نمایش پست تنها
  #253  
قدیمی 06-20-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض وه‌رگێڕاوی شێعری "ریشه‌ در خاک" ی فه‌ریدوون موشیری


وه‌رگێڕاوی شێعری "ریشه‌ در خاک" ی فه‌ریدوون موشیری

و: کامیل نەجاڕی


ئەتۆ لەم دەشتە وشکە تینووە رۆژێک دەکەی کۆچ و
لەگەڵ تۆ دێنە ماڵئاوا نمەی ئەسرینی چاوانم
نیگات تاڵ و پەشۆکاوە
دڵت بە دڕک و داڵی نائومێدی زۆۆر رەنجاوە
خەم و ژانی نەهاتی تین و توانی نێو هەناوی تۆی هەڵێنجاوە
بە خوێن و ئارەقە هێزت وەبەر ئەو جەنگەڵە ژاکاوە هێناوە
بەرامبەر هەڵمەتی ئەو گشتە تۆفانەی رەگ و ریشە لەبن دێنن
بە تەنیا و دەسبەتاڵ سنگت وەبەرداوە
لە بۆ تۆ کۆۆچ لەم خاکە وەهایە دەست لە گیان بەردەی
ئەتۆ وا خاوەنی رازێکی شاراوە لەگەڵ دار و گەڵای ئەو چیمەن و هەردەی
ئەتۆی ئەو هەوری تاریک هێنەری بێ رەحمی بێ باران هەراسان کرد
ئەتۆی ئەو ویشکەساڵە بەردەوامانە
ئەتۆی هاواڵی نیوەی رێگە بوونی ئاشنا و یاران هەراسان کرد
ئەتۆی فێڵ و درۆی هاوڕێ و کەسوکاران هەراسان کرد
ئەتۆی هاوار و ژاوەی کەمتیاران و
قڕەی ناخۆشی بێ کۆتای قەل و داڵان هەراسان کرد
ئەتۆ بە نێوچاوانی پاک و بێگەرد و نەجیبی خۆت
کە لەو لای گەنمەجاڕان
خۆشتر و زۆر پڕشکۆتر لە هەزاران تاجی خۆر هەڵدێ
بە گۆنای تاوەسووتت وا بە تینی تاوی سەر ئەم دەشتە سووتاوە
بە روخسارێکی داگیرساو بە تینی ئاگری غیرەت
کە وا ئێستا لەبەر چاوم گەلێ بەرزە و
بەرزتر لە هەزاران جامی جەمشیدە
ئەتۆ بەو چاوە خەمبارانە وا رۆژگارێ کانی بوون
کانگای شەوق و شادی و کامەرانی بوون
ئێستاکەش جەخار و حەسرەت و خەم سێبەری خستۆتە سەر سەریان
دەڕۆی لێرە و
لەگەڵ تۆ دێنە ماڵئاوا نمەی ئەسرینی چاوانم
ئەمن لێرە رەگم داکوتاوە لەو خاکە
ئەمن لێرە ئەویندارم بە ئەو خاکەی ئەگەر پیسە و ئەگەر پاکە
هەتاکوو دوا هەناسەم دێتە دەر لێرە دەمێنم من
سەرم سوڕماوە چیم لێرە دەوێ و چی لێ ئەسێنم من
هیوای ئاسۆگی گەش گەرچی لەوان تاریک شەواندا نێ
ئەمن دیسان لە نێو ئەو دەشتە وشکە تینووە دەخوڕم
سەرئەنجام لێرە تەنیا و دەست بەتاڵ رۆژێک
لە نێو جەرگ و دڵی ئەو خاکە دەشتێ گوڵ دەڕوێنم من
سەرئەنجام لێرە رۆژێک دێ لە سەر لوتکەی چیا وەک خۆر
سروودی بەرزی سەرکەوتن دەخوێنم من
دەزانم
رۆژێ دیسان دێیەوە ئێرە.


ترجمه :


ریشە در خاک
فەرەیدوون موشیری
تو از این دشت خشک تشنه روزی کوچ خواهی کرد
و اشک من ترا بدرود خواهد گفت.
نگاهت تلخ و افسرده است.
دلت را خار خار نا امیدی سخت آزرده است.
غم این نابسامانی همه توش وتوانت را زتن برده است
تو با خون و عرق این جنگل پژمرده را رنگ و رمق دادی.
تو با دست تهی با آن همه طوفان بنیان کن در افتادی.
تو را کوچیدن از این خاک ،دل بر کندن از جان است.
تو را با برگ برگ این چمن پیوند پنهان است.
تو را این ابر ظلمت گستر بی رحم بی باران
تو را این خشکسالی های پی در پی
تو را از نیمه ره بر گشتن یاران
تو را تزویر غمخواران ز پا افکند
تو را هنگامه شوم شغالان
بانگ بی تعطیل زاغان
در ستوه آورد..
تو با پیشانی پاک نجیب خویش
که از آن سوی گندمزار
طلوع با شکوهش خوشتر از صد تاج خورشید است
تو با آن گونه های سوخته از آفتاب دشت
تو با آن چهره افروخته از آتش غیرت
که در چشمان من والاتر از صد جام جمشید است
تو با چشمان غمباری
که روزی چشمه جوشان شادی بود
و اینک حسرت و افسوس بر آن سایه افکنده ست
خواهی رفت.
و اشک من ترا بدروردخواهد گفت
من اینجا ریشه در خاکم
من اینجا عاشق این خاک اگر آلوده یا پاکم
من اینجا تا نفس باقیست می مانم
من از اینجا چه می خواهم،نمی دانم
امید روشنائی گر چه در این تیره گیهانیست
من اینجا باز در این دشت خشک تشنه می رانم
من اینجا روزی آخر از دل این خاک با دست تهی
گل بر می افشانم
من اینجا روزی آخر از ستیغ کوه چون خورشید
سرود فتح می خوانم
و می دانم
تو روزی باز خواهی گشت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید