موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2481  
قدیمی 12-10-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض به هاری لادێ


به هاری لادێ

به هاره،کاتی کاره،خۆشه ویستم بۆچی بێم بۆ شار
ئه گه ر من بێمه شاری،کێ وه ئه ستۆ بگرێ کاروبار؟
ئه من کرمانجم و کرمانج که هات فه سڵی به هار وه ک هار
ده بێ بخولێته وه کێو و ته لان و به نده ن و نیسار
هه تا په یدا بکا نان و بی با بۆ خه لکی شار هاوار

له وه ی دواوه ده بێ قۆڵی هه تا ئانیشکی هه ڵماڵێ

هه موو ڕۆژێ هه تا ئێوارێ بچته جووت و جۆماڵێ
که بوولێڵی شه وێ په یدا بوو ئه نجا بێته وه ماڵێ
به بێ وه ی که س هه بێ بیشێلێ،یاخۆ پشتی داماڵێ
که نانی خوارد و لێی نووست تا به یان نابێ له خه و بێدار

ئه وێستا کاکی جووتیاری به کاری چابوک و مه زبووت
به بێ باکی،به دڵپاکی،به پێخواسی به سینگی ڕووت
ده دێرێ ئاو،ده چێنێ تۆو،ده کا جێ شه تڵی په ین و کووت
ده ڕێژێ ئاره قه،په یدا بکا تا بۆ منالێ قووت
پشوو نادا،وچان نادا،وه ڕه ز نابێ له ئه رک و کار

هه موویان توندو تۆڵ و گورجو گۆڵ و چوست و چالاکن
هه موویان بێ فڕوفێڵ و به کار و ساده و پاکن
له لادێدا خراب زۆر که م ده بینی نێر و مێ چاکن
نه ئالووده به ئاڵکۆڵ و نه فێری به نگ و تریاکن
ده بێ بێ ده رسی ئه خلاق لێره بخوێنێ کوڕیژگه ی شار

به تاڵ و تفت و سارد و گه رم و ناخۆشی ژیان ڕادێن
به گژ تین و بڵێسه و به فر و باران و هه وردا دێن
په نیر و ڕۆن و ماست و هێلکه ت بۆ له دێڕا دێن
خوری،مازوو،که تیره،ده غڵ و تووتن به رهه می لادێن
نمه ک خورده ی ده سی وه رزێره شێخ و حاکم و سه ردار

ده کێشن زه حمه ت و ناخۆن وه کو وان نانی خۆڕایی
ده که ن کار و ده ڕێژن ئاره ق و ناژین به ڕیسوایی
له سه ریاندا نییه پۆز و ئیفاده و فیزی ئاغایی
له سایه ی زه حمه ت و ڕه نج و له سایه ی کار ئازایی
به سه ربه رزی ده ژین بۆ کۆمه ڵ و گه ل نابنه سه ربار

نییه داوێن و ده ستی خه ڵکی لادێ پیس و ئالووده
له ده س ناچێ وه خت لێره به خۆڕایی،به بێهووده
ئه وان وه ک ئێوه ناژین ته مبه ڵ و بێکار و ئاسووده
ئه وان وه ک ئێوه ناخۆن شه ربه ت و شه کراو و پاڵووده
له کوێ بێنن پڵاو و گۆشت و خۆرشت و فڕو فیسار؟

ئه وان وه ک ئێوه ناکه ن پۆکه ر و پاسۆر و ئاس و نه رد
یه کێک سه رگه رمی شێوه ئێسته کانه،یه ک خه ریکی وه رد
ئه وه ی تریان خه ریکه هه ڵده وێژێرێ له کێڵگه ی به رد
یه کێک ماڵوو ده کا یه ک داده چێنێ تازه شیناوه رد
ئه وه ی تر هه ڵده په رتێوی لک و پۆپی چڵووکی دار

ده بینی یه ک ئه وه مه شغووڵی هه ڵگێڕانه وه ی بانه
ئه وه ی تر داده مه زرێنێ پلووسک و چۆته گوێسوانه
یه کێک کوتکی له ده س دایه،یه کێک بێڵی له سه ر شانه
یه کێک ده شکێنێ به رد و یه ک خه ریکی شووره هه ڵدانه
به ڵێ نابینی کاکی خۆم له لادێدا که سێ بێکار

کچێک پێیه تی دوو گۆزه به له نجه ده چته سه ر ئاوێ
کچێکی تر شه کۆی هه ڵگرتووه ده ڕواته پاراوێ
ژنێک چه ند ماشه ری پێیه،ده یانهێنێته به ر تاوێ
ژنێکی تر به ده ستاڕی ده هاڕێ گه نمی بۆدراوێ
به ره و ماڵ بوونه وه پۆلێک و پۆلێک ده چنه وه بۆ بژار

عه زیزم تۆ وه ره ئێره که چاو له جوانی نابێ تێر
ببینه خاو و گیابه ند و هه ڵاڵه و سوێسن و شللێر
له لایه ک زاوه ماک ده ڕوا،له لایه کی ده که ن هاوێر
له لایه ک باسکی هه ڵماڵیوه بێری مه ڕ دراوه بێر
ده بینی دیمه نی وا جوان له ناو بازاڕی پڕ ئازار؟

چ خۆشه کاڕ و کووڕی مه ڕ،چ خۆشه پڕمه که ی که حلان
چ خۆشه فیته فیتی شوان،چ خۆشه ئوحه که ی گاوان
چ خۆشه خرمه که ی خڕخاڵ و بازن و ژێرچه نه ی کابان
چ خۆشه نه غمه که ی بلوێر،چ خۆشه لاوک و حه یران
چ خۆشه ده نگی باللۆره،چ خۆشه هۆوه ره ی جوتیار

وه ره ئێره و مه پرسه تۆ ئه دی چارشێو و ڕووبه ند کوان؟
وه ره ئێره و ببینه چاوی مه ست و به ژن و باڵای جوان
وه ره ئێره ببینه ورده هه نگاوی به ره و جێژوان
وه ره ئێره و ببینه نازی بێری و ده سبزێویی شوان
بچۆ ناو ڕه شبه ڵه ک بگوشه ده سی دۆی ناسک و نازدار


هێمن..شیلان ئاوی.. مه هاباد..سالی 1322/1943
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 12-10-2012 در ساعت 06:14 PM
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید