موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2447  
قدیمی 07-22-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض "بۆ عەبدوڵڵا پەشێو "




"بۆ عەبدوڵڵا پەشێو "

"سولەیمان سۆفی ساڵحی"

خەم لەسەر شانی پەشێو ئەگریچەکەی هەڵخستووە
ڕوومەتی پەنجەی بە ناڵەی کوردستانا گەستووە
کووختەکەی ناخی مکۆگای کۆتر و ئەفسانەیە
قۆڵی ئازادی شەکەت بێ باڵی لانەی بەستووە
لەنتەری هزری هەموو دەم تاریکی دەسڕێتەوە
زەنگوڵەی یەکجار لە مل بەست زۆر تەمی هەڵبەستووە
ئەی تەمی تووڕە دە تاوێ ئۆقرە بگرە داکەوە
تەشیەکەی ئەنفالەکانت خۆ دەمێ نیە ڕێستووە
من کە ناوچاوانی شێعرم گنج و لۆچە چی بکەم
زۆر لە مێژە دەستی خولیام توند لە قاچی بەستووە
بەسیە چی دی مامە گیان خەم لەم هەرێمە ناسرەوێ
لێم ببوورە دەنگە دەنگ،خودا خەوی دێ نوستووە

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید