موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2784  
قدیمی 07-06-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


له‌ ده‌ستم دێ
كاتژمێری كامه‌رانیت بوه‌ستێنم..
له‌ ده‌ستم دێ
ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت پێ... فڕێ ده‌م،
نامه‌ی به‌ختت بسووتێنم..
له‌ ده‌ستم دێ
هه‌موو شتێك ئاشكرا كه‌م..
كام شه‌وت گه‌ش و ڕووناكه‌،
ئه‌و شه‌وت پف له‌ چرا كه‌م..
له‌ ده‌ستم دێ، به‌ دوو وشه‌،
دڵی زاوای نووستووت ڕه‌ش كه‌م،
له‌ خۆشاوی شه‌وی په‌رده‌تان بێ به‌ش كه‌م..
نامه‌كانت یه‌ك یه‌ك ماون..
دیارییه‌ ساده‌كانت یه‌ك یه‌ك ماون..
چاویان شۆڕه‌،
ده‌ست له‌سه‌رسنگ بۆم وه‌ستاون..
له‌تاوی ئه‌و كاره‌ساته‌م
ئاره‌قه‌ی شه‌رم ده‌تكێنن..
مۆری حه‌زێكی ئاگرین
به‌ ناو چاوته‌وه‌ ده‌لكێنن..
تاڵێكی پرچت نه‌ماوه‌
تێرتێر بۆنم نه‌كردبێ..
جێی ده‌رزییه‌ك
له‌ سنگی برسیت نه‌ماوه‌
په‌نجه‌م په‌ی پێ نه‌بردبێ..
گه‌واهی ده‌ده‌ن له‌سه‌رت
دارتێله‌كانی سه‌ر شه‌قام.
گه‌واهی ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی
نامه‌ی تۆیان بۆ ده‌هێنام.
به‌ڵێ، گیانه‌!
گه‌ر بمه‌وێ
كاتژمێری كامه‌رانیت بوه‌ستێنم..
گه‌ر بمه‌وێ
ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م،
نامه‌ی به‌ختت بسووتێنم..
به‌ڵگه‌م پێیه‌،
هه‌زار به‌ڵگه‌ی ئاشكرا و ڕوون..
به‌ڵگه‌ی چوار ساڵ پێكه‌وه‌بوون..
به‌ڵام... چبكه‌م!
خۆشه‌ویستیت نه‌هه‌نگێكه‌،
خوێنی هه‌ڵچووم ده‌خواته‌وه‌..
خۆشه‌ویستیت ڕووبارێكه‌،
قینی ڕه‌شم ده‌شواته‌وه‌!

"
عبدالله پەشێو"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید