تام
لێره دایه هه‌میشه
حزوورێک پێویسته
تا ده‌سته‌کانت خه‌سار نه‌بن له نووسینه‌وه‌م
زۆر که‌س هه‌ن به هه‌نیسکیان دا ڕۆده‌چن
وه زۆریشن ئه‌وانه‌ی بای زگیان سوک تر ده‌که‌ن
حزوورێک پێویسته تا خه‌سار نه‌بن نیگاکان
له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌یه‌ک تا ڕاده‌یه‌ک نه‌وه‌ک به‌تاڵ
حزوورێک وه‌ک چۆڕێ ئاو
له نێو قاپی ده‌روێش
که زۆر خۆش به ئه‌ندێشه‌ی دا رۆده‌چێ
یا ئه‌سڵه‌ن به من چی ، یانی چی ؟
وه‌ک سووکه ئاوڕێک له رووداو
لێره‌دایه نه‌ک هه‌میشه
ئێمه هه‌ین سدق ناکا
ده‌سته‌کانت به من بسپێره جوانێ
له مه‌رگه‌سات دا جوانێ ، به من ناکرێ
بۆ حزوورم له خه‌ونت دا بپاڕێوه
من که له سه‌ره‌گێژه‌م تازه خه‌ریکه ببمه‌وه
بپاڕێوه تا ده‌لیلێک بهێنمه‌وه پڕاوپڕی حه‌قیقه‌ت
وه چ مو‌عجزیه‌ک قه‌راره
له قاپی ده‌روێش دا ڕوو بدا
هه‌ر ده‌بێ بزانم
جوانێ بوورهانی پێویسته
تا جوان لێت خوورد ببمه‌وه
هه‌میشه بۆ حزوور له ئه‌ندێشه‌ت دا که‌سیره ده‌مێنم
له سه‌ر ئیزنت جارێ تۆزێ وه‌ده‌حه‌سێم
با خودا عه‌فووم نه‌کا
له نه‌گه‌یشتن به ڕاستی و
چوار خوله‌ک نوێژ
ڕاستی ؟
له ئه‌ندێشه‌ت دا چ ده‌که‌م جوانێ ؟
با هه‌ر پێ نه‌زانم
ده‌ترسم له‌من ڕا دزه بکه‌نه نێو شه‌وت
ئاڵۆز بکه‌ن خه‌وت
لێره‌دایه
هه‌میشه به به‌ڵگه ده‌سنوێژ ده‌شۆن
تا له کاتی حاجه‌تدا بپاڕێنه‌وه
یا پاش گوناه تۆبه‌ش هه‌ر زۆر باشه
وه ئاه ، تازه پێده‌گه‌م
بۆ گه‌یشتن به حزوورت
له هه‌رچی حه‌قیقه‌ته ماڵئاوا
جه‌لال پوورحه‌سه‌ن