خه‌زنه‌یێکه به‌یتی من
خه‌زنه‌یێکی به‌یتی من دوو میسره‌عم داخستووه
که‌س ته‌ماعی تێ نه‌کا رێگای دزم لێ به‌ستووه
بیکه‌به‌ر دیبایی نه‌زمم تا قیامه‌ت نادڕێ
چونکه ئه‌بکاری مه‌عانی تار و پۆیی ره‌ستووه
زاهیرا به‌یتم له نالی و کوردی که‌متر نییه
تالعم به‌رگه‌شته‌یه به‌دبه‌خته به‌ختم نووستووه
باسی حوور و باسی غیلمان و په‌ری بۆ من مه‌که‌ن
وه‌ک مه‌هی بێ میهری خۆم نه‌م دیتوه نه‌م بیستوه
نیوه‌شه‌و گه‌ر ده‌رکه‌وێ وه‌ک ماهی سه‌رکه‌ی ته‌بعه‌تی
وا ده‌زانن ئافتاب و موشته‌ری سه‌ر به‌ستووه
ده‌ست و پێی ئه‌و پادشاهی حوسنه کوێله‌م پێ ده‌ڵێن
هێنده ئه‌نگوستی په‌شیمانیم له حه‌سره‌ت گه‌ستووه
دڵ له کونجی سینه‌دا گه‌ر خوێن ده‌نوشێ و غه‌م ده‌خوا
حاجی بۆ قوربانی عه‌یدی وه‌سلی رتۆ دایبه‌ستووه
حـــــاجی قــــادر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )