
06-17-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
رِۆژ له‌دواى رِۆژ خوشكه‌كه‌م رِه‌نگى زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌رِاو پێسته رِووگه‌شه جوانه‌كه‌ى چرچ وكاڵتر ده‌بووه لاشه‌ى لاوازتر ده‌بووبه‌لاَم خوێندنه‌وه‌ى قورئانى كردوه به پیشه‌ى وه له‌زۆربه‌ى كاته‌كانداخه‌ریكى نوێژ كردن بوو ده‌سته‌كانى به‌رزده‌كرده‌وه بۆ ئاسمان وله‌په‌روه‌ردگار ده‌پارِایه‌وه .منیش زۆربه‌ى كاته‌كانم ته‌رخان كردبوو بۆ خوێندنه‌وه‌ى گۆڤاره هونه‌ریه‌كان وكتێبى چیرۆك و وه‌سه‌یرى ته‌له‌فزوێنم ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌كى له‌رِادى به‌ده‌ر .ئه‌مانه‌ى كه‌ووتم پیشه‌م بوون له‌وێشه‌وه هیچ په‌ره‌ستشێكم به‌ته‌واوه‌تى وه‌به‌باشى بۆ په‌روه‌ردگار جىَ به‌جێ نه‌ده‌كرد.له‌شه‌وێك له‌شه‌وه‌كانى ساڵدا دواى لێبونه‌وه‌م له سه‌یركردنى ته‌له‌فزوێن ئاورِم دایه‌وه بۆكاتژمێر بینیم شه‌و خه‌ریكه ماڵئاوایى ده‌كات ورِۆژ ده‌بێته میوانمان له‌ولاشه‌وه ده‌نگى بانگ له‌مزگه‌وته‌كانه‌وه منیش له‌سه‌ر خۆ گه‌رِامه‌وه بۆ ناوجێگاى خه‌وتنه‌كه‌م هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى نه‌برد خوشكه‌كه‌م بانگى كردم .....ووتم :به‌ڵى چیت ئه‌وىَ (نوره) به‌ده‌نگێگى بڵند و به‌سۆزه‌وه پىَ ووتم نابێت به‌خه‌ویت ؟ده‌بێت نوێژه‌كه‌ت بكه‌یت !ئاخ ؟چیت لێم ئه‌وىَ ماندووم به‌رده‌وامیش ئه‌مه پیشه‌و كارى بوو به‌لاَم رِۆژ له‌دواى رِۆژ نه‌خۆشیه‌كه‌ى به‌ره‌و سه‌ختر ده‌بوو به‌چه‌شنێك كه له‌ئه‌نجامدا له‌سه‌ر جێگه مایه‌وه نه‌خۆشیه‌كه سات له‌دواى سات بوو بووه بالاَپۆشى تاوه‌كو له‌یه‌كێك له‌ساته‌كاندا بانگى كردم وه‌ره ئه‌ى خوشكى به‌رِێزم ......منیش حه‌زم نه‌كرد داواكاریه‌كه‌ى رِه‌ت بكه‌مه‌وه ..هه‌ستم به‌پاكێتى ورِاستگۆیى ئه‌و ده‌كرد ...
پێم ووت :چیت ده‌وێت....
ووتى: دانیشه...
ووتم:ووتم ئه‌وه من لێره دانیشتم فه‌رموو....
به‌ده‌نگێگى خۆش و به‌سۆزه‌وه وتى : [كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
واته : هه‌موو خاوه‌ن ده‌رونێك ئه‌بێت چێژى مردن بكات پاشان له رِۆژى دواییى دا هه‌موو كه‌سێك به‌پاداشتى خۆى ده‌گات .
بێده‌نگ بوو .... پاشان پرسیارى لێ كردم ئایا باوه‌رِت به‌مردن نى یه ؟
ووتم: به‌ڵىَ !
پێ ى ووتم باشه تۆ باوه‌رِت نى یه كه‌وا به‌رپرسیارین به‌رامبه‌ر به‌خوا له‌سه‌ر هه‌موو تاوانێكى بچوك و گه‌وره .
ووتم : به‌ڵىَ .... به‌لاَم خودا به‌خشنده‌و میهره‌بانه !..... ته‌مه‌نیش زۆر درێژه ...!!.
ئه‌ى خوشكه‌به‌رِێزه‌كه‌م...كىَ نه‌ڵێت مردن له‌ناو كاوه ببێته میوانت .
برِوانه خۆ (.....) له‌تۆ بچوك تر بوو به‌لاَم خۆ به‌كاره‌ساتى سه‌یاره مرد ..... وه‌كىَ ... و كىَ.... ....
مردن ته‌مه‌ن ناناسێ .... وه‌پێوه‌رى نى یه .
تۆزێك رِاوه‌ستام و به‌خۆمدا چومه‌وه تێفكریم له‌كرده‌وه‌كانم ووته‌ى خوشكه‌كانم بوون به مامۆستا‌و منیش قوتابى
ووته‌كانى بوونه زه‌نگێكى ئاگادار كردنه‌وه له‌رِووچوونى خۆشیه‌كانى دونیا و بێ ئاگا بوون له‌په‌رستشه‌كان نقوم بووم من ته‌واو له‌ده‌ریاى بیركردنه‌وه‌دا نقوم بوم و رِاى وه‌شاندم و پێ ى ووتم : وانه‌زانى من ئه‌م قسانه‌ت بۆ ئه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر جێگه كه‌وتم نه‌خێر .
رِه‌نگه ته‌مه‌نى من له‌تۆ درێژ تر بێت رِنگه به‌پێچه‌وانه‌وه .
به‌رده‌وام بوو له‌ووته‌كانى .....
پێم بڵىَ تۆ تاوه‌كو كه‌ى ده‌ژیت .... رِه‌نگه بیست ساڵى تر ته‌مه‌ن
.....رِنگه‌سى....رِه‌نگه‌چل....پاشا ن چى....
جیاوازى نیه له‌نێوانماندا ئه‌بێت هه‌موومان برِۆین و دونیا جىَ بێڵین پاشان دوامه‌نزڵگه‌مان به‌هه‌شته یان دۆزه‌خ ....له‌پاش ووته‌جوانه‌كانى ماڵ ئاواییمان له‌یه‌ك كردومنیش چومه سه‌ر جێگه‌كه‌م كات ژمێر هه‌شتى به‌یانیه گوىَبیستى زه‌نگى ده‌رگاى ژوره‌كه‌م بووم ...ئه‌مه كاتى هه‌ستانى من نیه ....گریان.....ده‌نگه ده‌نگ چى رِویداوه ....؟ووتیان :بارى ته‌ندروستى ( ) باش نه‌بووه بردیان بۆ نه‌خۆشخانه .... { إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ }له‌كات ژمێر یه‌كى نیوه‌رِۆ.....باوكم له‌نه‌خۆشخانه‌وه په‌یوه‌ندى پێوه كردین ده‌توانن ئێستا بێنه سه‌ردانى خوشكه‌كه‌تان دیاربوو ده‌نگى باوكم بوو ته‌واو گۆرِاوو په‌شۆكاوبوو....به‌په‌له له‌ماڵ ده‌رچوین ....به‌ره‌و نه‌خۆشخانه...له‌كۆێ یه؟
ئۆتۆمبیل ...!رِێگه‌زۆر نزیك بوو به‌لاَم ئه‌مرۆ بۆ ئێمه زۆر دووره...رِۆژانى تر ئه‌م شه‌قامانه بۆمن زۆر دڵگیر بوون به‌لاَم ئه‌مرِۆ نه‌بىَ به‌ندیخانه‌یه له‌ته‌نیشتمه‌وه دایكم له‌به‌ر خۆیه‌وه دووعاى خێر بۆ خوشكه‌كه‌م ده‌كات ....كچێكى زۆر باش بوو ....كاته‌كانى به‌فیرِۆنه‌ده‌دا ..!
هه‌ر كه‌له‌ئۆتۆمبیله‌كه دابه‌زین له‌ده‌رگاى ده‌ره‌كى نه‌خۆشخانه‌وه چوینه ژوره‌وه ...بینیم ...ئه‌مه نه‌خۆشێكه ده‌ناڵێنىَ...وه ئه‌مه برینداره به‌كاره‌ساتى ئۆتۆمبیل ...وه‌ئه‌مه‌یان هه‌ردوو چاوى نوقاوه ...ئیا ئه‌مانه خه‌ڵكى دونیان یان پاشه‌رِۆژ؟...وێنه‌ى سه‌ر سورِهێنه‌ر كه‌پێشتر نه‌م بینى بوو ..به‌سه‌ر قادرمه‌كاندا سه‌ركه‌وتین زۆربه‌په‌له ...ده‌ڵێن له‌ژورى تایبه‌تى دایه له‌ناوه‌رِاستى ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵك و دكتۆردا گه‌یشتینه به‌ر ده‌رگاى ژووره‌كه .له‌رِێگه‌ى په‌نجه‌ره‌یه‌كى زۆر بچوكه‌وه كه‌له‌ده‌رگاى ژوره‌كه‌دا بوو بینیمان دایكم به‌هه‌رحاڵێك بوو چوه ژوره‌وه چونكه ته‌نیا رِێگه به یه‌ك كه‌س ده‌درا بچێته ژوره‌وه دایكیشم له‌پاڵى دا رِاوه‌ستابوو خوشكه‌كه‌م ئاورِێكى دایه‌وه بۆ دواوه .دواى دوو خوله‌ك دایكم دایكم له‌ژوره‌كه ده‌رچوو فرمێسك به‌چاوه‌كانیدا به خورِ ده‌هاته خواره‌وه دواى دایكم رِێگایان دا بچمه ژوره‌وه به‌مه‌رجێك زۆر له‌وىَ نه‌مێنمه‌وه .
پرسیارم لىَ كرد ....؟
بارى ته‌ندروستیت چۆنه ؟
خۆتۆ دوێنىَ بارى ته‌ندروستیت باش بوو چى رِووى داوه ؟
وه‌لاَمى دامه‌وه :دواى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌كانمى توند توند گوشى ئێستا سوپاس بۆ خوا گیان حاڵم زۆر باشه ...به‌لاَم خوشكم ده‌ستت زۆر سارده ...من له‌ته‌نیشتیه‌وه له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ى دانیشتوم ...ده‌ستم له‌قاچه‌كانى كرد ...پێم ووت داواى لێبوردنت لىَ ده‌كه‌م رِنگه بێزارم كردبیت ...ووتى نه‌خێر به‌لاَم بیرم له‌و ئایه‌ته ده‌كرده‌وه كه‌خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت :{وَالْتَفَّتِ السَّاقُ بِالسَّاقِ * إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمَسَاقُ} سورة القيامة .واته :كاتێك قاچه‌كانتان به‌یه‌كدا ده‌نوسن و به‌ره‌و لاى په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ونه رِىَ.پاشان پىَ ى ووتم :خوشكه له سه‌ر ته كه‌دوعاى خێرم بۆ بكه‌ى رِه‌نگه له‌م رِۆژانه پێشوازى له‌یه‌كه‌م رِۆژى مردنم بكه‌م.گه‌شته‌كه‌م دووره به‌لاَم تێشوم كه‌مه ...تنۆكه‌تنۆكه فرمێسكى گریان به چاوه‌كانمدا ده‌هاته خواره‌وه پاش ئه‌وه‌ى وشه‌كانیم بیست ...نه‌م ده‌زانى من له‌كوێم ...به‌رده‌وام بووم له‌گریان ...پاشان من گه‌رِامه‌وه بۆ ماڵى خۆمان .
له‌گه‌ڵ ئاوابونى خۆر ئه‌و رِۆژدا كه‌پرِبوو له‌ناخۆشى بۆ ئێمه ...بىَده‌نگى باڵى كێشابوو به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ماندا ...هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانى له‌پرِ خزمه‌كانم خۆیان كرد به‌ماڵماندا ده‌نگه ده‌نگێكى زۆر هاوار ..... قیژه قیژ.... ئه‌وه‌نده‌م بیست ووتیان .... (....) كۆچى دوایی كرد......
هاوارم كرد ئه‌ى خودایه .... ئه‌مه چى رِویداوه .... بێ ده‌سه‌لاَت بووم له‌هه‌موو شتێك ته‌نانه‌ت له‌گریانیش له‌و كاته‌دا هه‌موو یادگاریه‌كانم به‌بیر ده‌هاته‌وه به‌بیرم ده‌هاته‌وه كه‌قسه‌ى جوانى بۆ ده‌كردم ..... رِینوى ئه‌كردم ..... دوعاى بۆ ئه‌كردم .... ئاى ... ئیمشه‌و یه‌كه‌م شه‌ویه‌تى كه به‌گۆرِ شاد ه‌دبێت .... خوایه به‌سۆزى خۆت سۆزى به‌سه‌ردا ببارێنى .... له‌دواى خۆى قورئانه‌كه‌ى و به‌رماڵه‌كه‌ى به‌جێماوه .... پاشان تێر تێر گریام به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و رِۆژانه‌ى كه‌بێ هووده له‌ته‌مه‌نم رِۆشتووه پاشان زۆر زۆر پارِامه‌وه له‌خوداى په‌روه‌ردگار كه‌وا رِه‌حم به‌منیش بكات و لێم ببورىَ......
پاشان له‌ناخه‌وه پرسیارم له‌خۆم كرد .... ئه‌گر بهاتبایه من بمردمایه .... ئایا پاشه‌رِۆژم چى ده‌بوو ؟!.
وه‌لاَمم بۆ نه‌درایه‌وه .......
الله اكبر ..... الله اكبر .... ئه‌وه ده‌نگى بانگى به‌یانى یه به‌رزبویه‌وه به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان جیاواز له‌جاره‌كانى تر هه‌ستم به‌چێژى بانگه‌كه كرد و هه‌ستام بۆ نوێژه‌كه‌م ........
كۆچكردنى ئه‌و بوو به پێشه‌وا بۆ من .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|