
07-04-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چۆارینهکانی خهییام به لاتین
( 48)
دنیا لە (کەو) دە ،بێ گوناهێکی نیە
کەس بێ هەڵە نەژیاوە لەسەر ئەم زەویە
من کردە خراپ وتۆش خراپم تووش کەیت
جیاوازی لەنێوان من و تۆ خوایە چیە؟؟
diníya le (kew) de ,bé gunahékí níye
kes bé helle nejhíyawe leser em zewíye
min kirde xirap utosh xirapm túsh keyt
jíyawazí lenéwan min u to xuwaye cíye??

گۆیا لەبەهەشت مشەو فشەی خۆراکە
حۆری و کور و هەنگوین و شەرابی پاکە
بۆم تێکە بەیادی کۆنە قەرزان مەی گێڕ
ئەم دەنگی دەهۆڵە تا لەدوور بێت خۆشە
goya lebehesht mshew fshey xorake
horí u kur u hengwín u sherabí pake
bom téke beyadí kone qerzan mey gérr
em dengí deholle ta ledúr bét xoshe

شێخ ویستی لە دەردی یار و مەی چا بمەوە
بۆ ژینی لە پاش مەرگ ئەشێ پابمەوە
نازانێ من بۆچ هۆگری یار و بادەم؟
پێم خۆشە لە حەشریش دەگەڵێ ڕابمەوە
shéx wístí le derdí yar u mey ca bmewe
bo jhíní le pash merg eshé pabmewe
nazané min boc hogirí yar u badem?
pém xoshe le heshrísh degellé rabmewe

بۆلێڵە کە هات،مەپرسە کەنگێ ساڵە
مەی فڕکە لە خورێنی نر تاس ، بە پیاڵە
شێخ وازی لە هەنگوین و گەزۆیە و من مەی
مەی تاڵە دەبێ هەق بی ، دەڵێن: هەق تاڵە
bolélle ke hat,mepirse kengé salle
mey fir rke le xuréní nr tas , be píyalle
shéx wazí le hengwín u gezoye u min mey
mey talle debé heq bí , dellén: heq talle
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|