
07-17-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گوێ له کپی به‌فر بگرن...
گوێ له کپی به‌فر بگرن...
بادێ و باوه‌شی پیاده‌کا
خۆرتیشکی خۆی په‌خشده‌کا
سه‌یری شوێنپێی ڕێبواره‌کان
به‌سه‌ر سنگی زیوینیه‌وه !
به‌فر به‌کپی ده‌بارێ
هێواش ..هێواش
باوه‌ش به‌زه‌ویدا ده‌کا
زه‌وی.. قه‌تره.. قه‌تره فرمێسکی سارد ده‌خواته‌وه
رۆحی پڕ ده‌بێ له به‌فراو
به‌فر گۆرانی توانه‌وه‌یه‌کی هێمن ده‌چڕێ
که‌س له‌م گریان و سترانه حاڵی نابێ!
ووردبینی چاوی خه‌واڵوو
خوباری ئه‌شکه‌وتی ناخم به‌دیناکا
چرکه‌کانی عیشقی ئه‌م زه‌مه‌نه
مه‌زنترین ئاشوبی ژیان و
ئارامترین ئاوازی رۆحن
دوو چرکه دانیشتن به‌بێده‌نگی
له‌نێو باخێکی پڕ له گوڵ
ئه‌و گوڵانه‌ی، له‌فه‌رهه‌نگی مێزی ئه‌وان
ناویان نی یه
ئه‌و گوڵانه‌ی له‌حزه‌یه‌ک بۆنیان ده‌که‌ین و
ساڵێک ئارامیمان پێده‌به‌خشن
کچۆڵه‌کان یه‌ک پارچه ببون به گوێ
ئاوازێکی هارمۆنی ختوکه‌ی ده‌دان
له‌هاویندابه‌رگی ئاره‌قاوی داماڵن
ئاویزانی شه‌پۆله‌کان بن
له‌شه‌تاوێکی فێنکدامه‌له‌یان کرد
کۆمه‌لێک په‌ری ده‌ریابوون
شنه‌پرچی خستنه‌سه‌ما
پێش خۆرهه‌لات
چوونه‌وه‌نێو چوارچێوه‌کانی بینین و
زماردنی گه‌ڵاکانی مردنه‌وه
کپ..کپ ببارێ نێو رۆحی که‌سیره‌م و
دوای توانه‌وه دڵۆپ..دڵۆپ
دوای شتنه‌وه‌ی یه‌ک به‌یه‌کی پاییزه‌کان
دوای سڕینه‌وه‌ی ووشه‌کان و
ره‌شبوونه‌وه‌ی بکه‌رو به‌رکاره‌کانی (زمان لووسی)
بمبه‌ره‌وه نێو به‌هاری پاش هه‌ره‌سی ڕه‌نوه‌کان و
هه‌لقوڵینی له‌ناکاوی کانیله‌کانی بنارو
سه‌وزبوونی چرکه‌چرکه‌ی چرۆی دار‌و
سپیبوونه‌وه‌ی نێرگزه‌جاڕی په‌یڤه‌کان
ده‌ببارێ
ئه‌م زه‌مه‌نه،له‌زمانی روح تێناگا
ووشه‌و رسته‌ی نیگایه‌کان نابینێت و
هاواره‌کان فڕێده‌داته، ژێر زه‌مینی بیستنه‌وه!
وورد وورد ببارێ به‌سه‌رما
بابزربم له‌نێو کپی و سپێتی دا
باڕه‌شه‌با هه‌ڵمنه‌گرێ و
بارینم بیر نه‌باته‌وه!! سارا فه‌قێ خدر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|