هه‌ساره‌یه‌ک پڕ له غه‌م و سوحبهتی ئێواره
ئاوه‌دانترین وه‌رزی قسه‌ت بوو
سڵاوێک
که دۆینێ هاتیوه لام
وه من تێر به ئێواره‌یه‌ک سوحبه‌تم کرد
وه تۆش تێر به عیشق دایکایه‌تی
بڕیار بوو ده‌ستت پڕ له عه‌تر که‌ی
له بۆنی ئه‌و ریحانانه‌ی
شین ده‌بوون له نێو باغچه
به سوحبهتی ئێواران فێریان که‌ی
ئه‌و چاوانه‌ی ئێستا ماون له سه‌ر رێگا
بڕیار بوو باوه‌شت کورت ترین دیوار بێ بۆ گڕووم
وه‌نه‌وزێ بده‌م تێیدا
به‌ڵام هه‌ر که رووخا
ئه‌وه سه‌ری منه‌و هه‌نیسک
هه‌ر ده‌مه‌ی بۆ لایه‌کی ده‌با
هێنده غه‌مبارم
ده‌زانم
ئاخرێکه‌ی که غه‌م ده‌مبا
جه‌لال پوورحه‌سه‌ن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )