موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2853  
قدیمی 07-09-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض فرمێسكی ڕونوو


فرمێسكی ڕونوو
-------------------
تۆ گوتت: "من ئاشقی سەوداسەر و دینم دەوێ"
مـن گوتـم: "تاكـو به ئاواتت بگــەی دینــم دەوێ"
هەڵ‌كەوێ تاوێكی چاوێكی له دیدارت بكەم
تا بزانـی كوانێ بۆ جوانێ دڵ و دینـم دەوێ؟
بزگوڕی ڕەش دابپۆشێ ڕوومەتی گەش تابەكەی؟
شاعیری گەش‌بینم و كوا چاوی ڕەش‌بینم دەوێ؟
ئەی پەریـزادی مەهـابادی! ئەتـۆ ون بـووی له مـن

تۆم هەبێ له كوێ، پەریزاده و پەریی چینم دەوێ؟
ڕووتــم و یاقــووت و ئاوریـشــم له بیــر ناچێتــەوه
لێوی سوور و ئاڵ و بسكی خاو و چین‌چینم دەوێ
تۆ نەدیــوی بۆیــه شـەو چــاوم له ئاسـمانـێ بــڕی
تۆ بەدی كەم، گرشەگرشی مانگ و پەروینم دەوێ؟
تاوەكو سـاقی ئەجەل نەم‌داتـێ تاڵاوی نەمـان
چاوه بڕكه، دەس بزێوی، ماچی شیرینم دەوێ
ژوانی بێ سیله و پەسیوی لاوەتی یادی بەخێر
بۆ ئـەوەی پیـرانه نەمـرم، یـادی دێریـنــم دەوێ
كوانێ ئەو شـەوگاره بێ‌دەنـگه له ژوانـگەی جێ‌هـەوار؟
كچ ڕەوەك بوو، مـن گوتـم: ‌هێـدی به! حەجمـینـم دەوێ
كوانێ ئەو ڕۆژەی كه سەرچۆپیـم دەگرت بانگم دەكرد؛
دۆم دەوێ، دۆی قۆڵ بەبازن و پەنجه نەخشینم دەوێ
شاعیرم، جوانی‌پەرستم، دڵ‌تەڕم، شێتم، له شۆق
كێوی بژوێن، دیمەنی جوان، دەشتی ڕەنگینم دەوێ
من به فرمێسكی ڕونووی كوێستانی كورد پەروەرده بووم
كـوڵمـی ئـاڵ و چـاوی كـاڵ و ســیـنگـی بەفـرینـم دەوێ
خۆشەویستی من، كچه كوردێكه پاك و نازەنین
باخـەوانـه پـیــرەم و باخـی بەپـەرژیـنــم دەوێ
نامەوێ ڕوو بگرێ تا دەمرێ به فێڵ‌بازی و درۆ
یاری نازداری لەباری دیـاری شـەرمینـم دەوێ
من تەشی ڕێسێكی وەك شیرنی "وەفایی"م بۆ چیه؟
كـیــژی وریــای چـاوكــراوەی فـێـــره زانـیـنـــم دەوێ
بــۆ دەبــــێ زێـنــدیــن له زیـنـــدانــم بـكـا چـونكــه گــوتــم:
"
ئەز مەمم، خەستەی خەمم، كوشتەی ئەمم، زینم دەوێ"؟
نایـەڵـن قـەت چـێــژی ئـازادی بچـێــژم مـن، دەنــا؛
خوێنی شیرینم دەوێ، كوا تەرمی خوێنینم دەوێ؟
بـواری وەم نـادەن لەنێـو مێـرگه (چـەكۆ) هەڵتـوتەكێـم
چونكه پرسەی دایكی مل‌بەكوێن و سەر شینم دەوێ
نـایــەڵـن ئـاســـووده دانیـشـێـم له لاپاڵــی چـیــام
قاسپەقاسپی خاسەكەو، بێ گرمەیی مینم دەوێ
ئارەزوومـه هەرچـی ئیـنسـانـه بـه ئـازادی بـــژی
چۆن گەلی داماو و دیل و مات و خەمگینم دەوێ؟
نامەوێ خوێن بڕژێ یا بۆنی كەلاكی كۆن بكەم
ڕەنگی مێلاقه و گوڵاڵه و بۆنی نەسرینم دەوێ
هەڵپەڕین و پێ‌كەنین دەبزێوی هەستی ناسكم
كوا دڵی پڕئێش و ئۆف و جەرگی بەبرینم دەوێ؟
دەرزی ئاژن بـوو دڵم له سوێی شەهیدانی نەمر
بەس نیه، مەودام بدەن تۆزكاڵێ تەسكینم دەوێ
جێی گەرم، پارووی نەرم خۆشه، بەڵام بۆ مافی خۆم
سـێبـەری ئەشـكەوتی سـارد و نوێنی بەردینم دەوێ
بۆ بەزاری مەزنـی‌خوازی تاڵه وەك كەكـره و زەرەند
گەر بڵێم من پاسەوانیی قەسری شیرینم دەوێ؟
دێوی شەڕ سمكۆڵ دەكا لێم و دەبۆڵێنێ، دەڵێ
بۆ لەسـەردانی هەمـوو ئێـوه تـەورزیـنــم دەوێ
بۆ فریشـتەی داد به سینەی پڕ له كینه و داخەوه
هاته كوردستان، گوتی: ڕەجمی شەیاتینم دەوێ
سەقز و سەردەشت و سابلاغ و سنەی كرد غەرقی خوێن
سـێی تـری ویسـتن، گوتـی بۆ سـفره حـەو سـینـم دەوێ
كـەی ڕەوایـه بمـدەنـه بـەر گولـله یـا ڕاوم بنـێــن؟
گەر گوتم كوردم، له كوردستانی خۆم ژینم دەوێ
كورد مەگەر كونده كه هەر وێرانه بێ هێلانەكەی؟
نیـشـتمانـی ئاوەدانـی جـوانـی ڕەنـگـینـم دەوێ
زۆر به ئاواتم كه كوردسـتانەكەم بێ‌كێشـه بێ
ئاشتی‌خوازم، كوا وڵاتی پڕ ڕق و قینم دەوێ؟
تـا نەهـێـڵم شـوێـنــەواری نالـەبـاری پەهــلەوی
نەگبەتی زۆردارەكان و خۆشی و مسكینم دەوێ
لاشـەڕم، كوا بەدفـەڕم؟ ئەممـا له سـەر مـافــی ڕەوام
دەست و چەك، ئیمان و هیوا و هەستی ئاورینم دەوێ؟
بۆ نەجاتی ئەم گەله كۆیله و هەژار و بێ‌كەسه
گیـانـی پاك و بیـری تیـژ و ڕێگه ناسـینـم دەوێ
بۆ بەگژدا چـوونی زۆرداری و هەژاری و ناهەقی
كارگەر و جووتێری ئاگا و مستی ئاسنینم دەوێ
سەخت و ناهەمواره ئەم ڕێگایه، كوردی كۆڵ‌نەدەر!
بـۆ خـەباتـێـكـی درێژخـایـەن، گــوڕ و تـیـنــم دەوێ
دوای نەجات، بۆ ئاوەدانی و خۆشی خاپووره وڵات
كۆمـەڵێكی چاك و پاك و ڕاسـت و وردبیـنـم دەوێ
بۆ خەباتی هاوبەشی یەكسانی توندوتیژی گەل
لاوی كارامەی بەجەرگ و كیژی سەنگینم دەوێ
كیـژ و كـوڕ بگـرن له دەوری گۆڕی هێمن ڕەشـبەڵەك
من كه شین‌گێڕی شەهیدانم، له كوێ شینم دەوێ
----------------------------
مامۆستا هێمن موكریانی
له دەفتەری ‌شیعری "بارگەی یاران
"
1358
ی هەتاوی - مەهاباد


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید