موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2856  
قدیمی 07-09-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض دایە گیان


شێعری "دایە گیان" بە زاراوەی "سنەیی"
عەبدۆلغەفار وارەستگان ناسراو بە "نازۆک بین
"

دايه گيان ئه وا دەس پەروەردەکەت
رۆڵەی ناكام و خاون دەردەکەت
له باخ ئاوات گوڵە پەژمۆردەکەت
مەحروم له شادی و دڵ ئەفسۆردەکەت
چاوی پڕ فرمێسك لێوی پڕبارە
ئەندوە و یەئس وحرمانی باره
دايه ماجرام بێ نەهایەتە
خوەشه بيژنەوی ئەم رەوایەتە
نه گله ئەکەم نه شكایەتە
داستانیكه و خوەش حەکایەتە
له تۆ نزیکتر سا به کی بێژم
تاگويچكه شل كا بو قسه و راوێژم
دايه گيان بێزگت بو من خەفەت بو ؟
بێزگت له سەر من رەنج وحەسرەت بوو؟
وجووی من بۆ تۆ باعیس زحمەت بوو؟
نۆ مانگ بارەكەت خەم و مەینەت بوو؟
وا تا ئەم كاته نەم ديگه خوەشی؟
بێجگه حەسرەت وخەم و رۆژ رەشی
دايه گيان به شير خەفت گوچ كريام؟
به تێغ ناكامی ناوكەبڕكريام ؟
له ناو بابۆڵەی مەینەت دانريام؟
به بەد ئێقبالی بانگ به گوێ دريام؟
بۆچێ وادايم من سيا چارەم
بۆ سەرنوشت خوەم وێل و ئاوارەم
دايه گيان ته خته وچيو گەهوارەكم
ئەو بێشکەی زاهێر خوەش نیگارەکەم
ئەو جێگەی خەفتن پڕ پەژارەكەم
گەهوارەی مت و مورگدارەكه م
دارەکەی به ئاو زووخاو سەۆز كريا؟
بەدبەختێ وەک من لەوا پاڵ خريا
پاپێچ و شان پێچ لێف سەر سينەکەم
ئه و دەس پێچەنەی گوڵ نەخشينەکەم
گوش گيرەی ژێر سەر ئاڵ وشینەکەم
لێف سەر بێشکەی فره رەنگينەکەم
به نائوميدی قەيچی تێ نريا
دەزگ ناكامی تيا مەسرەف كريا؟
دايه لای لايه و ئەڵا ئەڵاكەت
ئەت وت بێت بۆ من دەرد وبەڵاكەت
دۆعا نوسين لای شێخ و مەلاكەت
بۆ من خەرجت كرد پووڵ و تەڵاكەت
رەنجت ئەکێشا له بۆ خوەشحاڵيم
بۆ شادكامی وبۆلەند ئێقباليم
دايه گيان مەگەر خوەراكت غەم بوو؟
خەو و خوەراكت دەرد و ماتەم بوو؟
مەگەر وەسیلەی دڵ شادیت کەم بوو؟
ژيانت تێکەل ئێش و ئەلەم بوو؟
شیرە پاکەکەت شیرەی خەفەت بوو؟
ژاراوی دەرد و رەنج و مەینەت بوو
بەلێ دایە گیان ئەو شیرە دریام
هەر بەو شێرە بوو پەروەردە کریام
مەمکەی پەژارە لە ناو دەم نریام
لە ناو بێشکە بوو یا خۆ پاڵ خریام
لەوبۆنەوە ئیسە هەناسە سەردم
گیروودەی هەزار بەدبەختی و دەردم
دایە رەورەوە و دارە دارەکەت
ئەو دارە دارەی خوەش گوفتارەکەت
هەتا پا بگرێ جگەر پارەکەت
کورە مەینەتی و گرفتارەکەت
ئەچوم ئەکەفتم بە مڵ ماتەما
بە چاڵ و چۆڵەی مەینەت و خەما
دایە پام گرت و کەفتمە ریگەروین
کەفتمە سەر رێگەی پڕ ناڵە و پڕ شین
رێگم گرتە بەر بە زاری و حەزین
بۆ شەکەت بوون و دەس و پا تەزین
رێگەی من رێگەی نامۆرادی بوو
رێگەی چۆل و هۆڵ لە دڵ شادی بوو
دایە کووژەکە و کوانە و چێو ژاڵە
یا شا پەسەنی لە ناو شان مناڵە
بە خرنە خرنگی مناڵ خوەشحاڵە
ئەر بە مناڵەوەبێ نەزەر بە تاڵە
ئەوانە مورگ بەدبەختی من بوو
کوانەی تانە و سەرسەختی من بوو
دایە گەورە بووم بە ناز کێشانت
بە خوەش گەرەک بوون قەوم و خوێشانت
فرە جار باعیس بووم بۆ دڵ ئێشانت
بەڵام منگیچم لەم سەر نوشتە
لەم سەر نوشتەی پڕ زیبا و زشتە
دایە بۆ خوێندن نریامە مەکتەب
یانێ مەدرەسە جێ عیلم و ئەدەب
بەڵکوو بگەیمە مەقام و مەنسەب
تا بە دەس بێنم عینوان و لەقەب
بەڵام من خێندم دەرس مەجنوونی
لەم دەرسە کەفتمە زاری و زەبوونی
دایە پەپوولەی بێ پەر و باڵم
پەر و باڵ سوزیاگ دەروون زوخاڵم
سوزیام گڕم گرت نەماوە حاڵم
(
عەبدۆڵغەفارم)و بە کوڵ ئەناڵم
هەر کەسێ کەسە حەرفێکی بەسە
بۆ جگەر گۆشە دایک فەریاد رەسە

عەبدۆلغەفار وارەستگان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید