موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2350  
قدیمی 07-04-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض گۆڕی بێ کێل


گۆڕی بێ کێل

گڕی مۆمی شەوی دەردم دەسووتێم
لەتاریکیی دڵی خەمبار و تەنگا

گەرووی نووساوی تۆز گرتووی ئەوینە
دەکا هاوار لە بەحری زەردی ژەنگا

لەسەر تەرمی کفن نەکراوی شیعرم
زمان پسکە لە دەم هاوار و دەنگا

لە ژیر چارشێوی شەوگاری سیاپوش
ئەوین تارە لە فەسڵی سەوزی ڕەنگا

منی چاو پڕ لە ئەسرینی دەمەو مەرگ
لە مەزرای زۆنگی دڕکی پڕ لە نەنگا

شەمی دەردی دڵی خۆمم دەسووتێم
لەئا میزی سڕی شەوگاری لەنگا

دەمێکە بێ سپەر سەرداری مەرگم
لەمەیدانی شەڕی بێ خۆم و جەنگا

دەسووتێم و کز و مات دادەنیشم
لەکن گۆڕی دڵی بێ کێل و سەنگا

ناسر فەرشادیان (پەژار)

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید