ده‌نگی ئه‌سرینی ئاسمانی به‌سام
لێدانی دڵێكی غه‌ریب
شه‌وێكی سارد
ته‌نیا
ده‌نگی شیرینی تۆی ده‌وێ
تا ببێ به شه‌وی بیره‌وه‌ری
دیانا
نیگای ماتی چاوه‌كانت،
ده‌ڵێن
ره‌نگه ئێستا
دڵ جوانێك ته‌نیا بێت
ده‌ڵێن
ئاخۆ ئێستا له چیا چ ده‌بێ؟
دیانا
نیگای ماتی چاوه‌كانت
وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی غه‌ریبیمه
ره‌نگه ته‌نیا من و تۆ
خه‌ڵكی شاری بێ ناونیشان بین
گیانه
ئێمه هه‌ر دوو
په‌روه‌رده‌ی یه‌ک وه‌رزین
هه‌ر دوو به ده‌نگی شمشاڵ
دینه سۆز
ئێمه منداڵی بێ كه‌سین
منداڵی برسیه‌تی
منداڵی ژیله‌مۆی ئاو لێ پژاو
دیانا
ده‌مه‌وێ شێعری دڵم
هاورێی
سه‌مفۆنیای ئاسمان بكه‌م و
چاویشم هاورێی چاوی ماتت
ده‌ستیشم توند ده‌ستت بگوشێ
تا بزانی منیش وێنه‌ی تۆ
گڵكۆی
هه‌زاران ئاواتی جوانم
كۆنه ژوانی
هه‌زاران حه‌زی پاكم
فواد قاموسی- سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )