تەنیا
تەنیا و غەریب،
له چوارڕێیانی گەردوونا ڕاوەستاوم
وەكوو باوه ئادەم،
له خاكێكی ڕەش خولقاوم!
بەهەشتی خوام له بەر حەوا فڕێ داوه...
بەڵام حەوا؛
له دواژوانگەی بەر جەننەتی چاوەكانیا،
سێوی كاڵی دڵی بردم،
ڕۆیی و ئیتر نەهاتەوه!
ئێستا، تەنیا، تەنیا، تەنیا
له شەقامه چۆڵەكانی ڕۆحی خۆمدا، سەرگەردانم!
وەك شەپۆلێكی یاخیم و
له دەریای خۆم هەڵبڕاوم
هیچ بەندەرێك باوەشم بۆ ناكاتەوه!
ئێستا، لێره، شاعیرێكم،
زامەكانم دەهۆنمەوه
گۆرانیبێژێكی تەنیام و
له شەوێكی بێبواردا...
دەنك دەنك
خەمەكانم دەنووسمەوه!
---------------------------
مامۆستا جەلال مەلەكشا
ساڵی 1368ی هەتاوی
له دەفتەری شیعری زڕەی زنجیری وشه دیلەكان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )