غه‌زه‌لێکی چوار قۆڵي
سه‌عیدنه‌جاری ((ئاسۆ))
ئه‌مین گه‌ردیگلانی،
ئه‌حمه‌د یاسینی((ئه‌لف.ی پشکۆ))
میلاد ئه‌مانو‌ڵڵاهی ((یادگار))
( پۆيلانه ۱)
شه‌وەزه‌نگی قژت ڕوحمی نه‌ماوه
حه‌ز و هه‌ستم له نێو به‌ندی چه‌قاوه
به‌لۆکه‌ی بسکی خاوی تۆ گوڵی خۆم
په‌تی سێداره‌که‌م بۆ هه‌ڵخراوه
(یادگار)
په‌تی سێداره ده‌نوێنن به زووڵفت
که ئاڵایه! قژت تاڤگه و هه‌تاوه
به وێنه‌ی ئاڕشی ویڵۆنه که‌زیی تۆ!
چریکه‌ی دێ دڵم به‌و تاڵه خاوه
(پشکۆ)
به ئه‌سرینی چه‌می کاڵت که‌ژاڵم
هه‌موو زامی دڵم ئه‌مشه‌و کولاوه
که جارجاریش په‌پووله‌ی چاوت ئه‌فڕێ
شه‌مێکم من که مۆمی لێ بڕاوه
(یادگار)
فریوی دام په‌پووله‌ی چاوه‌کانت
ئه‌وا باڵی فڕینیشم شکاوه
به‌خۆناو و بریقه‌ی کوڵمی سێوت!
قه‌پاڵ! ده‌گری له هه‌ستم به‌و دوو چاوه!!
(پشکۆ)
چ ڕه‌مزێکه له‌نێو چاوانی شینتا
که یه‌ک زه‌ریا ئه‌وینی تێکراوه
بڵێ به‌و چاوه بازه‌ی پڕ له‌نازت
نێگای بۆ گه‌رمی جارانی نه‌ماوه؟
(ئاسۆ)
هه‌ناسه‌م چه‌شنی ته‌م ئاڵای خه‌مانه
به‌سه‌ر دوندی چیای داخ و جه‌فاوه
که ڕووی ئاوێنه‌تم دی تێگه‌ییشتم
دڵی رووناک و سڕبووم چه‌ن شکاوه
له‌به‌ر چاوم بووه خه‌شخاشکی نیسان
که‌دیم کوڵمه‌ت به‌سه‌د ناز و حه‌یاوه
(ئه‌مین گه‌ردیگلانی)
گوڵێکم کرده پۆیلانه‌ت دڵی من
سه‌ری داخست به ڕوو زه‌ر‌دی گه‌ڕاوه!؟
(پشکۆ)
دڵم هێناوه بیهاوێمه به‌ر پێت
به‌باری ئه‌شقی بێ ڕه‌نگ و ڕیاوه
نیگات ده‌بڕێ سه‌ری شه‌وگاری تارم
برۆت ئاسۆیه چاوت خۆره‌تاوه
دڵم تۆقی له دووریت و نه‌هاتی
له تاوت تاکوو که‌ی بیکه‌م وڕاوه؟
(ئه‌مین گه‌ردیگلانی)
به ئه‌شقت بانه، بۆکان و سه‌قز وا
له‌نێو دونیای غه‌زه‌ڵدا بۆت دواوه
له په‌نجه‌ی سوور و ناسک یادگاری
وڵامم زڵڵه‌ێکی پێ دراوه
(یادگار)
(ئه‌مین)و(ئه‌حمه‌د)و(ئاسۆش)له‌مه‌دحت
غه‌زه‌ڵیان خویند و هێستاش ناته‌واوه
به کێ بێژم گوڵم به‌و ڕاده پاکی
هه‌ناوی ((یادگار))ت بۆ بڕاوه! (ئاسۆ)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )