
07-04-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چاوەڕوانی
چاوەڕوانی
گەر بزانم چاوەكەت بۆ كوشتنم پێشەنگ ئەبێ
پێكەنینیشم لەگەڵ نۆتەی ژیان هاودەنگ ئەبێ
گرژ و مۆنیش بێ ئەگەر روخساری ناڕێكی ژیان
یەك شنەی ئەشقی بەسەردا بێنی شۆخ و شەنگ ئەبێ
گەر هەموو جوانیی زەوی تێكەڵ بە مۆسیقا بكەن
جا لەگەڵ تۆزی بەری پێڵاوەكەت هاوسەنگ ئەبێ
چاوەكانیشم بەخیلیان دێ بە یەك بۆ دیتنت
هەر كەسێ تۆی خۆش بوێ، وەك ئێمە بەرچاوتەنگ ئەبێ
خاڵی لێوت قافیەی شێعری خودایە و من دەڵێم
بێت و دایپۆشی لە دنیا وەزنی عالەم لەنگ ئەبێ
با كەژ و كێوان بە ناڵەم نەبنە ئاو خێرا وەرە
چون لە ئامێزی ئەوینا ئەو دڵەم بێدەنگ ئەبێ
هەر نەهاتی تا رەدیفی شێعرەكەم شێوا كەچی
شێتە دڵ هەر چاوەڕێیە و پێم دەڵێ نا رەنگە بێ
ڕەسووڵ سوڵتانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|