
07-04-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چۆارینهکانی خهییام به لاتین
( 50)
بیستوومە بەھەشتێ ھەیە حۆری تێدا
ڕووباری شەڕابی پاکی دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیاکەم چ دەبێ؟
دەسکەوتەکە ھەر یەکن بە ھەر دووک ڕێدا
bístúme beheshté heye horí téda
rrúbarí sherrabí pakí derrwa péda
min lére mey u yaré peyakem ci debé?
deskewteke her yekin be her dúk réda

دهمبینی که خهمبار و کز و داماوم
وا بیر مهکهرهوه له مهرگ و کهس ترساوم
مردن که له رێمه، ههردهبێ ناترسم
ژاکاوی ئهوهم، به ئارهزوو نهژیاوم
dembíní ke xembar u kz u damawim
wa bír mekerewe le merg u kes tirsawim
mirdin ke le rémh, herdebé natirsm
jhakawí ewem, be arezú nejhíyawim

چاو جوانە بەیانە و کەڵەشێر دەخوێنێ
بانگێکی لە مەیگێر بکە با مەی بێنێ
داخۆ شنەبای بەیان ، خوناوکەی باران
کەی بێبێ لەسەر گۆڕەکەمان بڕژێنێ
caw jwane beyane u kelleshér dexuwéné
bangékí le meygér bike ba mey béné
daxo shinebay beyan , xunawkey baran
key bébé leser gorrekeman birrijhéné
ئەو جوانەی کە خۆم دەیڵێم بە تەنیا جارێ
باوەش بە یەکا بکەین لە دەم ڕووبارێ
چیمەن و گوڵ و سەوزەپۆش و ئێمەش سەرخۆش
پێم وابێ بەهەشت وایە، بەڵام لێ بارێم
ew jwaney ke xom deyllém be teníya jaré
bawesh be yeka bikeyn le dem rúbaré
címen u gwill u sewzeposh u émesh serxosh
pém wabé behesht waye, bellam lé barém
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|