
06-17-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شارى مردووان
شارى مردووان
گۆرِستانێكى گه‌وره‌و دێرینه ، به‌ر له زایین باو باپیرانى ئه‌و خه‌ڵكه ته‌رمه‌كانى خۆیان لێره ناشتووه ، تا چاو دهبینىَ هه‌ر گۆرِه ، شارى مردوان لێره‌وه ده‌ست پىَ ده‌كات لێره هه‌مه‌و جۆره گۆرێك هه‌یه ، هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند و شاوگهدا موسلمان و گاور بىَ جیاوازى ناشتراون ، چونكه به‌ر له زایین ئه‌و خه‌ڵكه ئاگر په‌رست بوون ، گۆرِستانى ئاگر پهرستانیشى پىَ ده‌لێن ، سه‌یر نییه كه نێرگز له‌سه‌ر گۆرِهكان ده‌رۆیت و دیمهنێكى جوان به گۆرِستانهكه ده‌به‌خشێت شارى مردوان ئاوه‌دانه خه‌ڵكانێك دێن فاتیحه بۆ گۆرى مردووه‌كانیان ده‌خوێنن و دهرِۆن ، هه‌ندێكى دیكه راز‌و نیاز ده‌كه‌ن ، هه‌ندێكیش دێن ژوانیان لێره داده‌نێن و یه‌كتر ده‌بینن ، حه‌سه‌ن قورئانى پیرۆزى له ژێر باله و هه‌موو رۆژ دێت له‌سه‌ر گۆرِى ههمینى هاوسه‌رى كۆچكردووى قورئان ده‌خوێنێت ، ماوه‌ى ساڵێكه ئه‌مه كاره‌كه‌یه‌تى ، كه‌س ههندى حه‌سه‌ن هاوسه‌رى خۆى خۆشنه‌ویستووه بىَ شه‌رم ئافره‌ت ئاسا ده‌گریێت ، دیاره رۆژانێك ژیانیان گه‌رم بووه ، گۆرِ ههمینى قوت دا‌و ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته‌ى لێك جیا كردوو ژیانى حه‌سه‌ن سارد‌و سرِ بوو ، فرمێسك بوویته ژیانى رۆژانه‌ى ، كىَ ناوى هه‌مین بێنىَ فرمێسكى به هێمنى به‌سه‌ر گۆناى دێته خوارىَ و ده‌رژێته ژێر قاچه‌كانى ، خۆباشه حه‌سه‌ن له‌سه‌ر گۆرِى هاوسه‌رى كۆچكردووى به‌رده‌وام نوێژ ده‌كات 10 و 20 و 30 و بىَ ژماره نوێژ ده‌كات ، حه‌سه‌ن سۆفیى رێگه‌ى هه‌مینه ، ده‌گێرنه‌وه ههمێنى ره‌حمه‌تیش دوو به‌رامبه‌ر حه‌سه‌نى خۆشویستووه ، هه‌مین ئافره‌تێكى بالاَ به‌رزو ناوقه‌د باریك و شل وته‌نك و لێو هه‌نگوینى شۆخ و شه‌نگ بووه ، هێنده جوان بووه مێوژى ره‌شى خواردبا له گه‌ردنى دیار ده‌بوو ، كه‌س ناحه‌قى حه‌سه‌ن ناكات .
خۆ سوهرابیش له‌ولاترى حه‌سه‌نه‌وه ، هه‌ر له شارى مردووان به‌زمێكى دیكه‌ى هه‌یه ، ئاره‌ق و وێسكى خۆى دههێنىَ و سه‌ما ده‌كات ، له‌و شاره كه‌س كارى به‌كه‌سدا نییه ، تۆ بلێى مردووانیش سه‌ما نه‌كه‌ن و سروودى مه‌رگ نه‌خوێنن ؟ بىَ ئه‌وه‌ى تاوانبار بن ، هه‌ریه‌ك له گۆرهكانیش مێژوویه‌كى هه‌یه له‌و ولاته ، زۆر له گۆرهكانیش سه‌دان و هه‌زاران و ملێۆنان ئاره‌زوویان له دڵى خۆیان شاردۆته‌وه ، چونكه شارى مردووان زۆر دێرینه ، گۆرى ئاگرپه‌رستان و موسولمان و مه‌سیحى و جوى تێدا هه‌یه ئایینى جۆراو جۆر ، بهلاَم هه‌ر هه‌موویان نه‌ته‌وه‌یه‌كن كاردۆخینه ، ئێسك و پروسكهكانیش گواهى ده‌ده‌ن بۆیه كه شه‌و دادىَ و هه‌موو ده‌نون ، مردووان له گۆر دێنه ده‌رو كه‌رنه‌ڤالى خۆیان ده‌ست پىَ ده‌كه‌ن ، سه‌ر ئه‌و گۆره پر ده‌بێت له ئالاَ ، ئالاَى زه‌رده‌شت ، ئالاَى دیاكۆ ، ئه‌وانه سه‌ما ده‌كه‌ن ، ئالاَ به‌ده‌ست سه‌یرى ئالاَى زیندووان ، ئالاَى نه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن ، و جه‌ژنى بۆ ده‌گێرن ، جه‌ژنێك بۆ ئازادى و جه‌ژنێك بۆ مهم و زینه‌كان ، هه‌موو رۆژێك جه‌ژنه ، بیره‌وه‌رییه‌ك ساغ ده‌كه‌نه‌وه ، له ناو جه‌ژن و هه‌راو هۆریاكان رۆندكى حه‌سه‌ن دێته خواره‌وه ، دیمه‌نى سه‌ركه‌وتن و هاتنه خواره‌وه‌ى حه‌سه‌ن بۆ شارى مردووان رۆژانه‌یه و به‌ده‌نگێكى خۆش قورئان دهخوێنىَ و سه‌بورى دێت ، ختم له دواى ختم بۆ هه‌مین ده‌كات .
له شارى مردووان هه‌ر كه‌سه به جۆرێك ژیان ده‌كات و به جۆرێك هاتوچۆ ده‌كات و كه‌س ئاسایشى كه‌س تێك نادات ، زۆرن له‌و كچ و كورِانهى لێره ژوان ده‌به‌ستن و ده‌ستى یه‌كیانگرتووه پیاسه ده‌كه‌ن ، ئازادیش په‌رتوكه‌كانى مێژوویى و رامیارى و كۆمهلاَیهتى و چیرۆكه‌كانى دوستڤیسكى و نه‌جیب مه‌حفوز و سادقى هیدایه‌ت و شێرزاد حه‌سه‌ن دهخوێنىَ .
بهلاَم گریانى حه‌سه‌ن به‌لاش نه‌بوو ، دواتر له‌گه‌ڵ گوڵیزار پیوه‌ندى خۆشه‌ویستى به‌ست ، كه‌م كه‌م هاتوچۆى بۆ سه‌ر گۆرِستان كه‌مى كرد و هه‌مین به‌ره‌و فه‌رامۆشى چوو ، ئه‌و هه‌موو جوانییه‌كى ههمینى له گوڵیزار ده‌بینى به دڵێك نا به سه‌د دڵ ئاشقى گوڵیزار بوو ، گوڵیزار زۆر له ههمینى خوشكى ده‌چوو ، هه‌موو براده‌رانى حه‌سه‌ن به ژنانى ناوى ده‌به‌ن .
ئه‌شقى گوڵیزار گه‌رمتر بوو ، به لێرامانێكى حه‌سه‌نى ده‌كوشت ، ئیتر هه‌میشه به دواى ئه‌وبوو چاوه‌كانى بكه‌وێته ناوچاوى گوڵیزار ، دوو چاو تێكه‌ل به‌یه‌ك ده‌بوون ، ئاگایان له‌كه‌س نه‌ده‌ما ، ئه‌و ئه‌شقه كه‌وته سه‌ر زمانه‌كان له شارى مردوانیش هه‌موو پێیان زانى ، دوێنىَ شه‌و گۆرِ ده‌مى خۆى كرده‌وه و هه‌مین له دڵى گۆرِ ده‌رهات بهلاَم نه‌چووه ناو دڵى حه‌سه‌ن ، ده‌ستى سهماكهرانى گرت و تێر سه‌ماى كرد ، ناوى حه‌سه‌نى نه‌ده‌هێنا ته‌قه‌ى سه‌رى ده‌هات .
پێنج شه‌مان رۆژى ژوانى حه‌سه‌ن و گوڵیزاره له‌سه‌ر گۆرِى هه‌مین ، هه‌ردووكیان راده‌مێنن و هه‌مین سه‌یرى هه‌ردووكیان ده‌كات ، و من سه‌یرى هه‌ر سێكیان ده‌كه‌م ، له‌و لاتر ئاواز به جلێكى سپى و دو دارى له ژێر باڵه به‌ره‌و لامان ده‌هات سه‌یرى هه‌ر چوارمانى ده‌كرد ، ده‌هات و ده‌هات نه‌ده‌گه‌یشت ، ماندو و هیلاك ببو ، منیشى هیلاك كرد ، زۆر دووره بهلاَم رۆحى له نزیكه‌وه سه‌یرم ده‌كات و چویته نیو جه‌سته‌م ده‌رناكه‌وێت ، خۆ له شارى مردووان ناوى من و ئاواز دێت ، دوێنىَ شه‌و خه‌ونیان پێوه دیوه ، به دوو داره‌و له ته‌نیشت من وه‌ستاوه ، خه‌ڵك خه‌ونى پێوه ده‌بینن من خۆشى ده‌به‌م ، به ته‌نیشت ئازاد تێپه‌ریم خه‌ریكى خوێندنه‌وه بوو ، له‌سه‌ر من و ئاواز ، ئاواز بووكى مه‌رگه له شارى مردووان ، جوانترین و سپیترین جلى له بهركردبوو ، له‌مه‌ودوا ئاوازیش به‌شدارى له شایى شارى مردووان ده‌كات ، سه‌رچۆپى ده‌گرێت و باشترین شایى ده‌كات ، ئالاَى زهردهشتییهكانى له ده‌سته ، ئالاَى زهردهشتییهكانى لهیهقهدایه ، ئه‌و له هه‌مین و گوڵیزار جوانتره ، جوانترین كچى شارى مردوانه ، له جوانیا گۆرِ قوتى داوه ، ئاواز له مه‌مله‌كه‌تى رۆحى مندا ده‌ژى و من ترسم له سه‌رابه ، سه‌یرى قهبرهكانم كرد ،له ده‌ره‌وه‌ى گۆرِستان خۆشه‌ویستى نه‌ماوه ، هه‌موو ئه‌وانه‌ى له ژێر گۆرِدا به ئارامى نوستوون ، رۆژێك خوێن له ده‌ماره‌كانیان جوله‌ى ده‌كرد ، مێشكیان كارى ده‌ركرد و ژماره‌یه‌كیان خاوه‌ن به‌رهه‌م بوون ، مه‌نده‌هۆش بووم كه ئاوازم له‌شارى مردووان بینى ، لێره ئه‌و غه‌ریبه و من ئاشنام ، هه‌موو مردووه‌كان و زیندووه‌كانى شارى مردوان ده‌ناسم هه‌ندێك دێن ده‌سته گوڵیان له ده‌سته له‌سه‌ر گۆره‌كان داده‌نێن و هه‌یه خۆراك بۆ خێرى مردووه‌كان دێنىَ ، من شپرزه‌م !
ئهمرِۆ گۆرِانم به‌سه‌داهات ، هاتنى ئاواز بۆ شارى مردوان شۆرِشێكى به‌رپاكرد ، له‌رزه سه‌رتاپاى جه‌سته‌مى گرت ، من ئاوازم به‌ته‌واوى فه‌رامۆش كردبوو ، ئه‌و گهرِانهوهیه زیاتر ئازارى دام ، له شارى مردووان فه‌رامۆشم كردبوو لێره‌ش هاته‌وه یاد ، هات دوو دار له ژێر باڵه‌كانى بوو ، نزیك ده‌بوو ، ئێمه ژماره براده‌رێك دانیشتبووین ، چه‌ند زیاتر لێم نزیك ده‌بۆوه دڵم خێراتر لێیده‌دا له‌ته‌نیشتم دانیشت جوانتر له جاران ، هیچ قسه‌ى نه‌كرد ، زانیم زۆر گازنده‌ى لێم هه‌یه ، زمانم لاڵ بوو ، نوقتم گیرا ، ورته‌م لێنه‌هات .
هه‌موو لێمان رامان ، بێده‌نگ بووین ، ده‌نگ له كێلى گۆره‌كان ده‌هات له ئێمه نه‌ده‌هات ، دواى ماوه‌یه‌كى درێژى بىَ ده‌نگى ، هه‌ر بهبىَ ده‌نگى هه‌ڵساو رۆیشت غرورله ده‌م و چاوى ده‌بارى ، پشت له من و روو له ده‌ره‌وه‌ى شار ده‌رۆیشت دوور بوو ، ئیتر چاو نه‌یده‌بینى ، بهلاَم هه‌ر له پێش چاوه‌كانمه هیچ ساتێك ناكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى كامیراى چاوه‌كانم ، چاوه‌كانم له بینینى چاوه‌كانى ئه‌ودا مێژووى هه‌یه .
حه‌سه‌ن دهزگیرانێكى نوێى دۆزییه‌وه خوشك شوێنى خوشكى گرته‌وه ، بۆ منداڵه‌كانیشى پور هاته شوێنى دایك ، گوڵیزار هاته ماڵى حه‌سه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان له په‌یوه‌ندى پێشوو به هێزتر بوو ، ئیتر حه‌سه‌نم له شارى مردوان نه‌بینى وابزانم هه‌مین فورامۆشكراوه و له ئه‌رشیفى بیره‌وه‌رییه‌كانى حه‌سه‌ندا هه‌ڵگیراوه‌و حه‌سه‌ن پێویستى به‌سه‌یركردنى ئه‌رشیفى كۆن نه‌ماوه كورد راستى گوتوه كه ده‌لێت : نوىَ هاتن كۆن خهلاَتن ، خۆشه‌ویستییه‌ك یه‌كێكى تر قوت ده‌دات . هه‌مین كه‌وته ژێرخاك له پێش چاوان ون بوو له پێش دڵیش وون دهبىَ .
دواى ماوه‌یه‌كى درێژ حه‌سه‌ن ئێواره‌یه‌ك به ته‌نیشت شارى مردوان تێپه‌رى سه‌یرى گۆرِهكانیشى نه‌كرد ، فاتیحهیهكیشى نه‌خوێند ، سێبه‌رى هه‌مین بانگى ده‌كرد حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن ، بهلاَم حه‌سه‌ن خۆى له‌گێلى دا‌و رۆیشت .
سه‌رچاوه : ئاوینه شكاوه‌كان
نووسینی سه‌عید مه‌موزینی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|