مەمکوژە تۆ - وەفایی
مەمکوژە تۆ گەردنی خۆت زوو لە زوڵفان دەرخەوە
ئەی سەبای ساڵحان ئەتۆ بکەی ئەم شەوە رۆژ بێتەوە
تاقەتم چوو ئارەقی گەردنت بە زوڵفان ون مەکە
ئەی ستارەی سوبح دەم ئەم شۆکە زووتر دەرکەوە
... سووتبووم خۆم دا پەنای زوڵفت دەمێک ئاسودە بم
رووت نیشاندام باز لە سایەی تۆوە ئاورم گرتەوە
زوڵفت ئەفشان کرد و پەنهان بووی و دنیات کردە تەم
خۆت وەدەرنا عالەمت سوتاند و ئاورت کردەوە
با بە هەویای پایە بۆست عەمری من کۆتا نەبێ
مەیخە پشت گوێ مەرگی من بێ زوڵفەکانت بەردەوە
ئولفەتی زوڵفت چییە قوربان لەگەڵ روخساری تۆ
خۆ بە هیچ دینێکی نابێ کوفر و ئیمان پێکەوە