سوور و سپی و ناسکە،وەکوو چووزەرە رێواس
ئاودار و تەڕ و تازەیە کۆڵمەی وەکوو گێڵاس
ئەندامی لەتیفی چ بڵیم،عەینی بلوورە
بۆی عەتر و هەناسەی مەمکی کەللە دەکا کاس
خاڵی حەبەشی قرچە دەخاتە دڵی عاشق
شمشێری برۆی سینە شەق دەکا وەکوو ئەڵماس
حەسرەت زەدەیی ئاشقی شەیدایە جەماڵی
مەحفووزی بکەی رەبیی(من الجنە و الناس)
لەو سوورەتە مەهـ پەیکەرە،لەو سەروە رەوانە
لەو زولفە سیامارە کە ئەو گەنجە دەکا پاس
مەڵکی عەجەم و رۆمە بەهای بۆسەیی لێوی
دەیکم بە فیدای یەک نیگەهی مامش و بڵباس
(تاهیر)سەری تەسلیمە لە بەر خاکی بەری پێت
دایناوە ئیتر حەیفە مەکە بەسیە قسە و باس
تاهیر بەگی جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )