
07-17-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شیعر و نووسین..له گۆشه‌نیگای ناوداران و شاعیرانه‌وه
شیعر و نووسین..له گۆشه‌نیگای ناوداران و شاعیرانه‌وه
ره‌زا شـوان
ــ بنووســه ، بپرســه ، مه‌ترســه
دوو وشه‌ی شیعری جوانت به‌سه
( عه‌بدوڵڵا گۆران )
ــ شاعیره‌كان فێری ژیانیان كردم .
( مه‌دام دی ستۆیل )
ــ شاعیر ڕاستگۆترین مێژوونووسه .
( جێمس ئه‌نتۆنی فرود)
ــ به بابه‌ته‌كانیاندا ، ده‌توانیت هه‌موو نووسه‌ر و شاعیرێك بناسیته‌وه .
( سولژ نیتسین )
ــ شاعیری مه‌زن ، به‌نرخترین مرواریی گه‌له‌كه‌یه‌تی .
( بتهۆڤن )
ــ نووسه‌ر خۆی باشترین دادوه‌ره ، له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی خۆی .
( ئه‌دوارد گیبۆن )
ــ گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت ببیت به نووسه‌رێكی باش ، كه‌واته بنووسه .
( ئیپیكته‌ن)
ــ نووسه‌ر ئه‌و كه‌سه نییه كه داده‌به‌زێت بۆ لای خوێنه‌ر ، به‌ڵكو كه‌سێكه خوێنه‌ر ناچار ده‌كات سه‌ركه‌وێت بۆ لای ئه‌و .
( به‌ختیار عه‌لی )
ــ تا لاپه‌ڕه‌یه‌كم نووسی ، هه‌زار په‌ڕه‌م دڕی .
( شكسپیر )
ــ ئه‌گه‌ر شاعیر شیعره‌كانی خۆی شی بكاته‌وه ، له سنووری نهێنییه‌كانی خۆی نزیك نابێته‌وه.
( ولیام بوتله‌ر یاتس )
ــ هه‌وڵ بده شیعرێك بۆ باوكت بنووسیت ، كه له هه‌شت دێڕ كه‌متر نه‌بێت و تیایدا وه‌سفی بكه ، كه چه‌ند پیاوێكی لێهاتووه .
( جاكسۆن براون )
ــ غه‌دری گه‌وره له كوێ بێت ، شیعری منیش له‌وێیه .
( شێركۆ بێ كه‌س )
ــ ئێمه ئه‌گه‌ر به ڕاستی و دروستی شیعر بخوێنینه‌وه ، ئه‌وا هه‌موومان شاعیرین .
( تۆماس كارلیل )
ــ شیعره‌كانم كه‌مێ لاسارن ، به‌ڵام ژیانم پاكه .
( ماركۆس مارتیالیس )
ــ شاعیر ماسی له ئاوێكی خوڕدا ده‌گرێت، كه به ناخی خۆیدا تێ ده‌په‌ڕێت.
( ستانیسلاو جێرزی لیك )
ــ ئه‌گه‌ر شیعرم بۆ بهاتایه و، له‌سه‌ر ده‌م بخه‌وتمایه ده‌یخنكاندم .
( شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی )
ــ ئه‌گه‌ر من ڕۆمانێك بخوێمه‌وه ، ڕۆمانێك ده‌نووسم .
( بنیامین دزرائیلی )
ــ ئه‌وه‌ی ده‌ینووسم ، ئه‌وه نییه كه بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه .
( كاڤگا )
ــ ئه‌وه‌ی ده‌نووسێ هه‌موو قسه‌یه‌كی بۆ نایات ، ئه‌وه‌ی ده‌شخوێنێته‌وه هه‌موو قسه‌كان وه‌رناگرێت .
( یاكوب پالوان )
ــ هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م ئه‌و خه‌یاڵه‌ی پێی مه‌ستم
بۆم ناخرێته ناو چوارچێوه‌ی هه‌ڵبه‌ســتم
( عه‌بدوڵڵا گۆران )
ــ هه‌رگیز نابێت نووسه‌ر هه‌موو قسه‌كانی خۆی به په‌سه‌ند بزانێت .
( گۆران پاڵم )
ــ زۆربه‌ی شاعیره‌كان ئۆتۆمبێل لێ ده‌خوڕن ، به‌ڵام ڕۆمانووسه‌كان یا پاسكیل یا به پێ ده‌ڕۆن .
( لارس كریستیانسان )
ــ چایخانه ژوری چاوه‌ڕوانی شیعره .
( هێرمان كیسته‌ن )
ــ مرۆڤ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه نییه كه قووتی بدات ، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ سه‌یربكات كه ده‌توانێ چی به‌كاربهێنێ .
( هێنریك ئیبسن )
ــ شیعر پێ كه‌نینه ، گریانه ، ڕقه ، توڕه‌یییه .
( نزار قه‌بانی )
ــ شاعیران باڵنده‌ی كۆچه‌ری نین ، شیعری بێ نیشتمان و بێ خاك ، بێ ئاگردان و بێ ماڵ ، دره‌ختی بێ ڕه‌گ و باڵنده‌ی بێ لانه‌یه .
( ڕه‌سوڵ هه‌مزاتۆف)
ــ نووسه‌ر ئاره‌زوومه‌ندێكه كه هه‌رگیز كۆڵنادات .
( مۆریس وێست )
ــ من هه‌ندێ شیعرم نووسیوه كه خۆشم لێیان تێ ناگه‌م .
( كارل ساندبۆرك )
ــ شاعیر ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێك‌دا بسازێت، ته‌نها له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ی چاپدا نه‌بێت .
( ئۆسكار وایڵد )
ــ تا غه‌م هه‌بێت شیعریش هه‌یه ، تا مردن هه‌بێت شیعریش هه‌یه ، له دۆزه‌خدا شیعر هه‌یه ، به‌ڵام له به‌هه‌شتدا كه‌س پێویستی به شیعر نییه .
( سه‌لام محه‌مه‌د )
ــ شاعیران و نانه‌واكان ده‌كرێ وه‌كو برا سه‌یربكرێن ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه هه‌ردووكیان خواردن به دنیا ده‌به‌خشن .
( ئیسابیل ئه‌لیند )
ــ هه‌ندێ شاعیر هه‌ن ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌یان ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به شیعره‌كانیانه‌وه نییه . تا شیعر ده‌نووسن شاعیرن ، پاشان ته‌واو ده‌بن .
( فه‌روخزاد)
ــ هه‌وڵ بده خۆت فێری وێنه‌كێشان یا شیعر دانان بكه‌یت ، ئه‌گه‌ر وا بكه‌یت، ئه‌وا له كاتی په‌رژندا ده‌ستبه‌تاڵ نابیت .
( جاكسۆن براون )
ــ وشه‌یه‌ك چێژ ببه‌شێت له هه‌زاران وشه باشتره .. شیعرێك چێژ ببه‌خشێت له هه‌زاران شیعر باشتره .
( بودا )
ــ تا زیاتر بخوێنیته‌وه .. بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌نێ زانیاریت كه‌مه .
( ئارسه‌ر گۆردن )
ره‌زا شـوان ــ نه‌رویچ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|