موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2450  
قدیمی 07-22-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض " 13 "

" 13 "

"سولەیمان سۆفی ساڵحی"

من لە چاوی منداڵێکی هەژارەوە دەدوێم !

خۆزیا
لە باڵام دا
تەنیو
مەراق
لە تەنیوی خۆزیادا
باڵاااااااااا باڵاااااااااااااااااااااااا
ماندووی مەراق !
* * *
گەزیزەش
چ تراویلکەیە
لە باڵاااااااااااااا ییییی مەراقم دا و
زستانە
لە
ساڵگاری بەستانم ...

من لە فرمێسکی دایکمەوە دەدوێم !

هەموو ڕۆژێ
بە ژانێکی پشت پانەوە
وەدەر دێنێ
سەری زیتم .
پرچ و یاڵ
شانە شانە و
دێراوی نەتەوەیەک
ئاو دەدێرم !
* * *
هەموو ژانێ
سەری یاڵەو ...
شانە هێلکە دەکا
بە کۆڵ ...
هەموو پرچێک
پشتی ڕۆژی نەتەوەکەی
ئاو نادێرێ
هەڵدەدێرێ
قەڵەمی زیت !
هەموو ئاوێک ...

من لە چۆپی زەریاوە دەدوێم !

تاڤگە
دەڵێن
کوڕە زێڕینەکەی شاخە ،
کەچی کەس دایکی ناناسێ !
شاخی دایکیش
دەڵێن سرووشتە
کەچی ...
* * *
تاڤگە زێڕینەکە
گوێچکەی شاخت
بخە نێو مشتی سرووشت و
بە خۆر بڵێ
دایکی گوێچکەم
چاوەڕێمە .

من لە هووووژەی زریانەوە دەدوێم !

شین و بۆرم
تێک بەردا
بوو بە بااا ااااا ااا اا اا ااا اااااااااا ااااااا ا ا ا ا ا ا
فێرە کوون نیم
وەک پەپوولە
لە سرووشتا کەڵەگەتم .
قەت کوونی بۆر
بە شین نادەم
لەم ڕەشگارە چەواشەیە !
ئەمەش حەکایتی با ااا اا ا بوووووووووو.!

من لە ترپە ترپی بارانەوە دەدوێم !

هەور ئەگەر
بیزانی با
لە کوێ و لای چێ
دەنیشمەوە
قەت قەت قەت
جووت نەدەبوو لەگەڵ زەریا و
خۆی لە خاچی هەتاو دەدا.
گیاش
ئەگەر بیزانی با
چی بەسەر دێ
شان و پیلی قارەمانی هەڵنەدێنا
لە بێشکەکەی دا دەگنخا.
هەموو دۆڕاوین!
نازانم بۆ
ئێوە دەشزانن
لە کوێ وە دێن بۆ کوێ دەچن
خۆتان بە خەیاڵەوە
گەماندوو وەو ...

من لە سەمای کوولووە بەفرەوە دەدوێم !

باران
هۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆی ب ا ر ا ننننن
لەگەڵ تۆمە
ڕاستە وەک تۆ
دەنگم لە بەژنم
بەرزتر نابێتەوە
بەڵام
زۆۆر
زۆۆۆۆۆر زیاتر
چنگم لە شەویلکەی خاک دایە .

من لە مەمکی کچێکی فاحیشەوە دەدوێم !

شیلەیەکی تاڵ
بە دەمارم داااا...
هە
ڵ
دە
وە
ر ێ ...
شیلەی لێو
دەمارم تاڵ تاڵ
ڕڕڕڕڕەششش و
د
ڵ
ۆ
پ
د ڵ و پپپ پ لێوەکانم.
* * *
بە مژینی لێو
مێشکی ئاواتم دەکوشێ
لە ساڵانی
تەک
وەرزم داااا ...
ئااااااااخخخ
شەرمێکی ئەبەدییە
لە کۆتایی هەڵوەراندااا
لە ستیانە ئاو ا ر ە کە م ..!

من لە گنخانی ژنەوە دەدوێم !

هەموو ڕۆژێ
تاریکی
چەتری
بەسەر پەنجەرەکەم دا
هەڵدەداو
منیش
بەسەر هەڵدانی تاریکی دا
تەنیایی هە
ڵ
د ە
و
ە
نم رێ !
* * *
ساڵەهایە
لێوم
بەڕەهووتی هەڵێناوەو
بزەم کێل
چ غەوارەم
لە بەڕەهووتی تاریکی پەنجەرەدا !
چ نامۆ
هەڵوەریم
لە مێژووی تاریکی تەنیایی دا !

من لە مێشکی دیکتاتۆرێکەوە دەدوێم !

چ بکەم ؟
دەسەڵات نییە !
هەر ئەوەم سەڵاحە
ماکەرەکەی خۆم
بجججججیێمەوە ە هە هە هە هە هه !

من لە زاری هەموو پەری یێکەوە دەدوێم !

بە نەفرەتم
لەو چاوانەی
بە پاچی نیگایان
جەستەو دەروونم
دە کۆڵن .
من لە پێڵاوەکانی باوکمەوە دەدوێم !

هاتم
ڕۆیشتم
گەڕامەوە
بە هەڵاتن
بە پیاسە
لەم هاتن و ڕۆیشتن و گەڕانەوە و هەڵاتن و پیاسەیەدا
چووووووووووووووم.
دەکرا بە خایاڵ
کە چوووم دێمەوە !
بەڵام
ساویلکانە تاژان دەبوو
هەڵاتن و پیاسەکەم
لە هاتن و ڕۆیشتن و گەڕانەوەدا .
دڵنیا بن
ڕۆژێ دادێ
کە هاتن و ڕۆیشتن و گەڕانەوە و هەڵاتن و پیاسەکەتان
قەتتتت
چووونی بە دووادا نایێ !
بەڵام
ئەو کات دەبێ کۆڕەی مێریخ ئاوەدان کەنەوە.

من لە گرمەی ئاسمانەوە دەدوێم !

بڕوا بکەن
زۆر نەرموووووو نییییانم و
هێدی دەدوێم !
پشت سەرم
چۆڵ و هۆڵەو
دەنگ دەداتەوە !!!

من لە دەروونی ئەم شێعرەوە دەدوێم !

مێشکم
لە شینایی یەکانی بەتاڵ
وەردەدا ...
تا ماوەیەک
سوورم بە زەرد
زەردم بە چویت
چویتم بە ڕەش
ڕەشم بە سپی و
دایکم بە باوکم دەبینی !
هەتا ڕۆژێ
کۆرپەی خەیاڵم
ژان و مەرگەکانی
لە دیواری هزرم دەکێشاوە
تاڵ تاڵ
خوولیا سپیەکانم
شین هەڵدەگەڕان و
شێێێێێێێێت بووم!

من لە زەنگوڵەی یادەکانمەوە نادوێم
نادوێم
نادوێم
نادوێم
ئیتر نادوێم.
{ئەو کۆپلەیەی کۆتایی کە لە دەروونی ئەم شێعرەوە دەدوێم بەسەرهاتێکە لەگەڵ "شین ترین بەتاڵ"
, کتێبێکی شێعرە و هین مامۆستای هەرە پلەو پایە بەرزم (یوونس ڕەزایی)ە .
لەگەل ئەو بێ وێنەیەو ئەو جیهانە کۆرپەی ئەندیشەم پێی گرت و فێری هەڵفڕاندنی وشەکان بووم}
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید