
07-04-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
غه‌زه‌لێکی چوارقۆڵی
غه‌زه‌لێکی چوارقۆڵی
سەعید نەجاڕی ـ ئاسۆ،
ئەمین گەردیگلانی،
ئیبراھیم ئیسماعیل پوورـ شەماڵ،
ئەحمەد
یاسینی«پشکۆ»)
له گوێم‌دا زه‌مزه‌مه‌ی دێ خیزەڵ و چه‌و
که‌وا کانی چ جار نابێ جیا له‌و
له ناخمدا شه‌وی مێعراجی ئه‌شقه
ده‌بزوێ هه‌ست به بیری ئه‌و برووسکه‌و
شه‌و و ڕۆژ هه‌ر یه‌کن لایان ئه‌ویندار
به سۆمای دڵ ده‌پێوێ ڕێگه، شه‌وڕه‌و
به ڕۆحم گوت له تاریکی نه‌ترسی
له ناخا مه‌شخه‌ڵی هیوایه هه‌ڵکه‌و
ببه ڕێبواری ڕێگه‌ی ڕژدی دوندێ
که گڕکانی ئه‌وین کردی به پێخه‌و
منی ئاشق بە دووتا وێڵ و شەیدام
ئه‌رێ ئاسک هه‌تا که‌ی لێم ده‌که‌ی ڕه‌و
ده‌که‌م ئاژین له وه‌رزی سه‌وزی یادت
شه‌واوی چاوه‌کانم من هه‌موو شه‌و
له ئاورێشمی خه‌یاڵی تۆی ده‌پێچم
به ئه‌سپایی له جێ‌دا کۆرپه‌ڵه‌ی خه‌و
ده‌خوێنم من به یادی کۆنە دەردان
له سه‌ر دوندی چیای کوردان وه‌کوو که‌و
ده‌سا خوێنم حه‌ڵاڵت بێ بخوێنه
که سه‌ربه‌ستیی له دوو دێ سێبه‌ری ئه‌و
به‌ڵێ هه‌ر ئافره‌تێ شیرین نییه، نا
نه هه‌ر ئاشق وه‌کوو فه‌رهاد و خه‌سره‌و
به چاوی نوێی ببینی ورده‌کاری
نییه فه‌رقی ئه‌دی سابڵا‌غ و مه‌سکه‌و
مەکە زەوتی لە کۆزا بەرخی بیرت
دەبا ئازاد بئاژۆن پاشی هه‌ر زه‌و
وەرن با شێعری پڕ مانا وەھۆنین
نەوەک ئەو تاقمەی دژوازی دژڕەو
له ئاکاریان ده‌بارێ تۆزی کۆنی
بهڕووداری به شێعری خۆ ده‌ڵێن نه‌و
دەقێکی پێی نەبزوێ ھەست و ئاوەز
ئیتر جا چۆن دەنێن ناوی شیعر لەو
ئه‌مین،ئاسۆ،شه‌ماڵ، پشکۆ، بڕاسێن
دەبا دانەگرێ چاوی شێعری کورد خەو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|