فرمێسکی گه ش
قه ت له دنیادا نه بوو بێجگه له ناخۆشی به شم
مات و داماو و په شێو و بێکه س و چاره ڕه شم
سه رده مێک ئاواره بووم و ماوه یێکیش ده سبه سه ر
نه مدی ڕووی ئاسووده یی،هه ر تووشی گێره و قه ڕقه شم
دابی کوردی وایه،که س لاگیری لێقه وماو نییه
بۆچی سه رکۆنه ی بکه م لێم زیزه یاری مه هوه شم؟
تیغی بێ مه یلی و جه فای ئه و نازه نینه دڵڕه قه
جه رگی له ت کردم و به جارێک ئه نجنیویه سینه شم
کوشتمی شه ش خانی ئوممێدی له من گرتن حه ریف
مۆره هه ڵداوێم و بێهووده به هیوای دووشه شم
نابینی زه رده له سه ر لێوی که سێ له م شاره دا
گه رخه م و ده ردی دڵی خۆمیان به سه ردا دابه شم
خۆشه ویستی گۆشه که ی ته نیایی هه ر ئه ژنۆکه مه
بۆیه ڕۆژ و شه و وه ها گرتوومه ته نێو باوه شم
نایه ڵێ دوژمن به ڕه نگه زه رده که ی من پێکه نێ
تا ده می مردن ئه من مه منوونی فرمێسکی گه شم
شاعیرێکی ڕاست و یه کڕووم و فیداکار و نه به ز
کوردم موحتاجی محه ک نیم زێڕی بێ غه لل و غه شم
مامۆستا هێمن-شیلان ئاوی مه هاباد..سالی 1327
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )