هێلانه ی به تاڵ
نییه باکم ئه گه ر زاڵم شکاندوویه تی باڵی من
ئه وه سه خته که وا ناگاته گوێی که س ناڵه ناڵی من
به هارهات و ته بیعه ت حوکمی ئازادی مه لانی دا
له ناو کونجی قه فه زدا دیاره چۆنه ئێسته حاڵی من
له گوڵزاری ورینگه ی بلبلی سه رمه ست و شه یدا دێ
به ڵام نایه جریوێکیش له هێلانه ی به تاڵی من
له سه ر ناچێته ده ر ساتێ خه یاڵی بسکی خاوی تۆ
ئه گه رچی تێگه یشتم چاوه که م خاوه خه یاڵی من
ئه رێ ئه ی ئاسکی ناسک هه تا که ی ده سته مۆ نابی؟
ئه رێ پیرۆزه که ی خۆشفه ڕ هه تاکه ی نایه ماڵی من؟
گوتت:بۆت دێمه جێژوانێ،هه زار سوێندت به شاڵم خوارد
له ئاهی ئاشقانه ی من بترسه،نه ک له شاڵی من
که ماڵت بێ که ماڵت بۆ چییه له و شاره وێرانه
که ماڵی ده وڵه مه ندی دی،گوڵم نه یویست که ماڵی من
ئه گه ر ده یزانی مانای خۆشه ویستی ئه م کچه کورده
به سه د یاقووت و گه وهه ر نه یده دا فرمێسکی ئاڵی من
ڕه ش و تار و درێژ و پڕ له ئازار و خه م و ده رده
به ڵێ شه وگاری دووری بوو سه راسه ر ژینی تاڵی من
هێمن.مه هاباد-1339
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )