
07-07-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وەسیەت
وەسیەت
که مردم لاشه‌که‌م له‌کوێ ده‌نێژن
گرنگ نییه ئه‌شکی دووریم بۆ مه‌رێژن
هه‌ناسه‌ی حه‌سره‌تم بۆ هه‌ڵمه‌کێشن
... ده‌زانم ئێوه‌ش وه‌ک من په‌رێشن
مه‌ڵێن ئه‌ی داخه‌که‌م ده‌رچوو له ده‌ستمان
نه‌وه‌ک خۆی دێته‌وه نه چیتر هه‌سمان
ده‌یانی وه‌ک من و باشتریش له ئه‌منیش
له ده‌ست چوون و به‌ڕێوه‌ن هه‌نده‌کی دیش
له لای ئێمه هونه‌روه‌ر تاکو ده‌مرن
ته‌نێ بۆ به‌زم و شادی ڕێزی ده‌گرن
که‌ساس و بێ که‌س... بێ پشتیوانن
به داییم هه‌ڵگری ده‌رد و خه‌مانن
به دڵ خه‌مخۆری خه‌ڵک و نیشتیمانن
له کوێ کۆڕێک هه‌بێ... کۆڕ گێڕی وانن
هه‌تا ماون له‌و دنیادا چ که‌سیان
نییه ده‌ستێکی دڵسۆز بگرێ ده‌ستیان
به‌ڵام کاتێک سه‌ره‌و شۆڕ بوون به‌ره‌و گۆڕ
نه‌ما شادی... نه‌ما به‌زم و... نه‌ما کۆڕ
چ فایده حه‌سره‌ت و داخ و په‌ژاره
ئه‌وی به‌هره‌ی هه‌بێ داییم هه‌ژاره
که مردن و به‌هره‌کاشیان مان له ده‌ست چوو
چ که‌ڵکێکی هه‌یه ڕه‌حمه‌ت له مردوو
ناسر ڕەزازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|