توڕە مەبە !!
توڕە مەبە تۆ نازانی چ سیحرێکە ڕای کێشاوم.
یاخی مەبە لە ئەشقی من، من بە هیوای تۆوە ماوم.
من وا هاتووم تا هەتایە سینەم بۆتۆ بکەم بە ماڵ.
لەناو بێشکەی دڵی خۆمدا بتخەوێنم وەکو منداڵ.
هاتووم مۆمی ئەم تەمەنە لەگەڵ تۆیا داگیرسێنم.
... بۆ ڕوناکی تۆ ئەبێ تیشکم تا ئەو کاتەی هەرەس دێنم.
ڕێم لێ مەگرە لەگەڵ خۆما شادییەکم بۆ هێناوی.
ڕووناکیەکەی تیشکی هەتاو خۆی ڕاناگرێ لەبەر تاوی.
خۆشەویستیت هانم ئەدا ئۆقرەم بڕا نەما سەبرم.
ڕێم لێ مەگرە من وا هاتووم لەباوەشی تۆدا بمرم.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )