دەمكووژێ حووكمه دەزانم به خودا دەردی حەبیب
وەره سا بەشقی خودا دەس له یەخەم بەرده تەبیب
وەره دەستێ بخەمه گەردنی بلوورینت
تا وەكو سفره له داخا بدڕێ ورگی ڕەقیب
تالعم نەحسه دەترسم كه به ئازاری فیراق
بمرم و ڕۆژێ نەبێ دەوڵەتی وەسڵم به نەسیب
چاوی فەتتانی ئەتۆ ساحیره یا جادووگەره
كه به عیشوه و ناز ئەدا عابیدی سەدساڵه فریب
تا له تۆ دوورە دڵی غەمزەده ئەی ڕاحەتی گیان
مەشریق و مەغریبە ما بەینی لەگەڵ سەبر و شەكیب
بێ فەراز نابێ نەشیب،ئەم قسه تەحقیقە وەلێ
من له ڕێی عەشقی تۆ نەمدی به خودا غەیری نەشیب
قەیدی زوڵفه لەسەر و سەفحەیی ڕووت سابیته،یا
شێخ دەگۆڕێتەوه گەر چاوی به زوڵفت بكەوێ
خیرقەو و سەبحه به زوننار و چەلیپا و سەلیب
تاقەتی تاق بووه بێچاره له ژێر باری فیراق
چاكه تەڕەححوم به غەریب(ڕەزا)بكه ڕەحمێ به
تیبەت و تیبه كه مەمزووجه له گەڵ زینەت و زیب
شێخ ڕەزا تالەبانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )