بێ‌سیمی خه‌یاڵ
مانگەشه‌و بشکێنه ڕێگه‌م تو له‌نێو شه‌وگاری تار
دێمه نێو باخ و ته‌لان و باوه‌شی ژوانی هه‌وار
ئه‌و دڵه‌م تینوویه بۆ ماچی چیا و دار و ده‌وه‌ن
لێره هه‌ر گریانه بۆ یادی گوڵ و کانی و به یار
شه‌نگه بێری بێته‌ران و بچته سه‌رکانی به ناز
پڕ به دڵ چاو که‌م له نازی پێکه‌نینی تازه یار
ئه‌و مه‌له‌ی ڕووخاوه لانی تێده‌گا چێ ده‌ردی دڵ
کوا ده‌مێنی تین و تاقه‌ت بۆ فڕینی ده‌رده‌دار
سووره بارانێ به سه‌ر ئێمه و چیا باریوه کۆن
چاوه‌نۆرین گه‌ر بگاتێ سه‌وزه ئاواتی به‌هار
دۆشه‌وێ ناردم په‌یامێ بۆت به بێ‌سیمی خه‌یاڵ
هه‌ر ده‌ڵێ گیراوه ڕێگه‌م ئاخ له‌ده‌س دێوی نه‌یار
وا به یادی تۆ ده‌ژی دڵ بۆته قوربانی خه‌مت
داگیساوم من ده‌سووتێم وا له نێو شه‌وگاری تار
جه‌عفه‌ر نه‌وبه‌هار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )