ، واته نه‌ورۆز ، به وته ی پێشینیان ، رۆژ و شه‌و به‌رانبه‌ر یه‌ک ده‌وێستن.
- هه‌ژده رۆژی هه‌وه‌ڵی به‌هار به" سێ شه‌ش" به ناوبانگه: یانی له‌م هه‌ژده رۆژه‌دا هه‌وا تاوتاو ئه‌گۆڕدرێ.
به‌م چه‌شنه شه‌شی باران ئه‌بارێ ، شه‌شی سارده و بای توند هه‌ڵده‌کا و شه‌شی خۆره‌تاوه.
- بیست و یه‌که‌ڵه‌ی به‌هار:
پێشینیان وتوویانه تا بیست و یه‌ک رۆژ له به‌هار ، ئه‌بێ له قڕ بترسی. ئه‌گێڕنه‌وه کاتێ زه‌مانی زوو ویستوویانه بچن بۆ هه‌وار پیرێژنی سه‌رۆکی عێل وتوویه‌تی ساڵ دێره بۆ رۆیشتن بۆ هه‌وار. نیشانه‌کانی به‌هار بدۆزنه‌وه! کاتێ به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی نیشانه‌ی به‌هار ئه‌گه‌ڕێن ئه‌بینن که گاوانی(ریشۆڵی) له گه‌رمێن گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هێلانه‌ی ساز کردووه، ئه‌ڵێن ساڵ دێره و با بڕۆین بۆ هه‌وار. به ماڵ و ماڵاته‌وه رێ ئه‌که‌ون به‌ره‌و هه‌وار. به‌ڵام شه‌و که به‌سه‌ریانا دێ و سۆز و سه‌رما ته‌واویان به ماڵ و ماڵاته‌وه قڕ ده‌کات.
پیرێژن دوعا له گاوانی ئه‌کات که هه‌ر وه‌ها ماڵی منت وێران و کاول کرد ماڵت کاول بێ و له ناو چیت. کاتێ سه‌یری هێلانه‌ی گاوانی ده‌که‌ن ئه‌بینن له هێلانه‌که‌یدا ره‌ق بووه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌مه په‌ندی پێشینیانه که ئه‌ڵێن تا بیست و یه‌که‌ڵه‌ی به‌هار ئه‌بێ له قات و قڕی بترسی. ئه‌م کاته ، برجی پیرێژنیش پێ ئه‌ڵێن.
- هه‌رمێ پشکوان:
له نیوه‌ی دووهه‌می مانگی به‌هار واته بانه‌مه‌ڕ که هه‌رمێ گوڵ ئه‌دات، هه‌وا سارد ئه‌بێت. به وته‌ی پێشینیان جێی متمانه نیه. ئه‌ڵێن: داری قه‌زوان ، له پشت که‌نوان ، بو هه‌رمێ پشکوان. یانی داری قه‌زوان که سه‌خته داره ، هه‌ڵی بگری بۆ رۆژانی ساردی هه‌رمێ پشکوان بۆ سووتانن.
- که‌پره شینه‌ی مووسایی:
له ناوه راستی هاوین ، بارانێک ده‌بارێ که پێی ده‌ڵێن : که‌پره شینه‌ی مووسایی ئه‌ڵێن مووسایهکان کاتی پێ گه‌یشتنی میوه‌کانی تایبه‌تی ئه‌و وه‌رزه ، که‌پرێ له تووڵ درووست ئه‌که‌ن و هه‌موو چه‌شنه میوه‌ی ئه‌و وه‌رزه‌ی پێوه هه‌ڵده‌واسن و تا بارانی پیرۆزی ئاخری هاوین نه‌بارێ ده‌می لێ ناده‌ن و پێیان وایه که ئه‌بێ ببارێ تا جووان پێ بگات و شه‌فا به‌خش بێت.
- گه‌لاوێژ که‌وتن:
له نیوه‌ی مانگی گه‌لاوێژ ، کاتێ ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ جێی تایبه‌تی خۆی له ئاسمان ئه‌گرێ، ئه‌ڵێن: که لاوێژ که‌وتووه. له‌م کاته‌دا رۆژه‌کان زۆر گه‌رم و شه‌وه‌کان زۆر سارده ، هه‌ر وه‌ها کانیاوه‌کان که‌م ئه‌که‌ن و جاری وایه وشک ده‌بن ، به‌ڵام چه‌ماوه ئه‌ژێته‌وه.
- شه‌خته که‌وتن:
له مانگی سه‌رماوه‌ز ، زوقم و شه‌ونمی شه‌وانه بێستان و گیا و سه‌وزی باخ و مه‌زراکان له ناو ئه‌بات و ئهیرزێنێ. ئه‌ڵێن شه‌خته که‌وتووه و شه‌وانه بێستان و به‌رهه‌مه‌کانی دائه‌پۆشن تا شه‌خته لێی نه‌دات.
- چله گه‌وره و چله چکۆله:
رۆژی 25 مانگی به‌فرانبار تا رۆژی پێنجه‌می مانگی ره‌شه‌مه به چله ناوبانگه که چل رۆژه. 30( سی) رۆژی به چله گه‌وره ده‌ناسرێ و 10( ده) رۆژی دووایی به چله چکۆله ده‌ناسرێ. له‌م کاته‌دا هه‌وا زۆر سارده ، سه‌رما و سه‌هۆڵ یه‌ک جار زۆره.
- خاتوو زمهه‌ریر:
دوای تێپه‌ر بوونی چله گه‌وره و چله چکوله ، خاتوو زمهه‌ریر خۆشکی براکان یانی چله گه‌وره و چله چکۆله بۆ تۆڵه سه‌ندنی براکانی که واده‌یان به‌سه‌ر چووه، رائهپهرێ که حه‌قیان بستێنێ. به‌ڵام نزیک بوونه‌وه‌ی به‌هار ده‌رفه‌تی پێ نادا و له داخاندا ئاور له ماڵی خۆی به‌ر ئه‌دات. له‌م کاته‌دا ته‌وشکی عه‌رز و عاسمان ئه‌شکێ و به‌ڕاستی وه‌کوو ئاور به‌ر بوبێته‌وه ، له هه‌موو جێگایێ هه‌ڵم هه‌ڵده‌ستێ و به‌فر وسههۆڵهکان ئه‌توێته‌وه و له‌به‌ر تیشکی خۆر هه‌ڵمی عه‌رز دیمه‌نێکی تایبه‌تی هه‌یه.
- شه‌مال:
له 17 ی ره‌شه‌مه، بایێکی گه‌رم له قیبله‌وه هه‌ڵده‌کات که به هێمنی و دزه‌وه دێت. یانی کزه‌ی بای شه‌ماڵ دێت و زۆر به‌رچاو نیه. بۆ به‌یانی رۆژی دوایی یانی 18 ی ره‌شه‌مه خۆی ئاشکرا ده‌کات له 19 ره‌شه‌مه به ته‌پڵ و به‌یاخ ته‌واوی وڵات داگیر ئه‌کات و به‌فره‌کان ئه‌توێنێته‌وه. ئه‌ڵێن:
شه‌ماڵ به‌خێر بی به‌فرت برده‌وه
کوێستانه کانت خاڵ خاڵ کرده‌وه
له فولکلۆردا هه‌یه که کاره‌ساتێکی سه‌خت، یان له‌ناو بردنێ ، یان خه‌مێ دشوار و زۆر و جه‌رگبڕ به کاری شه‌ماڵ ئه‌شوبهێنن و ئه‌ڵێن:
ده‌ردێکی داومێ ده‌رمانی نه‌کرد
شه‌ماڵ به به‌فری کوێستانی نه‌کرد
ئه‌گه‌ر له واده‌ی هاتنی شه‌ماڵ لا بدات و شه‌ماڵ دیار نه‌بێ و نه‌یێ، ئه‌ڵێن نه‌خۆش که‌وتووه و به پێی دابێکی کۆن چێشتی شه‌له‌م و گۆشت یان شه‌له‌م و گیلاخهی بۆ لێ ده‌نێن تا ساخ بێته‌وه و بۆن و بهرامی به‌هار له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت.
هاتنی شه‌ماڵ مزگێنیکی هاتنی به‌هاره له شێعری زۆربه‌ی شاعێراندا به‌دی ده‌کرێ. هه‌ر وه‌کوو شاعێری گه‌وره و پایه‌به‌رزی سه‌قز خوا لێ‌خۆش بوو " شێخ نافێعی مه‌زهه‌ر"
فه‌رموویه‌تی:
شه‌ماڵ له لووتکه‌ی کێوی " نه‌که‌رۆز"(1)
هێنایه سه‌قز په‌یامی نه‌ورۆز
وتی ئه‌م جێژنه‌ی کاوه و فه‌ره‌یدوون
له کوردانی پاک پیرۆز بێ پیرۆز
1- نه‌که‌رۆز کێوێکه له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز
فاتمه حیجازی – سه‌قز
انجمن فرهنگی ادبی مولوی کرد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|