
06-23-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كورتەچیرۆك "كاكە موراد".عەلی ئەشرەف دەرویشیان
كورتەچیرۆك "كاكە موراد".عەلی ئەشرەف دەرویشیان
کاکه موراد چومبهتانی بۆ جارێکی تر پاره‌که‌ی ژمارد. سه‌یری ده‌ورووبه‌ری خۆی کرد. به وردی سه‌رنجی پاره‌کانی دا تا دڵنیا بوو که‌م نهبوەتهوه.
به خۆی گوت:"تا ساڵێکی تر خوا گه‌وره‌یه، ئێسته خه‌رجیده‌که‌ین. کێ ده‌مر ێت و کێ ده‌مێنێ! خوا که‌ر یمه."
دووکانی ته‌نه‌که‌سازی دۆزییه‌وه و سه‌یری سۆمپاکانی کرد.
قسه‌ی ژنه‌که‌ی بیرکه‌وته‌وه:"پیاوه‌که وه‌کوو خواپێ‌داو سۆمپایهک بکڕه تا له‌م دهموودووکهڵی سۆمپا دار ییه ڕزگار بین. زستانی ئه‌مساڵ زۆر سارد ئه‌بێت، مناڵه‌کانمان ئه‌خنکێن."
یه‌کێک له سۆمپاکانی هه‌ڵبژارد و له تهنهکهسازەكە، که له دەری دووکانهکەیدا له ژێر خۆره‌تاوی پاش نیوه‌ڕۆ دانیشتبوو، پرسی:" نرخی چه‌نده براکه‌م!"
- چه‌نێک ئه‌ده‌یت؟ ئیشه‌ڵڵا حه‌ڵاڵه!
- وه‌ڵڵا پاره‌ی قه‌رزه، حه‌ڵاڵ و حه‌رامی نازانم. ڕه‌نگه حه‌ڵاڵ بێت.
کاکه موراد که ماندووببوو، له دووکانه‌که دانیشت و کیسه تووتنه‌که‌ی ده‌رهێنا و خه‌ریکی پێچانه‌وه‌ی جگه‌ره‌یه‌ک بوو.
کو ڕ ێکی منداڵ له نێو کۆڵانه‌که‌دا گمێزیدهکرد.منداڵێکی تر که له ئه‌و گه‌وره تر بوو، به زلله له سه‌ر و ملی ده‌دا.
ته‌نه‌که‌سازه‌که که سه‌یری منداڵانی ناو کۆڵانی ده‌کرد له کاکه مورادی پرسی:" چلۆن ئه‌م پاره‌ت هێنا ؟"
- وه‌ڵا گێرووکێشهی زۆره ... مانگونیو ێک به شوێنیه‌وه بووم تا دووسهدوپهنجاتمهنم ده‌سکه‌وت. ئه‌بێت ساڵێکی تر سێ سهدوپهنجاتمهن بده‌مه‌وه. خوا گه‌وریه کێ ده‌مر ێت و کێ ده‌مێنێ! غووڵامهشهلی دراوسێمان پار دووسهدوپهنجاتمهنی گرت، ئه‌مساڵ نه‌یتوانی سێ سهدوپهنجاتمهنهکه بداته‌وه، ئێستا بووه‌ته چوارسه‌دو هه‌شتا تمه‌ن. ئه‌رێ براکه‌م! خوا جۆریدهکات! خودا خۆی سه‌به‌ب درووست ئه‌کات! ئێستا پێم بڵێ نرخی ئه‌م سۆمپایه چه‌نده؟
- سی تمه‌ن، له‌گه‌ڵ لوولهوزانوو.
- برار باوه‌م! چ گرانه!! بۆ من که‌متر داینێ. له لای گاماسیاوهوه هاتووم.
- بڕوابکه ئه‌وه مایهکهیهتی. لەوە که‌متر قازانجێکی بۆ من نییه. به گیان مناڵه‌کانم ڕاستت پێده‌ڵیم!
ته‌نه‌که‌سازه‌که ده‌ستێکی به چاوه‌کانیدا هێنا :" باوکه‌که‌م ! پێنج تمه‌نیشی پێشکه‌ش. نۆشی گیانت! بیبه ماڵه‌که‌تی پێ گه‌رمکه."
کاکه موراد ئهپاڕاوهوه:" تۆ (قمری بنی هاشم) تۆ (ذوالفقاری علی) دهتمهنیم پێ به‌خشه."
ته‌نه‌که‌ساز به تووڕه‌ییه‌وه گوتی:"مامۆ! بۆ چی سو ێندم ئه‌ده‌ی، بێدینت گیرهێناوه. باشه برا، حه‌وت تمه‌نیشی مه‌ده."
- برار باوه‌م!! ئه‌و سێ تمهنهکهیشی پێم ببه‌خشه. ئەمەوێ بۆ مناڵه‌کانم نوقڵ بکڕم. با ئەوانیش دۆعای خێرت بکه‌ن.
- باشه مامۆ گیان! ئه‌مڕۆ سفتاحم نه‌کردووه. ئیشه‌ڵڵا ده‌ستت خێربێ!
- ده‌ستم خێره. شه‌رت بێ تا ئێواره سه‌د دانه‌ی تر بفرۆشی.
کاکه موراد که‌ڕه‌تێکی تر سه‌یری سۆمپاکه‌ی کرد. که ده‌ستی هێنا به ده‌وری سۆمپاکهدا، ده‌نگێک وه‌کوو ده‌نگی بڕبه‌ن که ده‌یهێنی به ئاسندا ده‌بیسرا. ده‌ستی هێنا به هه‌موو چاڵ و کونه‌کانیدا. له دووره‌وه سه‌یر ێکی تری کرد. ههڵیگهڕاندهوه و له به‌ر تیشکی هه‌تاودا جوان وردی بووه‌وه. شتێکی نه‌دۆزیه‌وه. کیسه‌ی پاره‌که‌ی ده‌رهێنا. له سه‌ر خۆ پشتی له ته‌نه‌که‌ساز کرد و په‌نجاتمه‌نی پێدا.
سه‌یر ێکی سه‌ر زه‌وییه‌که‌ی کرد. کیسه‌که‌ی له سه‌ر خۆ هه‌ڵگرد و لە گیرفانی نا. بۆ دڵگه‌رمی له ده‌ره‌وه‌ی گیرفانه‌که‌ی ده‌ستی له کیسه‌که کرد.
ته‌نه‌که‌ساز پاره‌که‌ی گرت :" به‌زیابێت! خێری لێ ببینی."
- تۆیش له پاره‌که‌ی خێرببینی، براکه‌م!
سی تمهنهکی گرت و به‌و شێوه خستیه‌وه نێو کیسه‌که‌ی.
کاکه موراد بۆ مناڵه‌کانی نوقڵ و بۆ ژنه‌که‌یشی قه‌واره‌یه‌ک چیتی گوڵداری کڕی. سۆمپاکه‌ی گرته کۆڵ و کیسه‌ی نوقڵ و پارچهکهیشی له ده‌ست.
گه‌یشته نزیک گاماسیاو. ئاسمان پڕ ببوو له هه‌ور. ئاوه‌که‌یش لێڵترببوو و هاتبووه سه‌ر.
پانتۆڵه‌که‌ی ده‌رهێنا و خۆی ڕووتکرده‌وه. کراسهکهیشی به‌سته ده‌وری کیسه‌که‌ی و لە بان سه‌ر ی دانا و ڕۆیشته ناو ئاوه‌که. ڕ ێگه‌ی هه‌میشه‌ی په‌یداکرد و به‌ره‌و پێش چوو. به‌ره‌و ئاوییهکایان که له دووره‌وه ده‌بینرا. پێستی له‌شی وه‌کوو مامری ئاوڕووتکراوی لێ هاتبوو. ئاوه‌که زۆر سارد بوو. وه‌کوو ئه‌وه‌ی له ژێره‌وه ده‌کوڵا و ده‌هاته سه‌ر.
بڕێ کات پێی به‌ره‌و خوار ئه‌چوو. پێی له زه‌وی ده‌بڕا و به‌م لاو به‌ولا ده‌که‌وت.
سۆمپا و کیسه‌که‌ی قایم گرتبوو. دوودڵ بوو. پای له زه‌وی به‌رز کرده‌وه و به‌ره‌و پێش چوو.
ئاو تا ژێر چه‌ناکه‌ی ده‌گه‌یشت. ئه‌و کاته‌ی که له دێیه‌وه هاتبوو ئاو تا سه‌ر سینگی ده‌هات. پێی به‌رزکرده‌وه و له سه‌ر ئاو ڕاوه‌ستا. به‌ڵام خێرا پێی گه‌یانده‌وه بن چه‌مه‌که. هه‌نگاوگه‌لێکی هه‌ڵگرت و به‌ره‌و پێش چوو.
ئاوایی له دووره‌وه نه‌ده‌بینرا. ئاوه‌که به‌ر چاوی گرتبوو.
خولینهوهی پڕهێزوتوندی ئاو، پای له زه‌وی جیاکرده‌وه و چه‌ند هه‌نگاوێک به‌ره‌و خواری برد، به‌ڵام کاکه موراد به تێکۆشانێکی زۆر خۆی گرته‌وه.
که‌وته سه‌ر به‌رز ییه‌کی سفت و سه‌خت. سه‌ری ده‌رهاورد، ئاوکه تا سه‌ر شانی ئه‌گه‌یشت. پشوویەكی دا. ده‌سته‌کانی سڕبووبوون. ده‌سته‌کانی به هێزێک که هی خۆی نه‌بوو، سۆمپاکه‌ی گرتبوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێیت که‌سێکی تر سۆمپایهکهی گرتووه.
شه‌پۆلێکی تر پای له زه‌وی جیاکرده‌وه و خستیه ناو چاڵێکی قووڵ. سه‌ری که‌وته ژێر ئاو و خێرا هێنایەوە ده‌ر. به توندی ده‌قۆزی. سۆمپاکه له ده‌ستی جیابووه‌وه، خێرا سۆمپاکه‌ی گرته‌وه. سۆمپاکه پڕببوو له ئاو، به‌م بۆنه‌وه به‌ره‌و ژێر ئاو ده‌کێشرا. که‌وته شو ێن سۆمپاکه و تێده‌کۆشی تا له ئاو بیهێنێته ده‌ره‌وه. بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له خۆ بێ، به ناو ئاوه‌که‌دا ده‌کێشرا. تەنیا ئه‌وه‌ی ده‌زانی که ئه‌بێ سۆمپاکه‌ی ده‌ربێنێت و له بان سه‌ری بگر ێت.
کیسه‌ی کراسه‌کان هیشتا به ده‌ستیه‌وه بوون.
شه‌پۆلێکی تر به‌ره‌و پێشی برد. پای له بان ڕیخه خزه‌کانی بن چه‌مه‌که دانا و که‌وته ژێر ئاو. خێرا خۆی ده‌رهێنا و قۆزهیهکی کرد. ڕهشوکهوه ببووه‌وه.
هه‌نسکێکی دا، گەرچی جێگەی هەناسە كێشان نه‌مابوو. هه‌موو شوێنێک ئاو بوو و به‌ره‌و پێش ده‌کێشرا. ئه‌و کاته‌ی وه بیر که‌وت که له دێڕی بانکدا، خه‌ڵکی به‌ره‌و پێش زۆریان لێده‌کرد.
شه‌پۆلێکی به هێزی تر پای له زه‌وی جیاکرده‌وه. چه‌ند قوم ئاوی خوارده‌وه. سۆمپا و کیسه‌که له مستی بوو.
هاوار ێکی بێده‌نگانه‌ی کرد و که‌وته ژێر ئاو.
ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵکی چه‌ند دێ خوارتر ته‌رمه‌که‌یان له ئاو گرت، هێشتا کیسه و سۆمپاکه‌ی به ده‌سته‌وه گرتبوو.
هاوینی2703
پۆلی فێر کاریی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|