" پیری "
"سولەیمان سۆفی ساڵحی"
نه ماوه شه وق و بیر و هۆش و هه ستم
منه ت كێشی قه فی گۆچانی ده ستم
ده می پیری قه وه ی گرتم، چه ماوم
شكاندوویه پله و پایه و هه ناوم
وه كوو شێتم له به ر چاوی كه سانم
وه كوو هۆی ده ردی سه ر كۆڵنجی شانم
ده بێ تانه و جوێن، بۆڵه بچێژم
له كونجی مه ینه تا بۆی هه ڵبڕێژم
بڕێژم، رێژنه ئه سرین بێته خوارێ
نه جاتم بێ له ده رد و خه م به جارێ
له پێناوی زه مانه و چه رخی ورد بووم
ده نا من گه نجی جاران رۆڵه كورد بووم
وه رن یاران بزانن بۆچی پیری
مه كۆی ده رد و خه مه و دیلی و ئه سیری
لە ژمارە ٦١٣ ی حەوتەنامەی سیروان بڵاو بووەتەوە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )