ماڵئاوا ڤالانتاین...
له وێستگه‌ی ئه‌شق خانه‌ی خوا چاوه‌ه‌ڕێم بکه سبه‌ی دێم
که هاتم له پێشوازیما
ڕۆحی عیسام بۆ سه‌ر بڕه
که هاتم هه‌رچی وشه‌ی جوانی شاره‌که‌ت
هه‌رچی گوڵی سپی ناو باخه‌که‌ت
هه‌یه
بیان هێنه
که هاتم هه‌رچی ماچی ژێر داری میتسێل* هه‌یه
له لێوه‌کانم یان خشێنه
من دێم تا له باوه‌شتا
له ئێواره‌ی ڕێگای ئه‌شقی خوادا
بۆنی بکه‌م قژی واڵات
ماچی بکه‌م گه‌رده‌نی باڵات
ڕێگه بده
هۆ فریشته‌که‌ی که‌نار ده‌ریا
با شه‌وی ڤالانتاین
با شه‌وی ساڵیادی یه‌که‌م بینین
له مێژوودا بنوسینه‌وه
به دیاری بونی گوڵێکی سپی غه‌م وئازار بسڕینه‌وه
ئه‌مشه‌و ڤالانتاینه و
من له مزگه‌وتی دڵی تۆدا نوێژی مردن ئه‌که‌م
ئه‌مشه‌وڤالانتاینه‌و
له ته‌کیه‌گای تۆدا زکری ژێر خۆڵ ئه‌که‌م
ئه‌زانم دوا ڤالانتاینه
بۆت بنێرم گوڵێکی سپی
ئه‌زانم دوا ڤالانتاینه
پێت بڵێم که چه‌ن بۆ دڵم پێویستی
بۆیه بم نوسه‌وه به‌و وشانه‌ی که ئێواره‌ی سه‌ر ده‌ریا
ئه‌یان وت به خۆشه‌ویستی من بڕوا بکه
هاوڕێ ڕەش
* داری میتسێل داریکه له ئه‌ڵمانیا که به ژێردا ڕۆیشتی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌دا بویت ئه‌بێت ماچی بکه‌ی وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ ئه‌و داره
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )