"بۆ پرسه ی قادر عه بدووڵڵازاده (قاله مه ڕه)"
"سولەیمان سۆفی ساڵحی"
ئه مڕۆکه مه لانی کورده وار مات و خه مۆشن
گلێنه شه پۆل ده س له مل يه ک پێکڕا له جۆشن
پۆلێ ده فڕن پۆلێ ده ڕۆن پۆلێ له ده رکه ن
هاوار ده که ن و ده ڵێن جلی پرسه له به ر که ن
ئه ی خه ڵکی وڵاتی کورده وار مامه نه ماوه
شمشاڵ ژه ن و پسفۆڕی خه مان له گۆڕ خراوه
هاوده می ژين و نه مانی نامۆيه له هه ولێر 1
ڕه ش پۆش بووه و له ی نايه گڕی به سۆزی بلوێر
ئێستێ وه رن ئه ی قه ومی هه ژار شيوه ن بگێڕن
بۆ هه رچی هوونه ر په روه ره وا وڵام بنێرن
مامه ئه مشۆکه له ناو به حه شت به سۆز و پڕ حاڵ
پاڵی لێوه داوه ده یژه نێ هه وايی شمشاڵ .
1مامه قادر وه سيه تی کردبوو شمشاڵه که ی پاش مه رگی به خه ڵات به مووزه ی هه ولێر بدرێ.