زامێک به قووڵایی ده‌ریا
زامێک به قووڵایی ده‌ریا
ساڵ له گه‌مارۆی ئاوێلکه‌یه
به‌ده‌ستی کیژۆڵه‌یه‌کی قژزه‌رد
له‌ساغه‌رێکی شین
شه‌ڕابی ئێواره‌یه‌کی دوازده ده‌نۆشێ
تا‌رۆژپه‌ری ڕووبارێکی پڕله‌قه‌وزه
شنه‌له‌دیلانی ره‌شبه‌ڵه‌کی چیا
کۆتری هه‌تاو هه‌ڵده‌فرێنێ
تاشه‌رمه‌زاری بوکی سپی
به‌سه‌رشانی ئاشق دابڕژێ
سێبه‌ری دێمه‌نێکی ره‌نگینه
په‌رده‌یه‌ک له‌روخساری ئه‌م دووازده‌یه
کازێوه‌له حیکمه‌تی ئه‌م حکایه‌ته پڵژیانه
بم هێڵه بارووت،رووت به‌قووڵایی ده‌ریادارۆچم
ئه‌م سه‌فه‌ره پڕه له
پاپووچکه‌ی سه‌رسامی نه‌گه‌رانه‌وه
به دیار نه‌هێنییه‌کانی چاوه‌روان
له سه‌ر بێشکه‌یه‌کی ڕۆزه‌ڵه‌ی سه‌ماكه‌ر
له لێواری گۆمێکی بێ زرووقه
ئه‌م دووازده‌یه داپژانی ره‌نگه‌کانه
که له قژمپاڵی سه‌رکه‌وتن
خۆیان به ره‌ش و سوور دۆڕاند
له‌چرکه ساتێکدابه‌سه‌ر
پاپه‌نجه‌ی سینه‌ی پڕسۆزی ئاسمان هه‌ڵگه‌ڕان
له‌م دووازده‌یه،ممکه‌کانی دایکم
له‌ژانی ،مژانی دوولێوی سوور
ته‌ڕ،ته‌ڕ به نه‌پسانه‌وه‌ی ویشکایی دا فڕین
چ مه‌ودایه‌کی نادیاره ئه‌م دووازده‌یه
شێعر له ئۆڕگانیزمی ئه‌م مه‌ودایه پێده‌گا
خۆشه‌ویستی له‌دوواهه‌ناسه‌ی مرۆڤ
ئه‌رێ برا......
تۆ له‌حیکمه‌تی ئه‌مدووازده‌یه‌دا مه‌مشاره‌وه
بم هێڵه با رووت،رووت به‌قووڵایی ده‌ریادارۆچم
له بزه‌ی برینی ماسی دا
سه‌بووریم به‌ماچێکی سوور ده‌به‌خشم
خه‌وم به‌چاوی جۆگه‌له‌یه‌ک
له سه‌مفۆنیای عشق
به‌دوو تای ناسینه‌وه‌دا هه‌ڵده‌گه‌رێم
تاروخساری ئاوێنه‌کانی پێنه‌گه‌یشتوو
کاتژمێرله‌سه‌ر جه‌سته‌ی نیوه گیانی زمان
خوولانه‌وه تا روگه‌ی پێکه‌نین
چ مه‌ودایه‌که ئه‌م دووازده‌یه
له هه‌نگاوی‌نێوان مه‌رگ هه‌ناسه‌دا
( پێشکه‌ش به روحی په‌پوله بێ تاوانه‌کانی سه‌رده‌شت )
شنۆ:فه‌تاح محه‌ممه‌د نیژاد (رێباز)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 07-16-2012 در ساعت 08:31 PM
|