
05-25-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده ست نووسه کانی ساهی
ده ست نووسه کانی ساهی
به شی یه ک
ئەو شۆ
دڵم بێ ئۆقرەیه و
تامی دەستەكانم
دەسنوێژی بێتۆیی
دزراوتر له ڕۆحی من
كام كەرەسەی كوورسیه لاقشكاوەكەی هەنگاوته
تا
باخی پەنجەكانت تێر ئاو بكەم له من و حەز
شاری خوولیاكانم سێزده جار پێواو
بەتاڵترم له بوونت ...
(ئەو كورته شێعره سێساڵ پێش له كۆری شێعر له مەهاباد خوێندراوەتەوه و له گۆڤاری مەهاباد و
بەرهەمدا بڵاو بۆتەوه)
" ساهی "
(1)
كەشێعر
لەجەغزی هیچ ئۆستوایەك ئارام ناگرێ
نیگا و قامووس
لەسەر پەری سپی كاغەز پێك دەگەن...
من دڵنیام، هیچ سێ شەمەیەك
شێعر ئاوس بەمانگ نابێ و خۆر ماچی بەدزی زەوی ناكا
لەم جەغزه بێسنوورەدا
خالێك نییه، بۆ دوا خەوی وشەكان و
كۆشێ نییە، سەری ڕستەشێواوەكان بحەسێنێ
بوومەلێلی ئەمدێرانەش
نیگای ڕۆژئاوای بیرەوەریەكانی كام دەفتەری پەككەوتووه،
بەماچی ڕۆژ هەلیستێنم و
ژەكی كام پێنووسی بخەمە دەم؟
پێنووس مەگیرانی بە پیت دەكا و دەڕشێتەوه
ماچێكی ئاوریشمی و شئعرێ....
ڕامووسانی داوێنی هەسته
زەمان،ئەنگوستیلەیه ،
لەقامكەكانمەوه وەیلانه
سێو،حەزی لەماچی نیۆتۆن نەماوه
جلەكۆنەكانی ئەو شێعره
كۆنتره
لەچیرۆكی پیانۆیەكی بێنۆتو
ئاواتەكان هەلدەمژێ
مۆسیقای لێوەكان،
سانا.... سانا...
ڕاوچی سێویش،
مەست
ئارام
خەوەحەرامێكی بۆ دراوسێ دیاری دەبا
سەرەتای هیچ شێعرێك پێناسه ناكرێ
ئێرەدوایین وێستگەی ماچه
كاتژمێر 9ی بەیانییه،بەكاتی بێدەنگی
(2)
ئەو شێعره لەپەراوێزی ئەوپەری دیوار لەدایك بوو
كەپەردەی وەتاغ داوێنی خڕكردەوه
پەنجەرەو كۆڵان بەئەسپایی
چڵێك شۆقیان لەدارتێلە ئاشقەكە
بەدیاری بۆ سینگی لاپەره هێنا
دەستێك،سەرخۆش...
سەما بەپێنووس دەكا
گۆناكانی لاپەره،هێدی هێدی ڕەنگ دەگۆرێو
پاییزه گەڵا میوان دەبێ
ئەمشەو لە قووژبنی هەرچی حەرامیەتییه
داوێنێك حەیا بەدیاری بۆچاوەكان دەهات
لەبەرۆكی ترازاوی ئەو دێرەشدا
عیسایەكی بێدەنگ، میراتگری مریەمێكی تر و بزه
دایكم ڕۆژێ سەدجار ماچ له هەنار و هەنار بەماچ میوان دەكا
ئەو شێعرە لەپەراوێزی ئەوپەری دیوار لەدایك بوو
كاتژمێر 2:45 خولەكی بێدەنگی شەوێیی دەلاواندەوه
من ،مەستی خەیالێكی ئاڵ
داوێنی پەردەكەم بەدەم "با" دا دا، تا ئەو سەر
دووگمەكانی بەرۆكی ترازاوی لاپەرەكه دادەخەم
جێگەماچی پێنووسو نیگای تێكاڵاوی "من" و "تۆ"
بەسە،چاوەكان سێبەریان خسته دیتن و
شەوتان خۆش
((ساهی))
ئەوە یەك شێعره لەدووبەشدایه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|