موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2801  
قدیمی 07-06-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


کەرێکم بوو چ کەر؟ وەك باو بۆران
کەرێکم بوو چ کەر؟ باركێشی دەوران

کەرێکم بوو چ کەر؟ چەشنی سەیارە
کەرێکم بوو چ کەر؟ وەك شێری مەیدان

کەری نووحی نەبی، باپیری ئەم بوو
لەگەڵ گوێدرێژی عیسا، خاڵ و خوارزان


بە لاشە بەرز و، زک ئەستوور و سەر زل
کەفەڵ گورج و پەراسوو چیخ و گوێ پان

شەقاودار و دووشانە بەرز و مل قنج
کلك شۆڕ و سی تووك و قەوی دان

لە کەوشی سم، هەتا لاری رەفیسگەی
خەتێکی موستەقیم بێ کەسر و نوقسان

شەوێ پێم وت چلۆنی یاری دێرین؟
ئەوا سەرمابزووت، دەستم بە دامان

ئیتر زستان و کاتێ دارکێشانە
وەکوو ساڵانی پێشوو بێرە مەیدان

نە نانم هەس، نە شەکرم هەس، نە چایی
نە بەرگی خۆم و ژینی باقی خێزان

هەموو، هەر چاوەڕوانی هیمەتی تۆین
بنرکێنی بە بارۆ و بێیتە مەیدان

قانع


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید