
06-17-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دایه باوکم کێ یه ؟
دایه باوکم کێ یه ؟
لیسا ئه و کچه ته مه ن ٩ ساڵه بوو که له گه ل دایکی له ماڵێکی به ته نیا دا له ناو دارستانه که دا ده ژیان، چوار ده وری ماڵه که یان دارستان و و چوڵه وانی بوو، که شه و داده هات سامێکی ماڵ و دارستانه که ی پێکه وه گرێ ده دا، بۆیه لیسا بو ئه وه ی که داوی ده وامی قوتابخانه له گه‌ل، مونیکاو ئه‌نیکا و هاورێیانی دیکه‌ی دا یاری بکات ده بوو بێته خواره وه له ماله که‌ی خویان نزیک به ٦٠٠ مه‌تر تا بگاته نێو ئه و یا ریگایه بچکوڵه‌ی که ئه‌وان خلیسکێن و ته‌نافین و توپ توپێن و خه‌ت خه‌تێنی تی دا بکه‌ن. دایکی لیسا له خانه‌ی پیران کاری ده کرد و ته نیا شه‌وانه ده‌گه‌رایه‌وه ماڵه وه ، بۆیه لیسای به‌سه‌زمان زور جاران به ته‌نیا له مال بوو یان له ترسان ده‌چووه لای هاورێکانی و یان بۆ ناو یاریگه‌که،
زور ئێواران پیاوی نه‌ناس میوانیان ده‌بوون که هه‌رجاره و دایکی پێ ده‌وت لیسا ئه‌وه هاورێ مه و بابی تویه،
لیسا له نێوان وشه‌ی باوک دا سه‌ری لێ شێوا بوو، به راستی ده‌بێ باوکی کێ بێ ، بۆیه به به‌رده‌وام له دایکی ده‌پرسی دایه باوکم کێ یه،چونکه له که‌سانه‌ی که ده‌هاتن و میوانی ئه‌مان ده‌بوون هیچیان سوز و خوشه ویستی باوکانه‌ی به م نه‌به‌خشی بوو ، ته‌نیا سلاوێکی سارد و سر نه‌بێ ، ئه‌میش ده‌چووه ژوه که‌ی خوێ و ده‌رگاکه‌ی له خویی پێوه ده دا‌و ده‌ستی ده‌کرده ملی غه‌مه به ژانه‌کانی بێ باوکی یه تی، نه‌ی ده زانی به‌راستی کێ باوکی یه تی. دایم سه‌رگه‌ردان بوو بۆ وه‌لامی ئه‌و پرسیاره که ئازارێکی بی کوتایی له مێشکی دا دروست کردبوو، زور جارێش ئه‌م پرسیاره‌ی له دایکی ده‌کرد که کی باوکی یه‌تی به لام بی ده‌نگی دایکی ه وڵام نه دانه‌وه‌ی ئه می زورتر ده‌خسته گومان و دوو دڵی یه وه، تا زیاتر به دوای چاره نوسی باوکی دا بگه ری و زیاتر له دایکی بپرسێ ، هه چه‌ند جار و بار دایکی به توره‌یی یه وه ، وه‌لامی دابووه‌وه که واز بینه له پرسیاره. به لام له گه‌ڵ هاتنی هه پیاویکی نه ناسراو بۆ مالی ئه مان لیسا برینه که‌ی لێ نوێ ده‌بووه‌وه،
ئیواره یه‌کی روژی یه‌ک شه‌مه بوو، لیسا وه کوو هه‌موو روژان له نێو یاریگا بچکوله‌که دا له گه‌ل هاورێیانی خه‌ریکی یاری کردن بوو، که دایکی هات و گوتی لیسا وه ره وه ، باوکت هاتووه ته‌وه ،وه ره‌وه ، سه‌ره‌تا راچله‌کی و به راستی پێ وابوو که باوکی هاتووه ته‌وه، به ڵام دیسان وه کوو هه موو جاران وه بیری هاته‌وه که دیسان باوکێکی ساخته یه و هیچی تر ، به ترس و دو دڵی یه وه وتی دایه کام باوکمه، دایکی مه جالی پێ نه دا له‌وه زیاتر قسه بکات ده‌ستی گرت و له گه‌ل خویی بردی یه وه بۆ ماڵه وه . کاتێک گه‌یشتنه ماڵه‌وه
له ماله‌وه پیاوێکی نه ناسیاو له سه‌ر کورسی به رانبه‌ر ته‌له‌فزیه‌نه‌که دانیشتبوو و به کونترولی ته‌له‌فزیونه‌که یاردی ده‌کرد
لیسا سلاوی کرد‌و و وه کوو هه‌موو جاران به نیگه‌رانی یه وه چووه ژوره که‌ی خویی ، ته‌له‌فزیونه‌که‌ی داگیرساند و که‌وته گورینی کاناله‌کانی ته‌له‌فزیونه‌که به کونتروله‌که، و له سه قه‌ره‌وێله‌که ی پاڵ که‌وت و فرمێسک به چاوه‌کانی دا هاتنه خواره وه ، جار له گه‌ل جار زیاتر ئازاری بێ باوکی جه‌سته‌ی ده هروژاند و بۆ وه لامی ئه‌م پرسیاره بێ وه‌لامه دا ده‌گه‌را، پاش ماوه‌یه‌ک دایکی خویی کرد به ژووره که‌ی دا و هات له ته‌نیشتی لیسا دانیشت ، رۆڵه هه‌سته با بچین نان بخوین، ، لیسا له وه‌لامی دا وتی نا دایه برسیم نی یه ، دیار بوو ، غه‌می دڵی سکی برسی تێرکردبوو، بۆ یه خویی پێ رانه گیرا وفرمیسکه‌کانی هه ر وه ک بارانی هه وری به هاران به سه‌ر کوڵمه‌کانی دا دارژانه سه‌ر زه‌وی یه‌که .دایکی دستی برد و فرمێسکه‌کانی بۆ سری یه وه ، لیسا به گریانه وه دیسان وتی دایه بابم کێ یه ، دایکی سه‌ره‌تا بێ ده‌نگ بوو که زانی کچه‌که‌ی زور به کوڵ ده‌گری و بۆ وه ڵامی ئه م پرسیاره شه‌یدایه ، نه‌ی توانی چی دیکه به‌رگه‌ی ئازاری ناو ده‌رونی کچه‌که‌ی بگرێ، بۆ یه به دڵێکی پر له هه‌نیسکه وه ، وتی رۆله‌م ، لیسا ده ترسم ، لیسا رویی تێ کرد و هه زاران پرسیاری تر له دڵی دا کۆ بووه‌وه و وتی دایه له چی ده‌ترسی ، بڵێ ، باوکم کێ یه ، باوکم له کوێ یه ،
دایکی وتی رۆ ڵه که‌م ، ئه‌م هه‌مووساڵه بۆ یه نه‌م توانی تۆ ببه‌مه تاقیگه بۆ پشکنین تا بزانم کچی کام له و پیاوانه‌ی که شه‌وێک له شه‌وان له گه‌ڵ من ژیاوه ، ده‌ترسم تۆ کچی ، یه‌کێک بی له و که سانه‌ی که ته‌نیا شه‌وێکی یه‌ک شه‌مه له کاتی گه‌رانه وه م له دیسکو ، میوانم بووه و ئیتر هه‌رگیز نه‌م دیتووه‌ته‌وه ،بۆ یه بۆ منیش زور ئه‌سته‌مه به تۆ بڵیم باوکت کێ یه، لیسا دایه پرمه‌ی گریانیکی به کوڵ ،و دایکیشکی ژوروکه‌ی به جێ هێشت تا له وه زیاتر فرمێسکی چاوه کانی کچه تاقانه نازداره‌که‌ی نه‌بینێ ،
لیسا نه ی ده زانی چی بکات ، ئه و شه وه به ده‌م هه زاران ئازاره وه روژی کرده‌وه ، که به‌یانی هاته ده‌ره‌وه له ژوره‌که‌ی ، پیاوه‌که له‌وێ نه مابوو ، دایکیشی چوبووه سه ر کاره که ی،
هزاران شتی ئاڵوز مێشکی ته‌نی بوو ، ئیتر وه‌لامی پرسیاره‌که‌ی بۆ گرینگ نه‌بوو ، هاته حه و شه‌که‌یان و ئه و ته‌نافه‌ی که له حه وشه‌که بۆ جولانه هه ڵی واسی بوو ، به ستی به دارێکه وه ،ته‌خته‌یه‌کی خسته ژیرلاقی و ملی به په ته که دا کرد وو ، به لاق له ته خته که ی دا و پاش ماوه یه کی کورد گیانی سپارد له ناو بێ ده نگی ماڵ و حه و شه که یان دا .
که دایکی عه‌سر گه‌رایه‌وه ماله وه ، لاشه‌ی بێ گیانی لیسای به داره‌که وه بینی ، هه ڵ واسرابوو ، سارد و چاوی بر گریان ، دڵی داخورپا و سام گرتی ،
دایکی نه‌ی ده‌زانی چی بکات ، و چی بڵێ و ئه‌م غه مه گه‌وره ی چۆن لێک بداته‌وه، ، به چاوی پر فرمێسک و دڵی پر گریانه و ته‌له‌فونه‌کی له جانتاکه‌ی ده‌ر هێنا و ژماره 113 ی لێدا و وتی فریام که ون
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|