موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2348  
قدیمی 07-04-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض پێنووسه‌ ته‌ڕده‌م


پێنووسه‌ ته‌ڕده‌م

ئه‌نگوسته‌ چاوێ له‌م خاک و عه‌رده‌م
نـیـگــام لــه‌ نــازی کــام دیــده‌ وه‌رده‌م

تـــه‌زیـــوی زیــــوی کــــازێــوه ‌دیــــوی
یان ده‌سته‌و ئێخه‌ی کام که‌زیه‌ زه‌رده‌م

پــه‌لــکــێــشـــه‌یـێـکی پـــڕکـێـشـه‌یـێــکی
ئه‌م ژوانی شێعره‌ی هاوبیری سه‌رده‌م

لـــه‌م ژوانـــه‌ ده‌تـکـێ تــریـفـه‌ چـه‌پــکێ
هه‌ر‌ شه‌و ده‌ڕووشێ به‌ شه‌وقی هه‌رده‌م

شه‌ویش به‌ قه‌د خۆی هێزی گه‌مارۆی
هـێناوه‌ تـووشی ئـه‌م جـه‌نـگـه‌ سـه‌رده‌م

شـه‌و و ڕه‌شــایی شێـعـر و گــه‌شـایـی
هه‌روا له‌ ته‌شقی چه‌ک به‌رده‌ به‌رده‌م

ئـه‌نـگـوسـتــه‌ چــاوێ شــه‌وگــاره‌ بــاوێ
شـــێـعـریـنــه‌ تـــاوێ داوێــمــه‌ بــه‌رده‌م

گــۆرانـه‌ مــه‌شـقـێک سۆرانه‌ عه‌شقێک
ده‌ڕژێـته‌ پـێنـووس پـێنـووسـه‌ تــه‌ڕده‌م

سۆران حوسێنی – بانه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید