دیارییه به پیری شمشاڵ : مامه قاله شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
دیارییه به پیری شمشاڵ : مامه قاله
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
بمان وه‌خشه پیری شمشاڵ ، نه‌مانتووانی وه‌ک تۆ
له غه‌زه‌لی نه‌یجه‌یه‌کدا نیشتیمان به سه‌ر که‌ینه‌و
له زه‌ینی شمشاڵێکدا نیشتیمان سۆزه پۆش که‌ین
بمان وه‌خشه پیری شمشاڵ ، نه‌مانتوانی وه‌ک تۆ
نه‌مان تووانی وه‌ک تۆ ، به پاڵ بورکانی فیرقه‌تێکه‌وه
قه‌ڵه‌مێ له نه‌یسانی کوڵیجه لاده‌ین
به پاڵ ناڵه‌ی جودایی هێمن و
به به‌پاڵ هه‌ڵکێشانی مه‌سیحی کوردان و
به پاڵ چوار چرای خوێنه‌وه خوێن ،
ماڵێ ، هه‌رزاڵێ بۆ مێژوو لاده‌ین
نه‌مانتووانی نه‌منتووانی وه‌ک تۆ ،
له سیحری نه‌یجه‌یه‌کی کوون کوونی لای بۆکان‌دا
له خوخوڕه‌ی خۆش " نه‌وای لاوه‌لاوه و کانه‌بی" تۆدا
له شینایی حووزنی داره به‌ن و له ئایه‌تی ناو ئاڤێستای گوڵه کێویله‌کان وه لانێن
نه‌مانتووانی ، پیری شمشاڵ ، نه‌مانتوانی وه‌ک تۆ
به ڕێی سه‌وزه قامیشێکی خۆش نه‌وای دا
له جریوه‌ی بیهته‌رین سپیده باخان
بنێنه ناو ئاپووره‌ی دوای به‌ڕێکردنی شه‌هیدێ
نه‌مانتووانی ، نه‌مانتووانی وه‌ک تۆ
هه‌ی خۆش نه‌وای گه‌روو وه‌هار
له شه‌وێنه‌ی نووته‌کترین شه‌ودا
عه‌ینی مانگی چوارده و ڕووتبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م شه‌وی
عه‌ینی شه‌وقی چه‌مه شوعله‌ی پێکه‌نینی مانگه ژنێ
له‌ودیو هه‌رزاڵ و په‌رژینی ئێواره‌وه
به‌دیار دۆستی یه‌که‌م هه‌وه‌س و یه‌که‌م دۆستی شاخیه‌وه شاخ
ڕۆشناییه‌ک ، به‌سه‌ر نازووکترین کانیله‌وه ڕاگرین
نه‌مانتووانی ، چپه‌یه‌ک به گووێی ئه‌و کانیانه‌دا بده‌ین
له تالووکه‌ترین ده‌می تینویه‌تیدا ،
له ڕه‌حمه‌تی باراناوی جامه گه‌ڵای ، سه‌رچڵانیان هه‌ڵده‌ڕوانی
بمان وه‌خشه ، پیری شمشاڵ
ئه‌ی پیری غه‌زه‌ل خوێنی مزگی که‌ژ و کۆ
نه‌مانتووانی وه‌ک تۆ
به فوویه‌ک ، به فویه‌ک
به‌رد ڕاکێشینه سه‌ر زێباترین به‌رماڵی عه‌شق و
به ئاهێ خاری کێو ، به‌رینه سه‌ر ته‌ریقه‌تی گوڵ
نه‌مانتوانی وه‌ک تۆ
ئه‌ی پیری زه‌مانی عه‌شق
ئه‌ی موریدی ته‌ریقه‌تی بانه‌مه‌ڕان
هه‌ی خۆش نه‌وای خۆش نه‌وایان
نه‌مانتوانی نه‌مانتوانی ،
ئێمه‌ش پێسه کرده‌ی وێره‌گاتان
له دوای هه‌ڵکردنی سیغارێ تر
به پاڵ به‌ور و ڕیشه‌که‌ی پیریتانه‌وه ، عیشقێ به وه‌ته‌ن به‌ین
نه‌مانتوانی پیری شمشاڵ
پێسه نمنمه‌ی سوبحێکتان
له دوای زه‌رد هه‌ڵگه‌رانی گییایه‌تر
به پاڵ قه‌ومایه‌تی پایزتانه‌وه ، عیشقێ به وه‌ته‌ن به‌ین إ
له دوای شووشه شکانی ته‌مێ تر
به پاڵ به‌ردی قه‌وزه پۆشی گه‌رووتانه‌وه
له‌و ووڵاتی چه‌م و کۆتر و گه‌زیزه بارینه‌دا
گه‌ردی نوورێ به هه‌یوانی بن به‌ردان به‌ین إ
نه‌مانتوانی نه‌مانتووانی وه‌ک تۆ
ده‌س له ملی ئه‌و چڵه گه‌نمانه که‌ین
داس و داس به سه‌رخۆشی له ملی ده‌دان
ئاو به ده‌می ئه‌و گوڵه کوژراوانه‌ی سه‌ر گۆله‌وه که‌ین
بێ له لێوی با ، که‌سێک نه‌بوو ماچێکی سه‌ر لێویان کا
بمان وه‌خشه پیری شمشاڵ
هه‌ی خۆش نه‌وا ، هه‌ی مروه‌تی گوڵ نه‌سیمان
نه‌مانتوانی وه‌ک تۆ ، ئاهێ به‌و سێبه‌ره بێ مروه‌تانه‌ی جۆبار به‌ین
نه‌مانتوانی وه‌ک تۆ نه‌وایه‌ک به شه‌وگاری ئه‌و به‌ردانه‌ی به‌ین
نه‌مانتووانی وه‌ک تۆ بگه‌ینه حووزنی نیشتیمان و له حووزنی نیشتیمان هه‌ڵڕوانین
نه‌مانتوانی وه‌ک تۆ ،
له ده‌س جه‌وری ئه‌م زاڵم و ئه‌و زاڵمدا
نه‌ته‌وه‌یه‌ک له نووری شمشاڵێکدا بشارینه‌وه
کاوله‌ی ووڵات به ئاوه‌دانیی ڕۆژی نووردا به‌رین و
بۆ ڕۆژی ڕۆژ گرانی و ئازادی قوربان
له ته‌جه‌للای کێوێک دا کێو قوربان
له شه‌تاوی پڕ نه‌وای ئه‌و شمشاڵستانه‌ی تۆ هه‌ڵگرین
له به‌رچاک و توێشه‌به‌ره‌ی پڕ کۆتر و
له فڕکه‌ی ئه‌و هه‌موو هه‌ناسه گه‌رمانه‌ی تۆ هه‌ڵگرین
ئه‌ی پیری عه‌شق ، خۆت بێژه
چ ده‌بوو گه‌ر
خودای نووح و خودای سوڵتان
له میهران خودای تۆش بایه و
پڕ به ووشکایی باران و
پڕ به لێڵایی ڕۆشنایی و
به پڕایی ئاسمان هه‌وا و
به پڕایی جوانی ، گه‌نجی به تۆ بایه
چی ده‌بوو چی ، ئه‌ی عاریفی حیکایه‌تی گوڵه سووتاوه‌کان
ئه‌ی پیری ڕه‌به‌نی مه‌حبووس ، لێ له دڵی لاوه ژنی نیشتیمان‌دا ، سه‌د هه‌زار لاس
هه‌ی کانیله‌ی سه‌وزه نه‌وای هه‌زار کانی ،
بێژه
بێژه
چی ده‌بوو چی
گه‌ر خودا ، خودا خه‌رمانی نووری له تۆ نه‌بردایه و
قاپی هه‌ناسه‌ی له‌و شمشاڵه‌ت کڵۆم نه‌دایه
چی ده‌بوو چی
ئه‌ی پیری شمشاڵ خۆت بێژه
چی ده‌بوو چی
چی ده‌بو چی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 07-08-2012 در ساعت 08:20 PM
|