ره‌گ له گڵ‌دا
تۆ له‌م ده‌شته وشکه رۆژێک ده‌ڕۆی
فرمێسکم رێژنه‌ی ماڵاواییت ده‌ڵێ
نیگات تاڵ و مات و ته‌مه
دڵت کون کونی چه‌قڵی ناهومێدی و غه‌مه
ئاهی ئه‌م وشکه وێرانه
تۆف و ته‌وانی لات نه‌هێشت
تۆ به خوێن و ئاره‌قه‌ت
ره‌نگاڵه‌ی ئه‌م دارستانه زه‌رده بووی
تۆ ته‌نیا؛
به ده‌ستی به‌تاڵ، له ناو ئه‌م گه‌رده‌لوله بووی
ئه‌رێ گیانه
که کۆچی تۆ له‌م وڵاته
کۆچی گیانه
له‌گه‌ڵ چڵ چڵی چه‌مه‌ن
په‌یمانێکی ونت دانا
ئه‌تۆ
هه‌وری تاڵی به بێ باران،
وشکه‌سالی،
تا نیوه‌ڕێ چوونی یاران،
ته‌ڵه و ته‌می لێو به‌باران
هێزی سڕی
ئه‌تۆ
هه‌واری چه‌وتی چه‌قه‌ڵ
هاوار هاواری قاوی قه‌ل
ئه‌ژنۆی بڕی
تۆ به نێوچاوانی نورانیت
که له‌وبه‌ر، گه‌نم جاڕی ئاسۆیه‌وه
خۆشتر له سه‌د تاجی خۆره
به کوڵمه‌ی سوورهه‌ڵگه‌ڕاوت له تینی تیشکی تاوی ده‌شت
رووی پڕ بڵێسه‌ی غه‌یره‌تت
که به‌رزتر له سه‌د جامی جه‌مشیده لام
چاوی خه‌م رێژت که رۆژێ
جمه‌ی جۆگه‌ی پێکه‌نین بوون
ئێستاش له تاوی ته‌م گلاو
ده‌ڕۆی
که فرمێسکی منیش
رێژنه‌ی ماڵاواییت ده‌ڵێ
ئه‌من لێره پێ له ناو ره‌گی خاکم
من ئه‌وینداری ئه‌م گڵه‌م
جاکوو زبڵه‌م
یاکوو پاکم
ده‌مێنم
تا ده‌نگی نه‌فه‌س بێ له گه‌رووم
ئه‌من لێره چم گه‌ره‌که، که نازانم؟!
گه‌رچی هومێدی روناکی
نیه له‌م تاریکستانه
به‌ڵام دیسان
له‌م پێده‌شته وشکه دا
تینوو ده‌ڕۆم
که رۆژێ دێ
به ده‌ستێکی به‌تاڵه‌وه
گوڵ بچێنم
ئه‌من لێره ئه‌شێ رۆژێ
له لوتکه‌دا
هه‌ر وه‌ک هه‌تاو
سرودی سه‌رکه‌وتن بڵێم
که ده‌زانم
رۆژێک دادێ تۆ بێیته‌وه!
محه‌ممه‌د مسته‌فازاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )