
06-17-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیرۆکێکی سامناك
له‌کاتی سه‌ماکردندا مرد ... له‌کاتی ناشتنیش دا هه‌ر سه‌مای ده‌کرد
چیرۆکێکی سامناك
سه‌رکه‌وت بۆ ناو سه‌یاره‌که، په‌رده‌ی له‌سه‌ر ڕووی لادا
پاڵتۆکه‌ی چاك کرده‌وه ، ته‌ئکیدی له جانتاکه‌ی کرده‌وه
.... مۆبایله‌که‌ی ، پاره‌که‌ی، شووشه بۆنه‌که‌ی ... هیچی له‌بیر نه‌کردووه
ئۆتۆمبێله‌که به‌هێمنی ده‌رچوو بۆ جوانکاری ئافره‌تان، چاوی گێڕا
ئۆتۆمبێله‌که وه‌ستا، کاتژمێر 12 بگه‌ڕێوه بۆ لامان
ئافره‌ت زۆرن له ژووره‌وه،،، قه‌ی ناکا من بریکارێکی به‌ردوام و نایابم
ده‌بێ خاوه‌ن صاڵۆنهکه حیسابێكم بۆ بکات ئه‌گه‌ر نا
... پێشوازیه‌کی گه‌رم، ئاڵووگۆڕی ڕووی خۆش، ترسه‌که ڕۆیشت، زۆر دواناکه‌وین
... ئه‌مه حه‌مام زه‌یتی یه، سه‌عاتێك چاوه‌ڕێ که
... گۆڤاری جل و به‌رگ ، هه‌ندێك ستایلی قژ، په‌ڕه‌کانی هه‌ڵده‌دایه‌وه، سه‌یری چه‌ند گۆڤارێکی
جیاجیای ده‌کرد
سه‌عاتێك تێپه‌ڕی، بانگی مه‌غریبی دا، خۆی دا به‌ده‌ستی ڕێکخه‌ری قژ
... قژی ووشك کرده‌وه، بانگ ته‌واو بوو، کاتی نوێژ به‌سه‌ر چوو
... قژ بڕین، پاك کردنه‌وه‌ی ڕوو، گوێ ی گرت له مۆسیقایێکی هێمن،
... ده‌نگی بانگ به‌رز بوویه‌وه، نوێژی عیشا، خۆشی یه‌که چه‌ند سه‌عاتێکی ماوه
سه‌ری خۆی دایه ده‌ست قژ ڕێك خه‌ر، ستایلێکی هه‌ڵبژاردو ئه‌ویش ده‌ستی به‌دروست کردنی کرد
... چاوێکی له‌خۆی کرد لهئاوێنهکهوهو خۆی نه‌ناسی یه‌وه، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك دایگرت، که‌س له‌من جوانتر نی یه
ڕه‌نگی له‌ده‌م و چاوه‌کانی دا، ئاکاری گۆڕا ، سه‌یرێکی سه‌عاته‌که‌ی کرد
... یه‌ك ، پاڵتۆکه‌ی له‌به‌رکرد، زۆر به‌ووریایی یه‌وه‌ش سه‌ری خۆی داپۆشت
...سه‌رکه‌وت بۆ سه‌یاره‌که.. به‌خێرایی بۆ ماڵه‌وه ، دواکه‌وتم
جله تایبه‌تی یه‌کانی له‌به‌رکرد ، شه‌رمی نه‌ما، نیوه‌ی له‌شی ده‌رکه‌وت
... جله‌کانی له‌ئاست چۆکیدا کورت بوویه‌وه، به‌ده‌وری خۆیدا له‌به‌رده‌م
ئاوێنه‌که دا ده‌خولایه‌وه، که‌س پێشم ناکه‌وێته‌وه
چاوه‌کان سه‌یریان ده‌کرد، هه‌موو به‌ئاڕاسته‌ی ئه‌و، چاوه به‌په‌رۆشه‌کان له‌ده‌وری
بوون ، نزیك ده‌بوونه‌وه لێ ی...
ده‌ستی بهسهماکرد له‌گه‌ڵ ڕیتمی مۆسیقا، له‌شی ده‌جووڵاند
سهمایهکهی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌بوو له‌گه‌ڵ ڕه‌نگاوڕه‌نگیی گۆرانی یه‌کان
... که‌س پێشی نه‌که‌وته‌وه، که‌س لێ ی نه‌برده‌وه
... هه‌موو چاویان لێ‌بوو، هه‌موو باسیان ده‌کرد
ئه‌م هه‌موو به‌هره‌یه‌ی له‌کوێ هێنا
ئه‌م هه‌موو شته له‌کوێ فێربوو؟ ئه‌م هه‌موو گۆرانی یه‌ی له‌کوێ له‌به‌رکرد؟ هه‌موو وه‌ڵامه‌که ده‌زانن
چیتر سه‌مای نه‌کرد ،که‌وته سه‌ر زه‌وی، هات و هاوار به‌رز بوویه‌وه
ئافره‌ته‌کان بهپاڵنانهوه هاتنه سه‌ر شانۆ، بانگیان کرد و وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه، جووڵاندیان و
جووڵه‌ی نه‌کرد ،،، هات و هاوار به‌رزبوویه‌وه، هه‌ڵیان گرت ، ئاویان هێنا، ده‌م و چاویان سڕی،
دایك و خوشکه‌کان ده‌ستی به‌گریان کرد ، شین و ڕۆڕۆ به‌رزبوویه‌وه
باوك و برا هاتن
کاره‌کان تێکه‌ڵاوبوون ، خۆشی بوو به‌خه‌م ، پێکه‌نینه‌کان بوون به‌گریان، هه‌موو شتێك وه‌ستا
جلیان له‌به‌رکرد ... شوێنه ده‌رکه‌وتووه‌کانی له‌شیان داپۆشت
پزیشك هات ، ده‌ستی گرت، گوێگره‌که‌ی خسته سه‌ر سینگی ئه‌و
تۆزێك سه‌ری خۆی نه‌واند ،ووشه‌کان له‌ده‌می ده‌رچوون ...
مرد ... ئه‌و کچه مرد
گریان به‌رزبوویه‌وه، فرمێسكهکان جۆگه‌یان گرت...
دایك خۆی به‌سه‌ر کۆرپه جوانه‌که‌ی دادا
باوكی ده‌م و چاوی شارده‌وه له‌نێوان ده‌سته‌کانی، براکه‌ی نازانێ چی بڵێ
ته‌واو دایکه ته‌واو
له‌ناکاو دایك هه‌ستایه‌وه به‌سه‌رسامی ، هاواری کرد، کچه‌که‌م جووڵا، هه‌موویان
سه‌یریان کرد
شێت بوویت ؟! ئه‌و مردووه ... دکتۆره‌که ووتی
باوك و براو خوشکه‌کان چوون بۆ لای دایك
دیمه‌نه‌که زۆر سامناکه ، زۆر به‌ئازاره
دایکه‌که که‌وته سه‌ر زه‌وی...
خوشکه‌کان کۆنتڕۆڵی بیر‌و هۆشیان له‌ده‌ست دا...
براکه هاواری کرد .. نا .. نا .. مه‌حاڵه
باوكه‌که داما، براکه‌ی گرت، به‌یه‌ك ده‌نگ خوشکه‌کان
چوونه ده‌ره‌وه‌و دایکیان هه‌ڵگرتبوو
هه‌ندێك ئافره‌ت هاتن و ئاماده بوون
سه‌یری ته‌رمه‌که‌یان کرد، فرمێسکه‌کان سڕبوون، یه‌کێكیان ده‌ستی خۆی
خسته سه‌ر سه‌ری خۆی ...
ووشه‌کان له‌ده‌می ده‌رچوون: عه‌یب و شووره‌یی ، عه‌یب و شووره‌یی
به‌په‌له چوو بۆ لای باوکه‌که، ده‌بێ ئه‌م ڕووداوه بپۆشرێ و که‌س پێ ی نه‌زانێ
، باههرلێره بیشۆن
ئه‌مه حه‌یا چوونه ، خه‌ڵك چیمان پێ ده‌ڵێن
باوکه‌که سه‌ری خۆی نه‌واند ... به‌ڵێ ، به‌ڵێ
إنا لله وإنا إليه را‌جعون ...
مرده شۆریان هێنا، تاتی شۆردن ئاماده‌کرا، که‌فه‌ن و بۆنه‌کان ئاماده‌کران، ئاویان هێنا
کوانێ ته‌رمی ئه‌م کچه؟
ئامۆژنه‌که‌ی له‌به‌رده‌می بوو، ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه
کچه‌که له‌سه‌ر تات دانرا بوو به پۆشه‌رێکی ئه‌ستوور داپۆشرابوو...
له‌پاڵ ئه‌ویش دایك فرمێسکه‌کانی ده‌سڕیه‌وه...
کاغه‌زێکی به‌ده‌سته‌وه گرت، ناو..... ته‌مه‌ن: هه‌ژده ساڵ
هۆی مردن : وه‌ستانی له‌ناکاوی دڵ...
هه‌ستی به خه‌م کرد، ووشه‌ی دڵنه‌وایی ده‌ربڕی بۆ هه‌موو لایه‌ك
په‌رده‌که‌ی لادا، خه‌مه‌که‌ی بوو به‌تووڕه‌یی، بۆ ئاوه‌ها جێتان هێشتووه؟
ماسوولکه‌کانی ڕه‌ق بوون، چۆن که‌فه‌نی که‌ین ...
که‌س نه‌یتوانی وه‌ڵام داته‌وه، تۆزێك بێده‌نگ بوون...
مرده شۆره‌که زیاتر تێك چوو، ده‌نگی دایکه‌که به‌فرمێسکه‌وه هات...
ئاوه‌ها نه‌بوو کاتێك مرد، ئه‌م حاڵه‌ته‌ی وه‌رگرت پاش که‌مێك کات دوای مردنی
که‌وته سه‌رزه‌وی شانۆکه کاتێ سه‌مای ده‌کرد
ته‌رمێكی ساردوو سڕ‌و خاوومان هه‌ڵگرت ئه‌وکات، دکتۆر هات،
ڕاپۆرته‌که‌ی نووسی...
ئه‌وکات زانیم کچه‌که‌م له‌ده‌ست داوه به دڵنیایی، خۆم خسته سه‌ر ته‌رمه‌که‌ی
ده‌ستم کرد به‌ماچ کردنی، ده‌گریام، کاتێك هه‌ستم کرد ده‌ستی ڕاستی به‌رزبوویه‌وه
ده‌ستی چه‌پیشی چوو بۆ دواوه‌ی، وهقاچی چه‌پیشی بۆ دواوه چوو
حاڵه‌تی سه‌ماکردنی وه‌رگرت!!!!!!!
ساته‌که تۆقاندمی، هاوارم کرد‌و که‌وتمه سه‌رزه‌وی
کاتێك خۆم دۆزیه‌وه له‌ژووره‌که‌م و کچه‌کانم له‌ده‌وروبه‌رم بوون و ده‌گریان
ده‌ستی کرده‌وه به‌گریان ، من هۆکاری په‌روه‌رده‌ی ئه‌م کچه‌بووم
من هه‌ڵم خه‌ڵه‌تاند و تێکم دا، هاوار بۆمن و هاوار بۆئه‌و له سزای خودا ... هاوار بۆ باوكی و
بۆهه‌موومان
حه‌زی له‌سه‌ماو گۆرانی بوو، پاشانیش مرد...
دواییش ده‌شاردرێته‌وه له گۆڕه‌که‌ی.... خوایه ڕوحمی پێبکه‌ی ، خوایه ڕوحمم پێ بکه‌ی
خوایه لێ ی خۆش ببه...
هه‌وڵدان بۆ ئاسایی کردنه‌وه جه‌سته‌که‌ی... به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی فه‌شه‌ل بوو
مردووشۆره‌که توانایه‌کی گه‌وره‌ی به‌کارهێنا بۆ که‌فه‌ن کردنی...
له‌ساتێكی بێ ده‌نگی و دوور له‌چاوه‌کان، جه‌نازه‌که‌یان برد بۆ گۆڕستان...
ئا له‌وێدا باوك وبراو نزیکه‌کان نوێژیان له‌سه‌رکرد...
به‌ڵێ ، که‌فه‌ن کراو ئه‌و له‌حاڵه‌تی سه‌ماکردن بوو
خوایه جێگیرمان که‌یت له‌کاتی مردن
باکۆتایی ژیانمان به‌شایه‌تمانه‌وه بێت:
أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|