به ره‌و موکوریان
شه‌وه، تاریکه، کش‌و ماته زه‌وی
که‌و ته‌خه‌و کێوی،که‌وی، دار‌و ده‌وی
توته‌ک و گۆین‌و کوند و شیاران
روژ و چانیانه به‌شه‌و پڕ کارن
له‌و هه‌موو جانه‌وه‌ره‌ی وه‌رده‌که‌وێ
نازه نینیش هه‌یه لای لایی ده‌وێ
شنه بای وه‌رده گوڵاو ئه‌پژێنێ
پێی سێپراوه گه‌ڵا راژێنێ
خۆرخۆری ئاوه له‌به‌فری سه‌رکه‌ل
خۆش هه‌وای تێکه ڵه زه‌نگی سه‌رگه‌ل
سه‌گ به‌ده‌م پرخه‌وه ده‌م‌ده‌م ده‌مڕێ
له‌خه‌وا دیویه گورگ به‌رخ ئه‌دڕێ
بۆق له‌سه‌رنوێنی قوڕین قیڕه ی دێ
سیسره ژێتاری شڕه‌و سیڕه ی دێ
جار‌و باره‌ش که‌ڵه شێر ئه‌خوێنی
بانگ له ئه‌ستێره ئه‌کا بیدوێنێ
ئاگری شوان ئه‌گڕێ له‌و دووره
بووکی خێوی شه‌وی تارای سووره
گه‌شن ئه‌ستێره چ به‌رزن، چ نه‌وین
گشتی پێت وایه ئه‌وینداری زه‌وین
زۆر به‌پارێزه‌وه هه‌ست راده گرن
به هومێدێکه‌وه چاو داده گرن
مانگ ئه‌وا تازه له‌ئاسۆ ده‌ردێ
کومه‌ڵێ هه‌وره سپیلکه‌ی به‌ردێ
وه‌ک منالی کزی باب ئاواره
چاوه‌ڕێ بوون وه‌گه‌ڕێ دووباره
وا ڕه‌وی مژ له‌به‌ر ئه‌و پێواره
گه‌ش‌و روون بوونه‌وه به‌دیداره
به‌له‌زو هه‌ڵپه هه‌موو زۆر به‌ده‌ون
هێندێ پێش‌ڕه‌ون بڕێ دوائه که ون
گش به‌ره‌وپیری ئه‌چن زوو بگه‌نێ
مانگ‌له‌خۆشیان‌ده‌گری‌و پیش‌ده‌که‌نێ
دیمه‌نی روون و جگه‌ر سووتاوه
ئاگری دووری به‌تین و تاوه
یه‌ک یه‌کی گرتنه ئامێز روو خۆش
هه‌وریه هه‌ورو له‌سه‌ر به‌ش کردن
چاک‌و‌خۆشی له‌گه‌ڵ ئه‌ستیران‌کرد
که‌وته خۆ داوه‌تێ، دڵ بزوێنه
شه‌وه کی و بولبوله ئه‌چریکێنێ
تا به لاوک دڵی گوڵ بستێنێ
ده‌ئه‌توش هه‌سته خه‌یاڵی خاوم
من ئه‌گه‌ر تۆم نه‌بێ زۆر داماوم
له‌م هه‌ژار خانه‌یه بمهێنه ده‌رێ
بمبه ده‌شت‌و ده رێ بمگێره سه‌رێ
ده‌ست‌و بردێ شنه‌بام بۆ زین که
جێم ده‌گه‌ڵ خۆت له‌هه‌یف دابین‌که
سه‌یری خاکی موکریم دێ به دڵا
تا نه‌چوین خۆم‌و دڵ‌و تۆش به‌گڵا
سه‌رێ هه‌ڵبێنمه‌وه له‌و مه‌ڵبه‌نده
گه‌رچی له‌ش دووره له‌وێ دڵ به‌نده
ماموستا هه ژار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )