
06-13-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئێواره دێ؛
ئێواره دێ؛
تۆ له هه‌وا و له ئاوابووندا ده‌بينم
رِابه‌ر فاريق
سبه‌ى ئێواره كاتژمێر ته‌نيايى
له شه‌فامى خه‌ڵوه‌ت
كۆرِ ئاماده ده‌كرێ بۆ باران
بۆ گۆرانييه‌كى ته‌رِ
بۆ ئاونگی سه‌ر په‌رِه‌كانى كاغه‌زی مه‌غريب
بۆ كۆللاره‌يه‌ك، له كاتى فرِيندا
له ئاسمانى فه‌نتازيا و خه‌ياڵه‌كانى دايكم
بۆ گ‌مه گ‌مى كۆترێكى ده‌م پرِ له گ‌ۆرانيى
بۆ له‌زه‌تى زه‌يتون و
تامى دوو ده‌نكه فه‌ره‌نگ‌يى،
نێو ده‌ستى كچێكى پاييزي.
بۆ كڵێسايه‌ك، له نێو مزگه‌وتي پياوكوژاندا
بۆ دڵۆپێك خوێن، له نێو په‌لكه شه‌وزه‌كانى ده‌سته‌كانم
بۆ ونبوون،
تا باس له سيماى يۆتۆپيا و
رِه‌نگی فرمێسكى نێو كۆشى ژيان بكا
بۆ پێشبينييه‌كى قه‌ڵه‌م
تا باس له وێنه‌ى نه‌كێشراوى باڵنده‌يه‌ك بكا
بۆ ماچێك،
تا، تامه‌كانى مژينى لێو بدۆزێته‌وه و
(با)ي رِوومه‌تي تۆ ته‌فسير كا،
بۆ رِژانى شه‌رابي نێو كوپێكي به‌تاڵ
بۆ قومێك سيگارى سه‌ر لێوى ماچ
بۆ درزه‌كانى شيعر
بۆ گومانى رِاكردن و په‌له‌په‌ليى رِێحان
بۆ باخچه‌يه‌ك،
له كاتى هه‌ڵوه‌رينى برژانگه‌كانى.
رِه‌نگه خوشكه‌كه‌م ئاماده بێ
فه‌توايه‌ك بۆ جووتبوونى خۆى
له‌گه‌ڵ كورِێكى موسافير ده‌ر بكا.
رِه‌نگه باوكم ژاني سه‌ر بيگرێ و
(ده‌ڵێم) له ماڵى (بێده‌نگی)
داوا له (وسبه) بخوازێ، تا غه‌زه‌لێك بنووسێ
له‌به‌ر رِۆشناييي باراندا.
رِه‌نگه به تيرێك،
گله‌يى له ده‌نووكى قاسيده‌كان به‌رده‌يته‌وه و
گ‌مه گمی كۆتره‌كان پرِ كه‌يته‌وه له خه‌مى باڵگرتن
رِه‌نگه،
ئه‌م مه‌ستييه (تا)يه‌كى سارد بگرێ
بيگرێ و
نه‌رم نه‌رم كه‌مه‌رى داڵغه‌مان بگ‌وشێ
ئاهـ،
ئه‌م (رِه‌نگ)انه
چه‌ند به‌دفه‌رِن
چه‌نده نامۆن
چه‌ند خوێناوين،
چه‌نده بێ‌باك له بن باڵياندا
گوناهه پاكژه‌كانمان ده‌هێڵنه‌وه،
چه‌نده هاورِێى ده‌سته‌مۆيين:
دوو ئه‌وه‌نده‌يش، دوژمنى تێفكرينى په‌نجه‌ره‌كان.
من دانيشتووم و له‌گه‌ڵ خۆمدا قسه ده‌كه‌م
كچێك له رِۆيشتندا به هه‌ناسه‌ی شێداری
تۆز له سه‌ر شاني تاريكی دڵم ده‌ته‌كێنێ و
ده‌لێ: رِه‌سمى (باران)م بۆ بگره
له كه‌وتنه خواره‌وه‌ى دواهه‌مين دڵۆپيدا
شلبوونه‌وه‌ى ئاوم بۆ ئيعراب كه، له ده‌مى به‌فر
بمبه‌ره‌وه لای منداڵترين ياده‌وه‌رى
كه بۆ به ساڵدا رِۆچوونى موعجيزه‌كان گريانى ناوه‌ستێ
ته‌نيايى ناخاته سه‌ره‌تاى رِسته‌يه‌كى بێ فاريزه،
جه‌خار ئه‌ى گوناهم، جه‌خار
نايێي،
عه‌ره‌بانه‌ى به‌قاڵه‌كان خاڵى ده‌بنه‌وه له ميوه،
سه‌ررِێژ له ته‌ماشا.
دايكم،
پرِ به بالاَم شه‌رِئه‌نگێزيي ده‌نێته نێو گيرفاني جانتاى سه‌فه‌ر
تۆش هه‌ر ديار ني
تا ده‌فرێكم بۆ پرِ بكه‌ی له شيرى هه‌نجير
تا، به (بارانه) دامپۆشی
كه پرِه له پاكژی شه‌راب، له كاتى رِژاندا
نايێي،
ئه‌نفالێكى تر له بڵندگۆى نيشتماندا
به ده‌نگێكى به‌رز،
به ده‌نگێكى ته‌رِتر له بۆڵه ترێكانى حه‌وشه
هاوار ده‌كا: ئێوه‌م به‌خشى به شه‌راب.
نازانم،
بۆچي نه‌مامی تاعوون له په‌نجه‌كانم ده‌پشكوێ و
قاژێك سلاَوى فێنكى يار
به ده‌نووكى قاسيده گه‌رِيده‌كان نابينم.
ده‌زانم،
ئاونگ هه‌رگيز نامخواته‌وه و
رِۆژێك دێ: له جه‌نگی خۆشه‌ويستيى ئه‌تك ده‌كرێم
كيژێكى خه‌ياڵبلاَويش نايێ كۆمكاته‌وه
دواجار،
وێنه‌ى باوكم له ده‌ستى ديوار به‌رده‌بێته‌وه
ئيتر له حه‌ژمه‌ت ئه‌فسوونى يار
جانتاكه‌م ده‌به‌مه‌وه سه‌ر رِه‌چه‌ڵه‌كى گوناهترين خه‌ونى كۆچه‌ريى.
ده‌مه‌وێ له بێده‌نگيدا
ژوورێك له خه‌و هه‌ڵبستێنم
ژوورێك، پرِ له هاتوو هاوارى تينوويه‌تى ئينجانه‌كانی (با)
پرِ له ده‌نگی ته‌قينى گوڵه‌كابووس
پرِ له سوێندى پشيله، به سه‌رى كه‌روێشك
پرِ له سلاَوى فێنكى به‌يانيانى شنه‌با
پرِ له پوونگی مه‌ستى حه‌وشه قه‌ره‌باڵغه‌كه‌ى
ماڵى سێبه‌ر
پرِ له نائومێديى باخچه
پرِ له زاكيره‌ى كۆلاَنه جێماوه‌كانى منداڵيم
پرِ له بۆنى قه‌نه‌فرى نێو له‌پى گوناهـ،
ئه‌م كۆرِگ‌ێرِه هه‌ڵناستێ و به تۆ ده‌ڵێم:
هاورِێ
پرِم له فرِينى كۆتر
پرِم له ته‌رِيى په‌نجه شه‌رمنه‌كانى عه‌شق
پرِم له خه‌ڵوه‌تى هه‌فتانه‌ی باران
پرِم له نامه‌ى ئێواره‌كانى ته‌مه‌ننا
پرِم له رِِه‌نگی قه‌ترانيى چاوه‌كانى...
بۆڵه ترێيه‌كى نه‌قرتێنراو، له په‌نجه‌ي (سلاَو)
پرِم له هه‌لاَتنى كۆلاَنێكى به جێماو له ئه‌سپه‌كاني ئايين
نه ... نه ،
به‌تاڵم له كرانه‌وه‌ى په‌نجه‌ره‌ى پاڵتۆ
له كزه‌ي (با)كاني وشه
له دانيشتنى كه‌ڵكه‌ڵه‌كانی سه‌فه‌ر
له ته‌قينى خونچه‌به‌فرى بن ئه‌ژنۆى ئه‌م گه‌رمييه
سارده.
به‌تاڵم له دوعاى دووگرده كرِنووش بردووه‌كان
له رِه‌نگی په‌سيره‌ى قه‌ده‌ر
له ترپه‌كانى دڵى عه‌ده‌م.
به‌تاڵم له سوێندى ژيان، به وه‌هم
له شيعرى نه‌خوێندراوه‌ى هاورِێكانم.
به‌تاڵيى، گومانێكى شه‌رِانگێزه و ده‌مخواته‌وه
پيريى: دڵۆپ... دڵۆپ
ئاوى ته‌مه‌نى رِژاوم له كوپ ده‌كاته‌وه و
رِژان: سروودى خۆيم پێ ئه‌زبه‌ر ده‌كا.
په‌نجه‌ره: گ‌ۆرانيى چه‌تره‌كان دهڵێته‌وه.
به‌لوعه‌كه وشك ده‌بێ
ئه‌و به‌لوعه‌ى كه رِۆژانه
دايكى شه‌لاَڵ له رِه‌نگه‌كانى ته‌نياييم
پياڵه‌ى شيعرى غه‌ريبانى له‌به‌ر ده‌شوا.
سلاَو ئه‌ى وه‌رِسيى، سلاَو
كه جورئه‌تت پێدام گوناهێك بكوژم
وناهێك، خه‌ڵتان له سه‌وزيى ته‌مه‌نناكانى ئاونگ.
ده‌زانم مردن دێ
ته‌وێڵم به قيژه‌ى جه‌فا ده‌ته‌قێنێ
چه‌قۆ،
دوايين ماچ له‌سه‌ر لێوي وێنه‌كانم جێ ده‌هێڵێ
جه‌نگه‌كانی دۆرِان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن
ده‌نگی ژيان كپ ده‌بێ
شه‌رابێكى خه‌ست له تينوێتييان
پێ و پلى زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌رِێ.
كه مردم،
سي‌ارێك له سه‌ر لێوى سكێچه‌كه‌م دانێن
با له دواهه‌مين قوميدا بلاَوم كاته‌وه،
له فه‌زادا
له ئاسمانى پرِ له ته‌مى ونبووندا.
كه مردم قاقاى مينا
قه‌دى ئێواره‌يه‌ك و گه‌لاَى بوغزه‌كان كاڵ ده‌كاته‌وه
دواجار،
رِه‌نگه بۆنى سه‌وسه‌نى (باشم) نه‌كه‌م
نه‌چمه پۆل و
له سه‌ر ته‌خته رِه‌ق و ته‌قه‌كه نه‌نووسم: به رِوخسه‌ت ئه‌ى هه‌وا
من ده‌مه‌وێ له سه‌ر باسكى خه‌مى بێدارت هه‌ڵكورِمێم
وه‌ك چۆله‌كه‌يه‌كى به جێماو له باڵ و له ته‌م و له خوا.
ئاه،
چه‌ند رِۆژێكه (تا)ى شه‌و به‌رم نادا
چه‌ند به‌يانييه‌كه له چنگ مه‌غريب قورتار نابم
بڵته‌م دێ له سه‌راب و
ته‌په‌م دێ له دواهه‌مين په‌يژه‌ى ته‌مى ته‌نكي منداڵيى.
چ مردنێكى بێ ويقارِه، ژيان
چ كۆيلايه‌تييه‌كه مانه‌وه له نێو كۆشى خه‌ياڵ،
كۆرِ بۆ من ئاماده ده‌كرێ
له باتي دانيشتووه‌كان ده‌ست هه‌ڵده‌برِم،
هێنده توورِه ده‌بم، له خۆم هه‌ڵدێم؛
- به‌ره‌و كوێ رِابه‌ر، به‌ره‌و كوێ؟!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|