
07-06-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شایی
شایی
كوڕ:
بڕوانه شاییه چۆپییه له‌و ماڵه
گوێ بگره زوڕنایه ده‌هۆڵه شمشاڵه
زه‌رد و سور تێكه‌ڵ بوون ژن و پیاو هه‌رایه
له‌و ناوه هه‌ر هاڕه‌ی هیاسه‌ی تۆ نایه
... سا توخوا خێراكه با بڕۆین ده‌ست بگرین
به‌كامی دڵداری پێكه‌وه هه‌ڵپه‌ڕین
كچ:
گوڵ نه‌بێ بۆ سه‌رم ئاڵ چه‌پكێ زه‌رد چه‌پكێ نایه‌م بۆ زه‌ماوه‌ن نایه‌م بۆ هه‌ڵپه‌ڕكێ
كوڕ:
كچ له ڕێی جوانیتا كچ له ڕێی جوانیتا
كچ له ڕێی نیونیگای هاتوچۆی كانیتا
پایزه گه‌ڵای دار ڕژاوه باغ ڕووته
گوڵ كوانی؟گوڵ لێوی به بزه پشكووته
كچ:
گوڵ نه‌بێ بۆ سه‌رم زه‌رد چه‌پكێ ئاڵ چه‌پكێ
نایه‌م بۆ زه‌ماوه‌ن نایه‌م بۆ هه‌ڵپه‌ڕكێ
بتدایه دڵ به من،به هه‌موو مه‌عناوه
دوو چه‌پكت ئه‌هانی له باغچه‌ی پاشاوه
كوڕ(ئه‌ڕوا له بخۆیه‌وه به گۆرانی ئه‌ڵێ)
باغچه‌ی پقاشا له وبه‌ر ئاوا
خێڵی دوژمن ده‌وره‌ی داوه
ئه‌ڕۆم:ڕێگام لێگیراوه
ناڕۆم:چاو كاڵ لێم تۆراوه
(به‌ره‌به‌ره له دێ دوور ده‌كه‌ونه‌وه)
كوڕ:
به باغچه‌ی پاشادا ورد گه‌ڕام خوار و ژور
زه‌رد هه‌بوو،بۆم چنیت چنگ نه‌كه‌ووت گوڵ سوور
نازانم ئه‌مجا دێیت بۆ شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ؟
كچ:
نایه‌م گوڵ ماویه‌تی بۆ سه‌رم سوور چه‌پكێ
كوڕ(یه‌خه‌ی مراخانی ترازان)
كچ:
هه‌ی هاوار تفه‌نگی دوشمنیش پێكاتی؟
ڕاكێشێ تاوێ سه‌ر بنێره سه‌ر ڕانم
با بگریم بۆ دڵێ بۆ گوڵێ دۆڕانم
گۆران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|