
07-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گیانه‌كه‌م
گیانه‌كه‌م
نامه‌كه‌تم كاتێك پێگه‌یشت كه زۆر خه‌مناك و په‌رێشان بووم. دڵم زۆر شكابوو، له گیانی خۆم بێزار بووم. له سه‌ر جێگا ڕاكشابووم و ده‌مویست بنووم، به‌ڵام خه‌وم نه‌ده‌هات، ئه‌گه‌رچی 48 سه‌عات بوو خه‌وم له چاو نه‌كه‌وتبوو. نامه‌كه‌ت سێبووری دام
به خۆڕایی فرمێسك بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ڕێژی كه مردووه. به‌خته‌وه‌رترین هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه زووتر بمرێ. ئه‌دی به ده‌ردی عه‌لی مه‌ردان بچێ؟
من هاتوومه سه‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند ئینسان نییه و ئه‌گه‌ر ئینسان بێ ئینسانێكی ئاسایی هه‌ر نییه. ئه‌وی ئه‌و ده‌یبینێ خه‌ڵكی تر نایبینن، ئه‌وی ئه‌و هه‌ستی پێده‌كا، خه‌ڵكی تر هه‌ستی پێناكه‌ن. ئه‌و ڕه‌نجی ئه‌و ده‌یكێشێ خه‌ڵك نایكێشێ، ئه‌و ده‌ردی ئه‌و ده‌یچێژێ خه‌ڵك نایچێژن
نامه‌كه‌ت زۆر خۆش بوو خۆشتر له ژوانی گه‌وره پیاوان، شیرین بوو، شیرین‌تر له ماچی كه‌ڵه‌ژنان. قسه‌ی یه‌كجار گه‌وره و ئازایانه‌ی تێدابوو، له‌و قسانه‌ی جانداركی مه‌زنی له سه‌ر شه‌هید كرا. چبكه‌ین ئێستاش ئێمه نه‌گه‌یشتووینه ئه‌و زه‌مانه‌ی بوێرین ڕازه‌كانی ده‌روونمان بۆ كۆمه‌ڵ، بۆ خه‌ڵك، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردان ده‌رببڕین
تۆ چاكه به خوێندنه‌وه و خزمه‌ت به منداڵكردن وه‌ختی خۆت ڕاده‌بوێری، به‌ڵام من هیچ ڕابواردنێكم نییه، قسه‌ی قۆڕ نه‌بێ. ده‌مویست زۆرت بۆ بنووسم، زۆرت ده‌ردی دڵ بۆ بكه‌م، كه‌چی كارێكم بۆ هاته‌پێش له‌و كارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ زه‌وقی شاعیرانه‌م یه‌ك ناگرنه‌وه. ئه‌گه‌ر مام ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو له لای كۆتره‌كان له 11وه تا 12 چاوه‌نۆڕتم. ئه‌گه‌ر هاتی پێم خۆش ده‌بێ و ئه‌گه‌ر نه‌هاتی دڵم نایه‌شێ. ئه‌گه‌ر زووترت پێكرا به كاك عه‌بدوڵڵا بڵێ پێم ڕاگه‌یه‌نێ
خه‌ریك بووم سه‌فه‌ر بكه‌م تا كه‌مێك خه‌مه‌كان بڕه‌ون. به‌ڵام كورد گوتوویه‌تی: پیاوی ده‌سته‌وه‌ستان چ له گه‌رمێن چ له كوێستان. من ئیتر به هیوا نیم له‌م دنیایه خۆشی ببینم. ناهومێد نیم و لێم ڕوونه ڕۆژێك هه‌ردێ مرۆڤ به ئاواتی له‌مێژینه‌ی خۆی بگا، به‌ڵام من خۆم ڕزیوم، نه‌ماوم و تام له هیچ ناكه‌م. ئاخ پیری
زۆر سه‌یره من له ته‌مه‌نی لاوه‌تیم دا بێ ئه‌وه‌ی بزانم پیری چ ده‌ردێكه و هه‌رگیز به بیرم دا نه‌ده‌هات سه‌رده‌می پیرییم له ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری دا ڕاده‌بوێرم له پیری ده‌ترسام. ئێستا له‌و واقیعه به سامه‌دا ده‌ژیم. من ئێستا نه‌ك له مردن ناترسم، به‌ڵكه به ئاواتم بمرم. به‌ڵام وه‌ك شاعیرێكی شۆڕشگێڕی نه‌به‌ز پێم خۆش نییه خۆم بكوژم، یا به نه‌خۆشی بمرم. به‌ڵكو پێم خۆشه شه‌هید بم. له دار بدرێم، تیرباران بكرێم. به‌ڵام دژمن ناپیاوه
هه‌رچی ده‌بێ به‌ڵا ببێ بۆم بنووسه، بم بینه، من له‌وه ئازاترم كه بڵێم به‌و هه‌موو ناوبانگه‌وه كه ئێستا هه‌مه زۆر شت له تۆی ئازا فێربووم كه زۆركه‌س به شێت و دێوانه‌ت ده‌زانن. با ئه‌وه‌ش بڵێم منیش به شێت و دێوانه‌ت ده‌زانم. به‌ڵام فه‌رقی لێكدانه‌وه‌ی من و ئه‌وان زۆره. ئیتر به هیوای دیدار
مامۆستا هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|